كادرێکی یەکێتی داوای ڕاپەڕینێکی هاوشێوەی ڕاپەڕینە مەزنەکە دەکات ، بۆ روخاندنی حکومەتەکەی نێچیر .

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لە کادرەکانی یەکێتی ، بەناوی ( نەوزادی موهەندیس ) لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، کورتە بابەتێکی بەناونیشانی (  سەیرو سەمەرەكانی پارتی  ) بڵاوکردۆتەوە .

لەو کورتە نوسینەدا زۆر بەڕاشکاوانە دەڵێت : دوای 19 ئاب سەرانی پارتی توشی شۆك و شلەژانێیەكی گەورە بوون . هەروەها بۆ بۆچونی پارتییەکان سەرنجی خۆی بەم شێوەیە نوسیووە : سەرۆكی هەرێم بەدیلی نیە و لەخوارەوە تاسەرەوەی پارتیەكان ئەم كوتەیەیان بەدەمەوە گرتبوو . هەروەها لەبەشی خوارەوە نوسیویەتی ” بۆیە بەڕاستی كاتی ڕابەرینێكی جەماوەری هاتووە هاوشێوەی ڕاپەرینە مەزنەكەی سالی 1991 .

ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە نوسینەکەی نەوزادی موهەندیسە .

سەیرو سەمەرەكانی پارتی .
دوای 19 ئاب سەرانی پارتی توشی شۆك و شلەژانێیەكی گەورە بوون . بەوەی هەریەكە لە سەرۆكی هەریم و سەرۆكی حكومەت و ئەندام سەركردایەتیەكانیان و ئەندام بەڕلەمان و كادرەكانیان هەریەكە لە ئاشێك دەهاڕێت و قسە و لێدوانەكانیان فڕییان بەسەر یەكتریەوە نیە .
ئەوەتا دوای ئەو هەموو بیان و هینانەوەیە بۆ ئەوەی ، كە سەرۆكی هەرێم بەدیلی نیە و لەخوارەوە تاسەرەوەی پارتیەكان ئەم كوتەیەیان بەدەمەوە گرتبوو . كەچی لە پڕێكدا و لەژێر گوشاریی ئەمریكیەكاندا سەرۆك بۆخۆی وتی : من بەدیلم هەیە و هەرگیز نەموتوە دەمینمەوە .
بەم شێوەیە هەموو سەركردە و كادرەكانی بەدرۆ خستەوە .. بۆیە چاك وایە هیچ كەس لە ناو پارتیدا لەخۆوە قسە نەكات ، جونكە سەرۆك دەیدا بەدەمیاندا .
لەولاشەوە سەرۆكی حكومەت تازە بەتازە بە 4 حیزبەكە دەڵێت : كە داواكاریی و پڕۆژەكانیان سەیرە . بەلام بەخۆی ناڵێت كە خۆی و حكومەتە سەیرو سەمەرەكەی چیان بەسەر ئەم میلەتەدا هیناوە لە قەیران و كیشە و نەكبەتی و چۆلكردنی ولاتدا .
بەراستی ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە تاكو ئێستا چۆن ئەم میلەتە لە سەرۆكی حكومەتە گەندەل و دۆڕاو لە ئيدارە و سياسەت و فاشیل لە چارەسەریى قەيرانەكاندا قبوڵكردوە و نەیان ڕووخاندوە .. چونكە ئەوەی ئەم سەرۆكی حكومەتە بەم میلەتەی كردووە دوژمن و داگیركەرەكانیش هەرئەوەندیان بیكردوە . بۆیە بەڕاستی كاتی ڕابەرینێكی جەماوەری هاتووە هاوشێوەی ڕاپەرینە مەزنەكەی سالی 1991 .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت