فەوزی ڕەمزی : ساڵ و ڕۆژمێری کوردی – عارەبی – زاینی – ئێرانی .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی دووەم :

ساڵی زاینی :
زەوی هەسارەی سێیەمی خۆرە و بە 365 یا 366 ڕۆژ بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە . مانگی فێبریوەر 28 ڕۆژ دەبێت ئەگەر زەوی بە 365 ڕۆژ بسووڕێتەوە بە دەوری خۆردا ، بەڵام 29 ڕۆژ دەبێت گەر بە 366 ڕۆژ بسووڕێتەوە و بەو ساڵە دەگووترێت ساڵیکی پڕ leap year کە ئەمەیش هەر چوار ساڵ جارێك ڕوودەدات .
ناوی هەر مانگیك یان هەر ڕۆژێك لە چییەوە هاتوە و سەرچاوەی گرتوە :

یەنایەر January ” کانوونی دووەم / بە ناوی خواوەندی ( یانووس Janus ) ەوە هاتووە کە لای ڕۆمان و یۆنانییەکان بە پاسەوانی ئاسمانەکان دادەنرێت . ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
فەبرایەرFebruary  شوبات / بە ناوی خۆ پاکژکردنەوەوە ( Febra ) لە تاوان و گوناح هاتوە و لە لای ڕۆمانەکان لەو مانگەدا خەڵکی دەست دەکەن بە ماڵ و خۆ پاکردنەوە بە ئاو .  ژمارەی ڕۆژەکانی 28 یا 29 ڕۆژە .. 
مارس March مارت یا ئازار  / بە ناوی خوداوەندی شەڕ و لەشکرکێشی / یەوە هاتوە و لای ڕۆمانەکان بە پاڵەوانێکی ئازا و نەبەرد و توندوتیژ ناسراوە . ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
ئەپرێڵ April ‘ نیسان / بە ناوی ئەو فریشتەیەی ( Avril ) کە هەڵدەستێت بە هەڵهاتنی ڕۆژ و کردنەوەی دەرگاکانی ئاسمان تا ڕۆشن و ڕووناکتری بکاتەوە و گوڵ و گوڵزارەکان دەمبکەنەوە و بۆن و بەرامەی خۆش بدەن و مژدەی بەسەرچوونی سەرماوسۆڵە و زوقمستانی زستان .
ژمارەی ڕۆژەکانی 30 ڕۆژە .
مایۆ May ‘ مایس یا ئایار / بە ناوی خوداوەند ( مایا Maya ) یە و دایکی خوداوەند ( عەتاردە ) کە لەم مانگەدا ئەو پلانێتە بە جوانی دەبینرێت و دەردەکەوێت لە ئاسماندا. ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
یۆنیۆ June ‘ حوزەیران ‘ / بە ناوی خوداوەند ( یۆنۆ Jonious ) و بە مانای جوانی و شۆخ و شەنگی دێت ولەو مانگەدا بە تەواوی زەوی دەسبەخۆیدا دێنێت و سەوزدەچێتەوە و جوانی و شۆخ و شەنگی خۆی دەبەخشێ . ژمارەی ڕۆژەکانی 30 ڕۆژە .
یۆلیۆ July ‘ تەمووز ‘ / بە ناوی یۆلیۆس قەیسەرەوەی ڕۆمانییەوە ( Julius Caesar ) ناونراوە . ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
ئاوگستۆس August ‘ ئاب ‘ / بە ناوی ئۆگستۆس ( Augustus ) قەیسەرەوە ناونراوە کە دەبێتە کوڕی یۆلیۆس . بەڵام لە ڕاستیدا کوڕی نەبوو بەڵکوو بە ( کوڕی هەڵگیراوە ) دەناسرا . ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
سیبتەمبەر September ‘ ئەیلوول ‘ / لە ( Septa ) وە هاتووە کە بە مانای ژمارە حەوتی ( 7 ) ڕۆمانەکان دەادەنرێت . ژمارەی ڕۆژەکانی 30 ڕۆژە .
ئۆکتۆبەر October ‘ تشرینی یەکەم ‘ / لە ( Octa ) وە هاتووە کە بە مانای ژمارە هەشتی ( 8 ) ڕۆمانەکان دەادەنرێت. ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .
نۆڤەمبەر November ‘ تشرینی دووەم ‘  / لە ( Nova ) وە هاتووە کە بە مانای ژمارە نۆ ( 9 ) ی ڕۆمانەکان دەادەنرێت . ژمارەی ڕۆژەکانی 30 ڕۆژە .
دێسەمبەر December ‘ کانوونی یەکەم ‘ / لە ( Deca ) وە هاتووە کە بە مانای ژمارە دە ( 10 ) ی ڕۆمانەکان دەادەنرێت. ژمارەی ڕۆژەکانی 31 ڕۆژە .

ناوی ڕٶژەکان لە چییەوە هاتووە :

شەممە Saturday / ناوە ڕۆمانییەکەی Dies Saturni یەو بە ئینگلیزیش Day of Saturn واتە ڕۆژی پلانێتی زوحەل Saturn ( کەیوان ) کە بە خوداوەندی کشتوکاڵ ناسراوە .
یەکشەممە Sunday / ناوە ڕۆمانییەکەی Dies Solies یەو بە ئینگلیزیش Day of Sun واتە ڕۆژی خۆر ( هەتاو ، خۆرەتاو ) ناسراوە .
دووشەممە Monday / بە مانای Day of the Moon دێت واتە ڕۆژی هەیڤ .
سێشەممە Tuesday / بە ناوی Tiu هاتوە کە لە لایەن ئاسکاندناڤییەکان بە خواوەندی شەڕ ناسراوە .
چوارشەممە Wednesday / ناوە ڕۆمانییەکەی Mercurii کە بە ئینگلیزییەکەی بەرامبەر بە Mercury دێت و بە مانای پلانێی عەتارد دێت و لای ڕۆمانەکان بە خوداوەندی دزی و سەرەڕۆیی و حیلەوحەواڵە و بێ وەفایی و ………. دەناسرێت .
پێنجشەممە Thursday / ناوە ڕۆمانییەکەی Jovis dies و بە ئینگلیزییەکەی بە Jupiters day واتە ڕۆژی موشتەری ( بەرجیس ) کە بە مەزن ترین خوداوەندی ڕۆمانەکان دادەنرێت .
هەینی Friday / کە بە ئینگلیزییەکەی بە واتە ڕۆژی ( فریگا ) دێت کە هاوسەری خوداوەندە ئۆدینە و بە خوداوەندی خۆشەویستی و تەندرووستی ناسراوە . هەروەها بە ناوی Venus day کە ڕۆژی پلانێتی زوهرەیە و خوداوەندی جوانی و خۆشەویستییە .

* گەر بە وردی بڕوانینە ناوی مانگ یا ڕۆژەکان ئەوا زوربەیان نازناوی خوداکانی ڕۆمان یا یۆنانییەکانیان هەڵگرتووە . بەڵام لە کوردییدا نازناوی سرووشتی و کشتوکاڵییان لەخۆگرتووە .

یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستپێكی ڕۆژژمێری كوردی بە 700 ساڵ پێش له‌ زایین بووه‌ . به‌هاری ئه‌و ساڵه‌یش ده‌ستپێكی ساڵه‌كه‌ بووه‌ . هەروەها ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی زایینیدا هاوكات نییه‌ .
کەواتە ساڵی كوردی بە 700 ساڵ له‌ ساڵی زایینی زیتره‌ .
گۆڕینی ساڵ لە کوردی/یەوە بۆ زاینی :

1 – ئه‌گه‌ر له‌ نێوان 1ی January ساڵی زایینی تا 20 یان 21ی March ( واته‌ 1ی نه‌ورۆز ) بێت ، ئەوا 699 ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زاینییەکە و ده‌بێته‌ ساڵی كوردی . بۆ نموونه‌ ئایا ساڵی 2016 ی زاینی بەرامبەر بە چ ساڵێکی کوردییە ؟ 2016 + 699 = 2715 ساڵی کوردی .
ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین :
2715 – 699 = 2016 ی زاینی .

2 – ئه‌گه‌ر له‌ نێوان 21ی March تا 31ی December بێت ،
ئەوا 700 ده‌خه‌یه‌نه‌ سه‌ری . بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر 2016 ی زاینی بێت ئاوا دەکەین : 2016 + 700 = 2716 ی کوردی .
ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ین :
2716 – 700 = 2016 ی زاینی .

* لە هەندی شوێنی کوردستان ( خۆر ) بەشێوەی جیاجیا دەردەبڕێت وەك ( هەتاو ، خوەر ، هۆر ، ڕۆژ ) .
بەڵام هەر هەموویان مەبەستیان یەك شتە و زاراوەی جیاجیایە .
* هەسارە Planet / هەسارە خاوەنی هیچ ڕووناکییەکی تایبەتمەندی خۆی نییە واتە ڕووناکی بەخش نییە ، تەنها ڕووناکی خۆر یا ئەستێرەکانی دەشکێتەوە سەری و بە ڕووناك دەردەکەوێ ،وەکو چۆن تیشکی خۆر دەشکێتەوە سەر زەوی .
* هەسارەکان نابریسکێنەوە ، جووڵەیان ڕۆژانە دەگۆڕێ ، ئینجا سوڕانەوە بێت بە دەوری خۆیدا ، یان هەر جووڵەیەکی ڕێژەیی تر بێت .
* هەسارەکان پلەیەکی گەرمی زۆر نزمیان هەیە ، یان هەر نییانە .
* نۆ هەسارە لە کۆمەڵەی خۆردا ناویان هاتووە ، دوا دانەیان واتە ” پلۆتۆ  ” لەبەر زۆر گچکەیی و هەروەها زۆر دووری لە خۆرەوە ، لە ئابی 2006 وە لەو کۆمەڵەیە لابرا و ئیتر ژمارەیان بوو بە هەشت هەسارە ( هەر چەندە ئێستا وا بڕیارە ببێتەوە بەو حەوتەی کە لە بنەڕەتدا هەبوون ، واتە نەپتوون/یش لا ببرێت ) .
چاوەڕوانی بەشی سێیەم بن .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت