Swissra

فەوزی ڕەمزی : سویسرا بناسە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر وڵاتی سویسرا

پێشه‌کی:

وڵاتێك …. له‌ناو جه‌رگه‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپادا، گچكه‌‌ به‌ ڕووبه‌ر به‌ڵام گه‌وره‌ و مه‌زن و خاوه‌ن پله‌وپایه‌ به‌ سیاسه‌ت و خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ ئاستی جیهاندا.

زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری وڵاتانی سه‌ر ڕووی ئه‌م جیهانە له‌ژێر یه‌ك ناو یاخود دوواندا ناسراون، له‌وانه‌یش ئامریکا، ڕوسیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا، ئاڵمانیا، هندستان، ئوسترالیا و … هتد.

ئه‌م وڵاته‌ گچكه‌یه‌ لە دەرەوە یەك وڵاتی یەکگرتووە به‌ڵام لە ناوەوه‌ به‌ وڵاتێکی چوار جۆر نووسین و گه‌لێکی یه‌کگرتووی خۆبەیەکترزان ناسراوە.

ئاخۆ ئه‌و وڵاته‌ کوێ بێت؟

پێکهاتەی ناوخۆی چی و چۆن بێت؟

بێگومان ئه‌و وڵاته‌یش ….. سویسرا ـ یه‌ .‌

ئەم وڵاتە چەندین ناوی هەیە و هەر وڵاتە بە چۆرێك ناوی دەبەن وەك :

swisra

به‌لام لای سویسرییه‌کان خۆیان وڵاتی هێلڤێتیا ی ( Helvetia ) پییده‌وتریت .

لەم چەند ساڵەی دواییندا کە پێی ئاوارەییم تێدا نایەوە، باوەشی گەرمی بۆ خۆم و خێزانم کردەوە. پاش دەمێكی کەم چەند پرسێك لە مێشکمدا گەڵاڵەبوون و کەوتنە وروژاندنم، ناچاربووم زۆر بە پەرۆشییەوە بەدوای وەڵامەکانیدا وێڵبم. خۆشبەختانە سینەی زانیاریم بۆ واڵابوو و بەرەبەرە کەوتمە هەڵگۆزینیان و ڕێکخستنەوەیان بەشێوەیەکی گونجاو وه‌ك ئه‌مه‌ك و وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌م نیشتمانی دووهه‌مه‌م کە لە ڕووی جوانی سروشتییەوە هەر وەك ئاخەکەی یەکەممە کوردستان.

لەم چەند ڕووپەڕەدا …. ده‌مه‌وێت بەشێوەیەکی سادە و ساکار ئەوەی بینیومە و بیستوومە و خوێندوومه‌ته‌وه‌ لەسەر ئەم وڵاتە، لەگەڵ وەڵامی ئەو پرسانە به‌ پاراوی بیخەمەڕوو. ڕۆشنایی/ یش بخەمە سەر نهێنی ئەو لایەنە گرنگانەی کە بوونەتە کۆڵەکەیەکی پتەو بۆ ڕاگرتنی ئەو گوزەرانی ژیان و دەسەڵاتە کارگێڕییەی ئەم وڵاته‌ دەبات بەڕێوە بەشێوەیەکی زۆر سەیر و سەرنجڕاکیش، ئاماژه‌ بۆ ئەو بنەما سەرەتاییانە بکەم که‌ ئەو فرە گەلانەی پێکەوەگریداوە بەچەشنێکی وەها کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بوونەتە تەواوکەری یەکتر.

تەنیا مەبەستێکیشم کە بەم کاره‌ هەستاوم، سوود وەرگرتنە لە تاقیکردنەوەی میللەتانی خەمخۆر چ بۆ خۆیان و چ بۆ ئەو زێدەی کە بەر لە نووسینەوەی مێژوو تێیدا گیرساونەتەوە و نیشتەجی بوون، بەئومێدی ئەوەی ببێتە دیمەنێکی زیندوو و دەروویەكی یادکردنەوە بۆ خوێندەواران و ڕۆشنبیرانی کورد تاکو بزانن سوود و بەهرە لە پێشکەوتنی ئەم جۆرە وڵاتانە وەربگرن.

کورته‌ مێژوویه‌ك:

وەك خۆیان دەیگێڕنەوە ..  سەرەتای هەڵاتنی پڕشنگە گزنگی مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی خێڵێك لەسەر ئاخی وڵاتەکەیان بەناوی هێلڤێتیا ( Helvetia )، دەرکەوتنی ئەو خێڵەیش له‌ یه‌كه‌مین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان لە نزیك ساڵی 58 پ. ز دژ به‌ ( Julius Caesar ) یۆلیۆس قه‌یسه‌ری ڕۆم بووە له‌ کارزاری ( Bibracte ). لەم جەنگەدا تووشی شكست دەبن و ئیتر لەو سەردەمەوە خاكه‌كه‌یان بەناوی هەرێمی هێلڤێتا/ی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرێتی ڕۆم/ە ناودەبرا.

ئه‌م ناو هێلڤێتیا / یه ‌…. چ لە مانا و چ لە ناوەڕۆکدا به‌ پیرۆزی ده‌زانن، له‌ زۆرینه‌ی نووسین و په‌یكه‌ر و ڕێوڕەزمێکانیاندا زۆر بە شانازییەوە ئاماژه‌یان بۆ كردوه‌، هه‌ر ئه‌و شانازییه‌یشه‌ ‌وای لێكردوون کە به‌ وڵاته‌كه‌یان بڵێن ” کۆنفیدراشیۆ هێلڤێتیکا Confoederatio Helvetica ” کە گوزارەیەکی لاتینی یه‌ و کورتکراوەی CH یش بۆته‌ نازناوی وڵاته‌كه‌یان له‌ جیهاندا ، هەر وه‌ك  نازناوی ئامریكا بە USA، هۆڵاندا بە NR، فه‌رانسا بە FR، ئه‌ڵمانیا بە D و … هتد.

له‌ رۆژی ” 1/ ی ئۆگۆستی August یا کە بە ئووت Août ناودێریش دەکرێت ” ساڵی1291/ دا، چه‌ند جەوامێرێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌ر كه‌ خۆیان به‌ نوێنه‌رانی سێ كانتۆن ، یاخود ڕاستر و ڕه‌وانتر بڵێین سێ شار یان سێ ناوچه‌ ده‌زانی،‌ یه‌که‌مین دانیشتنیان له‌ مێرگ و پێده‌شته‌كانی ” ڕۆتلی  Rüttli” سازكرد،‌ ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌یش بریتیبوون له‌ ” شــڤیتس Schwyz و  ئۆنته‌رڤاڵدن Unterwalden و ئووری Uri “.

سوێنخواردنیان ته‌نیا و تەنیا بۆ خۆڕزگاركردن له‌ زوڵم و سته‌می بنه‌ماڵه‌ی Habsburg هابسبورگ/ی نه‌مســـایی بوو.

ئەو سێ جەوامێرەیش ناویان ” Werner Stauffacher ڤێرنه‌ر شتاوفاخەر‌، Arnold Melchtal ئارنۆڵد میلختاڵ،   Walter Fürst ڤاڵته‌ر فیۆرست ” بوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ سویسرا بناسە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت