عەدنان ئەمین: مەترسى کۆمپانیا گەورەکان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆمبانیا گەورەکان لە جیهاندا و بە تایبەتى زلهێزەکان جێبەجێکەریکى گەورەى سیاسەتى ولاتەکانیانن. ئەوە کۆمبانیاکان بوون کە لەباش کۆلۆنیالیزمەوە بەرچەمى و ئاڵاى ئیمپریالیزمیان لە ولاتان بەدەستەوە گرت. بەشێوەیەک دەچونە ولاتانى تازە گەشەکردو و بە پیدانى هەندیک پارە و تەماح خستنە بەردەمیان، سەروەت و سامانى ئەو ولاتەیان تالان دەکرد و هەلدەلوشى، سەرەتا خۆیان وەک فریشتەى رزگارکەر نیشان دەدا و وایان دەردەخست کە ئەیانەویت ئەو ولاتانە ببەنە لوتکەى پیشکەوتن و شارستانیەت. خەلکى ئەو ولات و ناوچانە باوەریان پیدەکردن. ئەگەر ریگەشیان نەدایە ئەوا بە زۆر ئەو کارەیان ئەنجام دەدا!.
پارەیەکى زۆریان دەدایە ولاتان وەک قەرز. دواتر دەستیان دەخستە ناو کارى ولاتەکە و توانا ئابورییەکانیان پەک دەخست. کاتیک ئەو ولاتە تواناى نەدەما پیویستییەکانى دابین بکات ناچار بە قەرزى زیاتر دەبوو. تا واى لیدەهات نەدەتوانرا قەرزەکان بداتەوە. کۆمپانیاکان دەبونە خاوەن بریار لە ناوچەکە. ناوچەکان تەواو دەکەوتنە ژیر نفوزى کۆمبانیاکە و دواجار دەولەتى خاوەن کۆمبانیا. دەبووە ناوچەیەکى دواکەوتوو کە پێشتر بەرەو پێشکەوتن هەنگاوی نابوو.
ئەم بابەتە زۆر کۆن نییە کەم کەسیش هەیە کە شارەزاییەکى لەم جۆرە سیاسەتە قیزەونە داگیرکارییە نەبیت. بە تایبەت لە سەردەمى کۆمبانیاى هندى رۆزهەلاتى و لە میانى جەنکى سارد و جەنگى بەرژوەندیەکاندا. ئەوەى جیگەى سەرنجى من بوو تەنها ئەم چەند دیرەى کۆتاییە، بەلام پیویست بوو رونکردنەوەیەک لە بیشەوە باس بکریت بۆ تیگەیشتن لە مەبەست.
کوردستان لەبەردەم هەرەشەى کۆمبانیا زەبەلاحەکانى نەوتدایە .اکسۆن موبیلى ( ئامریکى و گاز برۆمى روسى. جەندانى دیکە کە هەندیکیان کە پاشکۆى ئەوانن. هەردوکیان بۆ زیادکرنى نفوزیان ئیستە لە پرۆسەى گەران و پشکنینن، یان دەرهینان و هەناردەى نەوتن. بۆ ماوەیەکى دور و دریژیش ریکەوتن کراوە. تازەش بەلیندراوە کە کۆمبانیاکانى نەوت پارەى موچە و بودجە دابین دەکەن لە بەرامبەر نەوتدا. کە ئەمە دیسان مەترسییەکى دیکەیە!. کوردستان ئیستە لە گەشەسەندن دایە و وا پیدەگات، بۆیە چاوى تێ بڕدراوە و هەرچۆنیکە کۆمبانیاکان دەیانەویت زۆرترین بەرژەوەندى دەستبخەن.
دواجار داهاتویەکى باشیش جاوەرێى ئەم تازە گەشەسەندووە نابیت لەسایەى دەسەلاتیکى هەریمى لاواز و بێ پشتیوان و گەلیکى بئ ئیرادە. ئەوەشمان لەیاد نەجیت کە کوردستان لە ئیستادا هیلى یەکتربرى بلۆکى رۆژهەلات و رۆژئاوایە و لەم گۆرەپانەدا و جەنگى کۆمپانیاکان ئەنجام دەدریت.

[contact-form] [contact-field label=”Name” type=”name” required=”true” /] [contact-field label=”Email” type=”email” required=”true” /] [contact-field label=”Website” type=”url” /] [contact-field label=”Comment” type=”textarea” required=”true” /] [/contact-form]

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت