غسان شربل : کوردەکان مەترسیدارترن لە داعش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە : ئەحمەد ڕەسوڵ

لە نێوانی بەغدا، تاران، ئەنکەرە و دیمەشق بەرژەوەندی زۆر و هەستیاریەکی دێرین هەیە . لە نێویدا ژەهرەکانی مێژوو و نەفرەتی جوگرافیایە. ئەم دەوڵەتانە پێکدەگەن و لێکجودادەبنەوە. دەکەونە بەرە دژبەیەکە کێبڕکێکەرەکانەوە و دواتر تەوقە و گفتوگۆ دەکەن لەسەر پەڕەیەکی نوێ. ڕایەڵەی جێگیری نێوان چوار پایتەختەکە ترسە لە دەستگرتنی کوردەکانەوە بە خەونی دێرینیانەوە سەرەڕای ئەو موسیبەتانەی تێیکەوتون. ئەمڕۆ ئەم دەوڵەتانە وا ڕەفتار دەکەن بەپشتبەستن بەو قەناعەتەی کە دودڵن لە ڕاگەیاندنیدا کە کوردەکان لە داعش مەترسیدارترن.
چاودێرانی سیاسی لە کاروباری ناوچەکە و ئەگەرەکانی ئەوە دەزانن کە ڕێکخراوی داعش مەحکومە بە شکست. تێرۆر گۆڕی خۆی بەدەستەکانی خۆی هەڵدەکەنێت. لەبەرئەوە چوار دەوڵەتەکە ڕەفتار دەکەن لەسەر بناغەی ئەوەی کە داعش هەڕەشەیەکی تێپەڕە لە کاتێکدا کوردەکان هەڕەشەیەکی گەورە و بەردەوامن.
ترسەکە لە داعش ئەوە نیە کە ئەردۆگان بەزۆر سەربکەوێتە سەر گردی غروری. ترسەکە لە کوردەکانە . کوردانی ناوخۆ و کوردانی سوریا. ئەوەیە ئیمکانی تێگەیشتن لە گەشتەکەی بۆ سان پیترسبۆرگ، وە گەشتی داهاتوی بۆ تاران و ڕاگەیاندنی ئەنکەرە بەڕازیبونی بۆ ڕۆڵی بەشار ئەسەد لەقۆناغی گواستنەوەدا “ڕاگوزەردا “.
ڕەفتارە نوێکانی ئەردۆگان ڕژێمی سوریای هاندا لەکەشفکردنی کارتەکانیدا . هەروەها ئەویش باوەڕی وایە کە کوردەکان لە داعش هەڕەشەترن. پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە حەسەکە بەشێوەیەکی کرداری هاوشێوەی ئاڵوگۆڕی پەیامەکانە لەگەڵ تورکیا. هەڵوێستی توندی کوردەکان دەکرێت ئەو پردە بنیادبنێ لە نێوان ئەنکەرە و دیمەشق سەرەڕای ویستی ونبوی هەردوو سەرۆک .
ئێران بایەخدارە بەلەقاڵبدانەوە و بچوککردنەوەی کوردەکان . داوای کوردانی ئێران قبوڵناکرێت بۆ دۆخێکی هاوشێوەی ئەوەی کوردانی عێراق بەدەستیانهێناوە و بۆ کوردانی سوریاش لەدەرکەوتندایە . لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا خومەینی پێشوازی لە شاندێکی کوردی دەکات . شاندەکە دۆزی کورد تەرح دەکات بۆ ڕێبەری شۆڕش. وە ئەویش وەڵامیان دەداتەوە بەوەی کێشەیەک لە گۆڕێ نیە لەبەرئەوەی شۆڕشەکە ئیسلامیە. شۆڕشەکە کێشەی کوردی چارەسەر نەکرد، وە بەڵگەش بۆ ئەوە تێهەڵچونەوە بوو بە خەباتی چەکداری .
ئێران بەرژەوەندیەکی فعلی هەیە لە لەباربردنی خەونی کوردانی سوریادا . سوریای فیدراڵی دڵنیایی تێدا نیە بۆ ئێران . سەرکەوتنی کوردەکان لە بەدەستهێنانی مافەکانیاندا بابەتی پێکهاتەکانی تر دێنێتە پێشەوە، وە لە ناویشیاندا زۆرینەی سوننی . سەرکوتکردنی دەرکەوتنە کوردیەکان پردی نوێی نێوان ئەنکەڕە و تارانە، سەرباری بەرژەوەندیە ئابوریەکان و خواستی نەگەیشتنی هێزە هەرێمایەتیەکان ( ناوچەییەکان ) بەو وێستگەیەی کە بتوانن کۆنتڕۆڵی حەزەکانی ئێران بکەن لە عێراق و سوریادا . ئێرانیش هەروەها وا ڕەفتار لەسەر بناغەی ، کوردەکان مەترسیترن لە داعش ، دەکات .
گفتوگۆ بەردەوامەکان لە بەغدا لەبارەی ڕۆڵی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی “ئاپۆڕای میللی” لە جەنگی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش، جەخت دەکاتەوە کە لێکجودابونەوەی کۆتاییە لە نێوان مەترسیەکی گەورەی لەناکاو و مەترسیەکی گەورەی بەردەوام. هەندێ لە هێزە کاریگەرەکان لە بڕیاری بەغدای ئێستادا وا ڕەفتار دەکەن کە پەشیمانن لە تەسلیمبون بە کوردەکان ، لە خواستی لادانی ڕژێمەکەی سەدام حسێندا. وە زۆرینەی گومانەکان لە ڕوخسەتدانی ئێران بە هاوپەیمانانی بە ڕازیبون بەداواکای کوردەکان بەر لە داگیرکاری ئەمریکا ، لە باوەڕیەوە بووە بەوەی کە لادانی سەدام دەستکەوتێکی ستراتیجی دەبێت، کە لە کۆتاییدا جیاواز کەوتەوە .
ڕێکخراوی داعش لە دوای پانۆرامای تێکشکانەکانی مەترسیەکی گەورەی دروستکردووە کە ناوچەکە و جیهانی دودڵ و نیگەران کردووە. بەڵام دڕندەیی داعش لە هەمان کاتدا هەلی سێرەلێگرتنەوە و ڕاوکردنیەتی لەلایەن دەوڵەتان و هێزەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان، چ لە عێراق بێت یان لە سوریا. دروشمی شەڕکردن لە دژی داعش دەروازەی کردۆتەوە بۆ چەند هێندەبوونی دەستێوەردانە دەرەکیەکان لە عێراق و سوریا. لێدانەکانی فرە ڕەگەزەکان “هیرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ” بەزۆر تێکشکانی بەسەر داعشدا هێناوە، وە ئەگەر بەردەوام بن لەتوانادایە بە ئەنجامدانی کوشتارگە لێرە و لەوێ . بەڵام یاریکردنی ” سەماکردنی ” هەڵوێستەکان و سەرلەنوێ دانانەوە و داڕشتنەوە وا دەرئەکەوێت پەیوەندیدار بێت بە مەترسی هەمیشەیی کوردەوە زیاتر لە مەترسی داعشی تێپەڕ “ڕاگوزەر “.
ئاشکرایە کە ژانە ” ژانی لەدایکبون ” خوێناویەکە درێژ و توندوتیژە. مامەڵەکردن لەگەڵ کوردەکان لەو ڕوانگەیەوە کە مینی چێنراون لە نەخشەی ئەو دەوڵەتانەی کە تیایاندا نیشتەجێن ، ئاگادارکردنەوەیە لە زێتربونی جەنگ و لێکهەڵوەشانەکان . ناکرێت کوردانی سوریا بگەڕێنرێنەوە بۆ ئەوەی کە پێش پێنج ساڵ هەبوو . ڕاونانی کوردانی تورکیا تا هەتایە ناکرێت . وە چارەسەری کێشەی کوردانی ئێران ناکرێت لەڕێگەی ئێکدانی جێگیری و ئارامی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە . ڕەتکردنەوەی دانپێدانان بە مافی جیاوازبووندا موسیبەتێکە کە ئەنجامە کارەساتبارەکانی کورتناکرێنەوە تەنها لە کوردەکاندا .

سەرچاوە : Al Hayat

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت