لاوک کونجرینی: جەنگە ساردەکەی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوای ڕێفراندۆم، بەرزانی بە فشاریی ئەمریکا دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، نەک ڕێزی لەماڵی کورد و دیمکراسی گرت. واتا بەخۆشی خۆی نەبوو، بەڵکو بەحوکمی دۆڕاندنی مەیدانە سیاسییەکە بوو.
بزوتنەوەی گۆڕان بە حوکمی قاڵبووی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەم هێزە، جەنگێکی ساردی هێدی هێناوەتە ئاراوە. دوو پڕژە:
1- جەماوەرەکەی خۆی توورە کردووە، بەڵام بە تێ نەگەیشتووانە.
2- پارتی توشی هیستریای سیاسی کردووە.
بەرنامەکەی وەک ڕتمێکی وڵات بەرێوە بردن، بۆ دوای هەرجەنگێک، کە وڵات بدۆڕێت، پێویستی بە لابردنی ئەو دەموچاوانەیە کە هۆکاریی دۆڕاندنەکە بوون. چونکە دەموچاویی دۆڕاندن لەسەر مێزیی گفتوگۆ، ئۆباڵەکە دەسپێریت بەخوارەوەو ئامادەشە سازشی زۆر ترسناک بکات. بەڵام دەمووچاویی نوێ دۆڕاندنەکە دەسپێرێت بە کۆمەڵێکی دیاریی کراو و، قسەش لەسەر سزادانەکەش دەکات.
ئەم ڕتمە لەقسکردنی گۆران بەپاڵپشتی کۆمەڵ و کوتلەی بەرهەم ساڵح؛ قەسیدەیەکی سیاسی نوێی گونجاوە بۆ ئەمرۆی هەرێمی کوردستان. پارتی ئەم کەپسولەی بۆ قوت ناجێت لەلایەک و لەلایەکی تر کات کوشتن هیچ کاتێک وەک ئەمڕۆ زیانکەوتو نییە بۆی، لەکاتێکدا هەم ئەمریکا و هەم عێراق مەرجی گفتوکان وابەستە دەکەنەوە بە کۆکی ناو ماڵی کورد.
ئێستا سەرانی گۆڕان ئەم گەمەیە دەکەن، گەمەیەک گەر پارتی لە لوتکەی دەسەڵاتدا نەیەتە خوارەوە بە فشاریی سیاسی سەردەمانە، ئەوا بە بیرکردنەوەی تر گوجاو نابێت و زیانی زیاترە لە سوودی.

فشارەکە هێدییە، بەڵام ئامانج گیرە، ناچارە پارتی بێتە خوارەوە. وەک لەسەرچاوەیەکەوە پێمان گەیشتووە، پارتی ڕازییە بە داواکارییەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و کوتلەکەی بەرهەم ساڵح، بەڵام بەمانەوەی نێچیر لەدەسەڵات و هەروەها دانانی زەمەنێکی کورت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی. بەڵام گۆڕان و کۆمەڵ وەک پێشنیارێکی میانڕەو بەرهەم ساڵحیان پی باشترەو دەتوانێت رووبەرووی ئالنگیرییەکان ببێتەوە. واتە ئەوەی پارتی داوای دەکات گەر گۆڕان و کۆمەڵ بەم ڕتمە لەگەڵ ئەو کاتە کورتەی بەدەست پارتییەوەیە مامەڵە بکەن. لەنێوان کردن و نەکردندا بۆ پارتی واتایەک دەبەخشێت. هەم کوشتنی کات و هەم هاتنە خوارەوە لەدەسەڵات.

ئەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی داوەتێ، تێگەیشتنە لە کات و سواری ئەسپی تاودانی مەیدانە لەسەر مەیدانی بردنەوە.

کات کوشتنی پارتی جێگای قبوڵکردنی ئەمریکا نییە، بۆیە لەسەردانی ماکگۆرک: سووربوونی کۆبونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغدادی گرێداوە بە یەکڕیزی ماڵی کوردەوە، واتە بەبێ گەرانەوەی سەرۆکی پەڕلەمان و گوێگرتن لە پڕۆژەی سێ لاینەکەی بەرەی نەگونجاو بەپارتی، پارتی ئاستەمە لە هیج کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەغداد بگات بەئامانج و گوێشی لێبگرن.

قسەیەک هەیە، گوایە لەڕێی تەنازوولەوە پارتی دەچێتەوە مەیدانەکە. ئەم قەسیدەیە کۆتایی هاتووە، ئەمە زەمەنی 31 ئاب نییە، بەڵکوو ئەمە پارتییە لەگەڵ هێزە شەبەحەکەی پشتی 31 ئابدا گلاوەو دەبێت بگلێت.

کەواتە خانەی ڕاپەڕاندن، دوو گرەویی براوەی پێشنیار کردووە، پێشنیارێک لەوە گەیشتووە دەبێت پارتی خۆی بدات بەدەستەوەو سەرە ڕمی پێشنیارەکەی بە بەرگی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەئاڵاندووە، دکتۆر بەرهەم ساڵحی هێناوەتە پێشەوە، واتا ئەرک و فەرمانی نەسپاردووە بە خوودی گۆڕان، بەڵکوو ئەرک و فەرمانی وەک ئەركێکی نیشتمانی ڕەجاوکردوەو، بارگراویی حیزبیشی نەکردووە بەخۆی.

گرەویی دووەم، ڕاستە جەماوەرەکەی توڕەیە ئەم توڕە بوونە بە کردەی یەکەم خاو دەکاتەوە، دواتر لە ئامانجە گەورەکە دەگەن، کە بزوتنەوەی گۆڕان لە کەناریک دەیەوێت ئارام بگرێت، خۆشی بۆ هەموو لایەک بهێنێت نەک بۆ دەستەو تاقمێک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت