كارۆخ عوسمان: ساختەکاریەكانی بنەماڵەی بارزانی لەتوركیا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕێك بەناوی ساختەكاریەوە لەلایەن چەندین پێگەی ئەلیكترۆنی توركیا بنەماڵەی بارزانی ناوھێنراون.
بارزانیەكان لەڕێگای (7) شەریكە کەرەستە و مەكینە دابین دەكەن بۆ دروست کردنی جگەرەی ساختە لەشاری مێرسین. که سەرۆكایەتتی چاودێری و پشكنینی توركیا ئاشکرای كردووە. لەڕێگەی شەریكەی (کانی: kany) سەر بەنێچیرڤان بارزانی لەشاری دھۆكەوە دەھێنرێتە کوردستان، پاشان ئەو جگەرانە دووبارە بەقاچاغ دەنێردرێنەوە بۆ تورکیاو دەفرۆشرێنەوە.
بێجگە لەمەش، بەپێی گوتەی وتەبێژی پشكنینی گومرگی تورکیا، بنەماڵەی بارزانی دەستی ھەیە لە بەقاچاغ بردنی جگەرەو مشروب كحولی بیانی بۆناو خاکی تورکیا، بەتایبەت ئەو وێسكیە بیانیانەی کە لەهۆتێلە (5) ئەستێرەكانی ئەنتاڵیا بەكاردەبرێن. ئەوەش بۆتە زەرەرو تا ئێستا (2) ملیار دۆلاری کەم كردۆتەوە لەداھاتی باجی مەشروب و جگەرە بۆ وڵاتی تورکیا. كەسایتی (Haber7com) بڵاوی كردۆتەوە.
ھەر لەشاری مێرسین بنەماڵەی بارزانی كار بە (180) شەریكە ئەكەن و پارەی خەمڵێنراوی كارپێكراو 8 ملیار دۆلارە، بەپێی ھەمان سەرچاوە سەرمایەی خودی مسعود بارزانی لەو سەرمایەگوزاریەدا 5 ملیار دۆلارە، بەشێكی زۆری ئەم شەریكانە لەشاری مێرسین و ناوچەی ئازاد كارئەكەن، كارەكانیشیان لەلایەن (سەردار بارزانی)ەوە بەڕێوە ئەبرێن. ھەروەھا بازرگانی جگەرەو كحول و شەكرو چا و برنج لەدەستی خودی نێچیرڤان بارزانیدایە.
ھەروەھا شەریكەیەكیان ھەیە بەناوی (تایگرس: tigris) بۆ کاروباری بیناسازی، بەپێی سكاڵایەك له دادگای شاری ئەنتاڵیا داواكراوە، چونكە كاری ساختەو دزی بەڕێژەی (10) ملیۆن دۆلار لەسەرە.
وەك ھەرێم ھەژمارێكیان بۆ توركیا داناوە، كە بەكوالێتی سست و خراپ كاربكەن و سەدبارە بودجە تەرخان بكەن تاكو بتوانن ئاستی دزین بگەیەنە (10)ئەوەندەی خەرجی تێچوون.
جگە لەمانەش، دابەشكردنی كاڵاكانی كۆمپانیا گەورەكانی وەكو (Ülker) و (Beko) لەدەستی (نیھاد بارزانی)دایە، كە كەرەستەكانی بەكارھێنان بەسەدان ملیۆن دۆلار ئەخەمڵێنرێت. كەگشتی دەستی كاری توركی تێدا بەكارئەھێنرێت.
یەكێكیتر لەداھاتی (مەسعود بارزانی) باجی ئەو (ترێلە، لۆری بارھەڵگر و كامیۆن)نانەیە كە داخلی ھەرێمی كوردستان ئەبن و دەشڕۆنە دەرەوە، لەڕێگەی خاڵی سنوری (ئیبڕاھیم خەلیل)ەوە، كەتێكڕای داھاتی مانگانە بە(300) ملیۆن دۆلار مەزەندە ئەكرێت. ئەوە قسەی پێگەی (Sol Haber) ی توركیە نەك ھی من. ئەو پێگەیەی كەجێگەی بڕواو متمانەی چاودێرانە.
ئەمە لەئێستادا ئەو مەزەندەیە كراوە، خۆ ئەگەر ساڵانی پێشوتر وەرگرین كە دۆخی بازرگانی لەبارێكی باشدابووە، حەتمەن مانگانە نیو ئەوەندە زیاتربووە. ئەبێ ئەم ھەموو پارەیە لەكوێ ھەڵگیرابن كە بانكەكانی كوردستان ئاوا چۆڵ و كەساس و ھەژارن، خۆ بانكەكانی كوردستان لەكەسێكی ئاسایی زیاتر لەخوار ھێڵی ھەژاریدان.
ئەرێ بەمجۆرەی كە حوكمگێڕانی ئەم ھەرێمە ئەیكەن دەبێ كوردستان بەكوێ بگات؟
دەبێ بگەین بەم خەونانەی كە گەلی كوردستان قوربانی بۆ داوە؟
یەكێ لەبنەماكانی حوكمڕانیەكی تەندروست ھەبوونی سیستەمێكی بانكی متمانەدارە، كەچی ئەمانە خۆیان باوەڕیان بەسەقامگیری و چەسپاندنی حوكم نیە بۆیە متمانەیان بەو بانكانە نیە كەخۆیان حوكمیان بەسەردا ئەكەن.
بۆیە ھەرچی سەرمایەو پارەی ئێرە ھەیە ئەیبەن بۆ ئەوێ، بۆ ئەوێیەك كە زەڕڕەیەك سودو مەفا ناگەیەنێ بەئێرەو ژیانكردانی ئێرە.
ئەوەی پێشی وایە ئەمانە سەربەخۆیی بۆ گەلی كورد دابین ئەكەن بابێن و چاوێك بخشێنن بەكاروباری ئەوانە كەلەدەرەوەی ھەرێم چی ئەكەن، بەتایبەت لەتوركیا، ئاخۆ ئامادەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان سەروەتەكانیان لەدەست بدەن؟
خۆ ئەوان شەڕی گەورەیان لەسەر پارەیە، چۆن لەپێناو سەربەخۆیی پارەكانیان بە بلوك كردن ئەدەن؟
ئەوان بۆ پارە كەڕامەتی كوردستانیان شكاند، شكۆی گەلێكی بەشمەینەتیان ڕوشاند، چۆن ئەو پارانە لەدەست خۆیان ئەدەن؟
ئیتر بەسیكەو بڕوا بەشایەد عەیانی خۆت بێنە.
وەرەوە ھۆش خۆت ھەی بێخەبەر
بەچی و لەكوێ خەوتووی قوڕبەسەر
ھەی بێئاگا خەریكە تۆش ئەدزرێی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت