فەرەیدون کونجرینی : بــۆ نەوشیروان مستەفا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرێز ڕێکـخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

پاش ڕێزو سڵاو” هیوای تەندروستی باش و لەشی ساغیـتان بۆ دەخوازم
لە ئێستادا تەندروستیان باشەو تکایە بێدەنگی بونتان بشکێنە ! چونکە ” بێدەنگ بون لە حەق بەشدابونە لە ناحەقی . ئێمەی هاوڵاتی ئەم نیشتمانە هەرچـەندە لە ژێر کاریـگەری خراپی دەسەلاتداین ، ڕۆژانە نوسراوەکانمان وەك ڕەخنەی توند یان بەدیوێکی تردا ڕەخنەگوڵ لە سایتە کۆمەلایەتی و سیاسیەکاندا ” ئاراستەی بەرپرسان دەکەین و لە هەوڵی داواکاریداین تا حکومەت بەدەسەڵاتی حیزبیەوە ڕەچاوی گوزەرانی خەڵك بکەن ، ئەوەی لەم بارو دۆخەدا دوای هەر تاکێکی هەرێم و نەهاتۆتە دەنگ جەنابتانن لەکاتێکدا بێدەنگیتان هەڵبژاردوە ، تکایە بەهەرچ دیوێکدابێت ناخی خۆتان دەربڕن و لە ١٢ ئۆکتۆبەرەوە تا کارەساتەکەی ئەم دوایەی دەریــای ئــیــجــە بدوێن .
دەنگۆیەکی ئەوە هەیە کە ” کاك عومەری سەید عەلی لەپێگەی جەنابتانەو کارو بارەکان دەبات بەرێوە ، بەڵام بەداخەوە بەرێزیان هیچ لێدوانێکیان نەداوە ئایا ئەمە پەیوەستە بە نابوێری یان فەرمانی جەنابتان یان ویستان نیە لێدوان بدەن ؟
دوای ئەوەی متمانەیەکی تەواومان هەبوو لەسەر ئەو پڕۆژەیەیی لە ساڵی 2008 دا پێشنیارتان کرد بۆ پڕۆسەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستانداو هەموو ئەوانەی بیری ڕۆشنبیریان هەبو هاتنە سەر ئەو خەتەی بیـگۆڕن ” وە هەمو ئەو بیرمەند و خەڵکی ئازادی خوازەی هاتە دەنگ و بزوتنەوەی گۆڕانی لە ڕێکخراویەوە گواستەوە بۆ کاری سیاسی و نیمچە دەسەڵاتێکی لە حکومەتدابەدەست هێنا بە بیروباوەڕمان سەرکەوتوانە ئەنجامدرا بەڕێکخراوەیی جەنابتان ، بەڵام هێشتا سەرەتایەو ماندو نەبوین و بە ئاراستەیەکی باشدا هێناومانە ، بەردەوامین و هیوامان هەیە بەگۆرانکاری ڕیشەیی و شارستانی و گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا ، زۆرێك لەو هاوڵاتی و خەڵکانەی پشتیوان بون کۆچیان کرد ! کۆمەڵیک لەنیشتمان و کۆمەڵێکیان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەیان کەسیان لە دەریای ئیجەدا خنــکان . لێدوانی ئێوە کاریگەری دەبێت لەسەر خۆڕاگری خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کۆچبەران کەزۆرەینەیان لاوەکانی نیشتمانن هەڵدێن لە بەر خراپی گوزەران و بێزاریی لە دەسەلاتی سیاسی هەرێم .
بەر لە ڕژێمی بەعـس و دوای حوکمی دیکتاتۆری لە ناوچەکە ، ساڵانێك لەنێو بێزاریەکاندا دەژیاین و گەشبین بووین بەوەی ژیانێکی نوێــ ـو قۆناغەکانی ئێشو ئازار تێدەپەڕێنــیـن ” خەڵك ئاشنابوو بەو هیوایەی دەیانخواست ، دوای شکستی حوکمی دیکتاتۆری لە باکوری ئێراق کۆمەڵێکی دی بچوکتر لەو دیکتاتۆرە لەهەوڵی گەیشتن بە هەمان دەسەڵات و زەوتکردنی مافی تاك هاتـــــــــن ” چەند قۆناغێکیان بڕی بەئاراستەیەك حوکمــــیان کرد تاخەڵکی بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بون بە ( سکلاڤە ) کۆیلە.
ئەوەی ڕێگیربوو لەو ئامانجەی دەسەڵاتێکی زۆردارو هاوشێوە دیکتاتۆریی سەدام ئەنجامی بدات لەکەدار کراو نهێنیەکان ئاشکرابوو ” ویستی کۆمەڵێکی لەسەربوو هێزێکی خاکی بەدیوێکی نوێداو پشتبەست بە
هاوڵاتیان لەساڵی ٢٠٠٩ دا هاتنە دەنگ بەزەنگێك ئەوپەڕی هەرێمەکەی گرتەوەو هۆشیاری لەنێو خەڵکدا سەری هەڵدا ” جەنابتان لەبەرەی گەلدا دەستیان کرد بە وەبیرخستنەوەی سزای یاسایی ، ئەم کاروانە کە مافی تاكو ویستی خەڵك بۆ بەدەستهێنانی سەروەریەکان ئامانجیان بوو ” لەسەرەتادا وەك ڕێکخراوێك و دواجار بەچەند قۆناغێکی سیاسی گەیشتە لێواری دەسەڵات لەو ساتەوە تۆی ڕێکخەری گشتی ئەم بزوتنەوەیە .

تکایە وەك ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرکردەیەکی دەستپێشخەر ، پەیامی خۆت لەسەر بارو دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بڵاو بکەرەوە .

شادو سەرفرازبن

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت