عەدنان سەید ئەمین: قەیرانى ئەحمەدیەکان لە جەزائیر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەدیەکان یان قادیانیەکان بەو گروپە دەوترێت کە لە کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدە و سەرەتاى سەدەى بیستەمدا لە هندستان دەرکەوتن. لەسەردەستى کەسێک بەناوى (میرزا غوڵام ئەحمەدى قادیانى)(1835-1908ز). کە بانگەشەى پێغەمبەرایەتى دەکرد و ژمارەیەکى زۆرى لەدەور کۆبونەوە. ئەم گروپە لەسەرتاى کارکردنیەوە کەوتە پوچکردنەوى شەریعەت بەو بیانوەى کە دوا پێغەمبەر هاتووە و پێویست ناکات دژایەتى هێزە داگیرکارەکان بکەن و (جیهاد بکەن لەدژى بەریتانیا). دیارە ئەمەش زۆر هاوکارى سیاسەتى بەریتانیا بوو لە ناوچەکە و کارئاسانى بوو. بۆیە زۆرجار بەوە تاوانبار دەکرێن کە دروستکرواى دەزگاکانى بەریتانیان. ئەم گروپە خۆیان بە گروپێک لە گروپەٍکانى ناو بازنەى ئیسلام هەژمار دەکەن، بەڵام لەلایەن زۆرینەى شارەزایانى ئاینى ئیسلام و ناوەندە زانستیەکانەوە دژایەتیان دەکرێت و بیروباوەڕیان دەخرێتەڕوو بۆ خەڵک. زۆر فتوا هەیە کە ئاماژە بەوەکراوە کە ئەم گروپە دەرچوون لە ئیسلام.
ئەحمەدیەکان لەساڵى (1974ز) لە پەرلەمانى پاکستاندا بیروباوەڕیان بە لادەر هەژمار کرا و دژایەتى هەموو ناوەند و سەنتەرەکانیان کرا. بەڵام وێڕاى ئەم دژایەتیانە ئەم بیر و هزرە لە گەشەسەندندایە. ئەمەش لەڕێگەى ڕاگەیاندنێکى بەهێز و بەخشینى پارەوە. ئەم بۆچونە لەساڵى (1997ز) دەستى بە چالاکیەکانى کرد لە (جەزائیر) و توانى لەڕێگەى ڕاگەیاندنەوە سەرنجى زۆرێک لە خەڵک بۆخۆى ڕاکێشێت. وەک دەوترێت پارە و سەیارەى بەخشیوەتەوە. بەڕێوەبەرى ئەوقافى جەزائیر ئەوەى ڕاگەیاندووە کە “بوونى ئەم گروپە لە جەزائیر حاڵەتێکى ئاینى نیە، بەڵکو ئەمنیە”. بۆیە هەرزوو ژمارەیەکیان لێ دەستگیر کرا. لە تازەترین هەڵوێستتدا سەرکردەیەکى ناسراوى ئەحمەدیەکان بەناوى (محەمەد فالى) دەستگیر کرا و ئەمەش بووە هۆى دروستبوونى جەنجاڵێکى زۆر لە ڕٍاگەیاندنەکاندا. ئەمەش دیارە سەرەتاى دژایەتى ڕاستەقینەى ئەو گروپەیە لە جەزائیر و لاوازکردن و کۆتایی پێهێنانیان.

بڕوانە:

1- aljazeera.net

2- bbc

3- arabic.rt.com

4- almayadeen.net

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت