كارۆخ عوسمان: 23 ساڵ لەو مەوبەر، با بەبیرتان بێنمەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەیەكێك لەبازاڕەكانی زاخۆ بەڕازیلێكی سور دەتەقێنرێتەوە، ئەو بەڕازیلیە بە 500 كیلۆ TNT تەقیەوەو زیاتر لە 90 ئینسانی كاسبكاری بێ گیان كرد.
ئەو TNT لەوڵاتی توركیا ھێنرابوو، بەھاوبەندی لەگەڵ دەزگای موخابەڕاتی پارتی ئەو عەمەلیە ئەنجامدرا، تەقیەوەكە لەنزیك بازاڕی چەكفرۆشی زاخۆ ئەنجامدرا.
توركیا بۆیە ئەو كارەی بە پارتی كرد، بیانوەكەی ئەوەبوو گوایە لەو بازاڕەوە چەك بۆ گەریلاكانی پەكەكە دەنێردرێت.
پارتی و بنەماڵەی بارزانیش وەك ھەمیشە سڵیان لەگیاندانی خەڵك نەكردەوەو ڕاسپاردەكەی توركیایان بەچەند دابەستەیەك گەیاندەجێ.
لەو كەیسەدا پارتی ویستی بوو كۆسرەت ڕەسوڵ تێوەبگلێنێت، سەرەتا دەنگۆی ھەبوونی دەستی كۆسرەت ڕەسوڵی بڵاوكردەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی بادینان بەچاوی دوژمنەوە لەیەكێتی و خودی كۆسرەت بڕوانن، وایان لەخەڵكی بادینان دەگەیاند كە گوایە سۆرانیەكان دوژمنی خەڵك و خاكی بادینانن. ھەروەكو ساتەكانی بانگەشەی ڕێفراندۆمی 2017، پارتی لەڕێگەی كادرانی لق ناوچەكانی بەخەڵكی ڕادەگەیاند كە سۆرانیەكان بەتایبەت حزبەكانی ناوخەڵكی سلێمانی دوژمنی بادینانن، بۆیە خەڵكێكی زۆر بەوبیانوەوە چەكداركرابوو.
دواتر، پارتی تۆمەتەكانی تەقیەوەكەی زاخۆی لەسەر كۆسرەت ڕەسوڵ لابردن، بەڵام لەناو خەڵكی عەوامی بادینان ئەو دوژمنكاریە ھەرمایەوە.
پارتی بۆ زیاتر شەرعیەتدان بەوەی كە دەستی خۆی تێدانیەو پەرۆشی خەڵكی بادینانە، چەند كەسێكی تۆمەتبار كرد، یەكێك لەو تۆمەتبارانە ڕایكرد بەرەو ئەوڕوپا.
بەڵام یەكێكیتر بەناوی (ئەحمەد صالح) تا ئەم ساتەش بەبێ دادگایی كردن لەكونجی زینداندایە.
بەزەبری ئەشكەنجە اعتڕافیان پێكردو لەتەلەڤزیۆنی مەحەلی خستیانە بەرچاوی خەڵك، وەك ھەركەیسێكیتر بەمجۆرە بڵاویانكردەوە.
ئێستا ئەحمەد ساڵح فەرمانی ئیعدامی ھەیە، بەڵام نەك دادوەر بەڵكو حزب ئەمری كردووە.
تەنھا بۆ سپیكردنەوەی ڕووی دزێوی دەزگای موخابەڕاتی پارتی، ئەگینا یەكێك لەوانەی كە لەدەزگای ئاسایشی پارتی كار دەكات بەخانەوادەی دەستگیركراوەكەی گوتبوو كە ئەحمەد ساڵح بێتاوانەو دەستی لەكارەساتەكەی زاخۆدا نەبووە.
بریسكۆ یەكێك بووە لەشەخسەكانی موخابەڕاتی توركی (میت)، دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر ئەو كەیسەدا لەئەوڕوپاوە تەواوی وردەكاریەكانی خستەڕوو، ئەو كەسە دوای وازھێنانی لە میت و ھەڵاتنی بەرەو ئەوڕوپا ئاشكرای كردووە كە توركیا بەھاوكاری پارتی ئەو تەقیەوەیەی كردووە.

توركیا: بەبیانووی چەكفرۆشتن بە پەكەكە.
پارتی: بۆ بەتیرۆریست ناساندنی كۆسرەت ڕەسوڵ و نانەوەی دوژمنایەتی نێوان بادینان و سۆران.

ئێستا با بزانین ئاخۆ؛
1- لەكام خولی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسەكراوە؟
2- یاخود كام لیژنەی مافەكانی مرۆڤ دۆسیەی ئەحمەد ساڵحی زیندانیكراویان ھەڵداوەتەوە؟
3- ئەرێ داواكارێكی گشتی ھەبووە دەستی بردبێت بۆ گێڕانەوەی مافی ئەحمەد ساڵح؟
4- ئەرێ لایەنێك ھەبووە درۆی ئەو ھەموو تۆمەتانەی سوركردبێتەوە؟
ئێستا كە ئەحمەد ساڵح زیندانیەو كەس ناتوانێ چاوی پێبكەوێ، دەستەڵاتی قەزا چ ئەھمیەتێكی ھەیە؟ كە زاتی ھەڵدانەوەی لاپەڕەی دۆسیەی ئەو ئینسانە نەكات؟
ئینجا لیژنەی پەرلەمان و دادگاو داواكارانی گشتی و كۆلیژەكانی یاسا گشتیان عەلامەتی ئیستفھامیان بەرامبەرە، ئاخر كەھیچ شتێك لەدۆخی قانون و حقوقی ئینسانی نەگۆڕن ھەبوونیان چ مەنفەحەقتێكی ھەیە!
دوای 23 ساڵ ھێشتا كەیسی لەوشێوەیە ھەر لەزیادبووندان بۆنمونە كەیسی (ئەڤرەس شوان و ئەوانیتر)، ئەرێ پێم ناڵێن ئەم ھەموو بەشەرە ئیشیان چیە لەژێر ناوی حقوقی ئینسانی و قانوندا.
خۆ ئەم كەیسانە سوكایەتین بەقەزاو لیجانی حقوقی ئینسانی و پەرلەمان. جا گەر لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان نەیتوانی ئەو لاپەڕەیە ھەڵداتەوە بۆچی ھەیە؟
یان ئەوەتا ئەو دەزگا باڵایانە وەك شوێنی دۆزینەوەی ھەلیكارو دامەزراندنن.
دڵنیابن لەو زەمەنەی حوكمڕانیشدا ھیچ كەسێ زاتی ھەڵدانەوەی ئەو لاپەڕانە ناكات چونكە ھەر سەرەتا بانگەشەكەی بۆ ئەوەبووە كە ( دەنگ بدەن و ژیانی من بگۆڕن). واتا بۆ گۆڕینی ژیانی كەس نەھاتۆتە مەیدان، بەڵكو تەنھا بۆ گۆڕینی ژیانی زاتی خۆی ھاتیەو وەك ماددە بۆشاییەك داگیر دەكات.
ئەگینا ئەوەتا بریسكۆ تەواوی زانیاری لەسەر دۆسیەیە دركاند، بۆچی كەسێ بەدەمیەوە نەچوو؟ ئەم وڵاتە نەك لەڕووی حوكمڕانیەوە بەڵكو لەڕووی جڤاكیشەوە وێران بووە، چونكە تاكەكانی كۆمەڵگا بەبێ گەڕانەوە بۆ تاریخی حزب و كەسەكان دیسان دێن و شایەدیان بۆ دەدەن.
بۆیە بەر لەگۆڕینی حوكمڕانی ئەم كۆمەڵگایە زەرووری گۆڕینی عەقڵیەتی تاكە، لەدۆسیەی ئەحمەد ساڵح و ئەوانیتردا بەڕوونی دەردەكەوێت، چونكە نەك تاكەكانی عەوامی خەڵك فەرموون ببینن خودی كۆسرەت ڕەسوڵیش بەبێ گوێدانە ئەم مێژوە چڵكنەی پارتی ئێستا دەستی بازرگانی لەگەڵ تێكەڵ كردوون، ئایا بیر لەوە ناكاتەوە ھەمان گروپ تەقیەوەیەكیتر لەھەولێر بكەن و دیسان ئەوی تێدا تاوانبار بكەن؟
یان خەڵك لەبەرامبەر ئەو دۆسیانە كە بێدەنگن بیر لەوە ناكەنەوە وەك ئەحمەد ساڵح بەبیانوویەكی ڕەش بیانخەنە زیندان؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت