PDK-Zerivan

فەرماندەیی سوپاسی بارزان بەپێی شەریعەتی ئیسلام ، سزای کوشتن بەسەر بکوژێکدا دەسەپێنن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش مانەوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەزیندانی کراوی لە فەرماندەیی سوپای بارزان , هەفتەی رابردوو کەسێک ڕەمیکراو داوا لە کەسوکارەکەشی کراوە بەهیچ شێوەیەک نابێت پرسەی بۆ دابنێن ، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ئەو پێشمەرگەیە بەهۆی لەدەست دەرچونی فیشەکەوە هاوڕێیەکی خۆی کوشت و لڤین پرێس وەک یەکەم دەزگای ڕاگەیاند هەواڵەکەی بڵاو کردەوە .

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست لڤین پرێس کەوتووە ، هەفتەی ڕابردوو کەسێک بەناوی ( ئیسلام ) کە پێشمەرگە بووە لە سوپای بارزان بە یاسای کۆمەڵایەتی ڕەمیکراوە کەسوکارەکەشی ئاگادار کراوەتەوە کە کورەکەیان بەپێی ئەو یاسایە سزای خۆی وەرگرتووە کە هەرکەسێک کەسێک بکوژێت ئەوا دەبێت بکوژەکە بکوژرێتەوە و نابێت بدرێتە دەست یاسا بۆ زیندانی کردن .

هەربەپێی زانیارییەکانی لڤین پرێس ؛ دوابەدوای ئاگادار کردنی خانەوادەکەی لە ڕەمیکردنەوەی کورەکەیان داوایان لێکراوە کەنابێت پرسەی بۆ دابنرێت و نابێت داوای گۆرەکەشی بکەنەوە چونکە کێشەی کۆمەڵایەتی دیکەی لێدەکەوێت و لە ئێستادا خانەوادەکەشی داوا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمان و نوێنەری وڵاتان دەکەن کە هاوکارییان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کورەکەیان .
زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، فەرماندەی سوپای بارزانی ناوی ( شێخ بەهزاد ) ، برازای مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە ، وەڕێگری کردوە لەوەی کە پۆلیس و ئاسایش و دادگا لێکۆڵینەوە لەو روداوە بکەن ئەوانیش بێدەنگیان هەڵبژاردوە.
جێی ئاماژەیە ماوەی پێنج مانگ بەرلەئێستا لڤین پرێس ئەوەی بڵاوکردەوە پێشمەرگەیەکی سوپای بارزان لەکاتی ڕاوکردندا و بەهەڵە فیشەکێک دەنێت بە هاوڕێکەیەوە دواتر دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو گیان لەدەست دەدات و تۆمەتبارەکەش لەلایەن سوپای بارزان دەستگیر دەکرێت ، هەرچەندە بڕیار بوو کەمتر لە کاتژمێر تۆمەتبارەکە بکوژرێتەوە بەڵام بەهۆی بلاو بونەوەی لە لڤین پرێس ڕەمیکردنەکەی وەستێنراو پاش ئەو ماوەیە هەفتەی ڕابردوو ڕەمیکرا .
بۆبەدواداچونی زیاتر لڤین پرێس پەیوەندیکرد بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگەوە بەڵام ڕەتیانکردەوە کە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدەن و ئاماژەیان بۆئەوەکرد چاوەڕێن هەرچی زووە دۆخەکە یەکلای ببێتەوە بۆیان .
لای خۆشییەوە ، نەبەز ئەحمەد رۆژنامەنوس لەناوچەی سۆران بەلڤین پرێس ووت ” ئەو زانیارییانە دروستن و بەڵام بەهۆی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنوسانەوە کەمتر دەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت .

س – ل

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت