عەتا قەرەداخی : ناسیونالیزم و ناسیونالیزمی دژە کۆلۆنیالیزم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناسیونالیزم وەکو بەرنامەو ئایدیۆلۆجیای بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی جەماوەریی پەیوەندییەکی پتەوو بەهێزی هەیە بە سرووشتی پێکهاتەى کۆمەڵگەو ئاستی پەرەسەندن و بەرهەمهێنان لە لایەک و لەلایەکی تریشەوە بۆ نەتەوەیەکی وەکو کورد باسکردن لە چەمکێکی تر لە ناسیونالیزم دێتە ئاراوە ئەویش ناسیونالیزمی دژە داگیرکەرە کە مەبەست لەمەش ئەو ناسیونالیزمەیە کە ئەرکی یەکەمی خەباتی رزگاری نیشتیمانییە کە ئەمەش جیاوازە لە ناسیونالیزمی ئەو نەتەوانەى کە خاوەنی سەروەری خۆیانن و ئەرکی ناسیونالیزم لەو کۆمەڵگەیانەدا بیناکردنی دەوڵەتی نەتەوەیەو ئەرکی ئەو دەوڵەتەش بیناکردنی نەتەوەیە لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی کوردی و هاوشێوەکانیدا ئەرکەکە دوو قۆناغە یەکەمیان رزگارکردنی نیشتیمان و دووەمیشیان درووستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیە .

وەک ئاشکرایە سەرباری ئەوەى کە ناسیونالیزم وەکو تێزێکی فەلسەفی سەیر ناکرێت و باسی ئەوەش دەکرێت کە بیرمەندو فەیلەسوفی تایبەت بەو بابەتە نییە ، بەڵام دوو جۆر تێڕوانین سەبارەت بە ناسیونالیزم هەیە . پێش ئەوەی لەبارەى ئەو دوو تێڕوانینە جیاوازەوە بۆ ناسیونالیزم بدوێین ، ئەو پرسیارە سەر هەڵدەدات کە دەپرسێت : ناسیونالیزم چییە ؟ لە راستیدا چەندین پێناسە بۆ ئەم چەمکە هەیە ، بەڵام بە گشتی پێناسەکان لێکتر نزیکن . بۆ نموونە ئەم پێناسانە لێرەدا دەخەینە روو : ناسیونالیزم بریتییە لە دڵسۆزی و خۆتەرخان کردن بۆ نەتەوە یان نیشتیمان . یان ناسیونالیزم بریتییە : لە هەستی هاوبەشی شووناس و دڵسۆزی کە پشت دەبەستێت بە کەلتوورو داب و نەریتی گشتی و مێژوو ، هەروەک بنەمای ئایینی گشتی و دڵسۆزی ناوچەییشی تێدایە . یان ناسیونالیزم بریتییە لە چەمکێک کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە نێو ئەو گەلانەدا سەری هەڵدا کە هوشیارییان پەیدا کرد سەبارەت بە شووناسی نەتەوەیی خۆیان ، بە بێ ئەوەى دەوڵەتی نەتەوەییشیان هەبێت . یان ناسیونالیزم ئەو ئامرازە یان هۆکارە ئایدیۆلۆجیەیە کە بەهۆیەوە هاووڵاتیان و دەوڵەتی نەتەوە دەگەنە ئاستی دڵسۆزیی گشتی لەگەڵ پەیوەستبوون و یەکخستندا . یان ناسیونالیزم بریتییە لە سیستێمێکی بڕوا ( سیستێمێکی فیکری )، یان عەقیدەیەک یان ئایدیۆلۆجیای سیاسی کە پێکەوەبەستنێکی بەهێزی دەستەیەک لە تاکەکەس لەگەڵ نەتەوەدا فەراهەم دەکات . ئەگەر سەیری کۆی ئەم پێناسانە بکەین لەوەدا کۆدەبنەوە کە بریتیە لە پەیوەستبوون و دڵسۆزی و خۆشەویستی و خۆتەرخان کردن بۆ نەتەوەو نیشتیمان .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە  کلیک بکەرە سەر … ناسيوناليزم و ناسيوناليزمی دژە كۆلۆنياليزم

2,251 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت