لاوک کونجرینی : دەنگە ناسازەکانی  ناو یەکێتی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

شتێک لای ڕەوشتی هەموومان نامۆیە ، کەسێک بەدەست هێزێک بکوژرێت و تاسەر ئیسقان سوکایەتی و تۆمەتی پێ بکرێت ، پاشان کوڕەکەی دەروێشێکی عەیارە بیستوچواری ئەو هێزە بێت . ئەمە تەنها لە ئاریی هەرسین دەوەشێتەوە و هەر بەو قوت دەچێت .

ماوەیەک لە مەوبەر دەنگێکی ناساز سەری هەڵدا بەڵام ئەمجارە لەناو شیو و دۆڵ و جەنگەڵستانەکانی پارتیدا نا ، بەڵکو لە ئاستێکی بەرزی یەکێتی  . مانگی دووی ساڵی 2015 ، شێخ جەحفەر شێخ مستەفا ، وەک دەنگێکی ناسازیی پلە دوو لەچاوپێکەوتنێکدا وتی : من قسەکانی کاک مەسعودم لە ئایەتی قورعان لای پیرۆز ترە .

 چەند رۆژێک لە مەوبەر حامیدی حاجی غالی ـ بووە دەنگی سێهەم لە لیستی دەنگە ناسازەکان و کەوتە قسەو وتی : من دەبمە پاسەوانی بەردەرگای مالی کاک مەسعود ، ئەگەر بەیانی دەوڵەتی کورد بکات .

دەنگی ناسازیی چوارەم ، کەلەمەوبەر چەند جارێک مەیلی داوە ، بەڵام ئەمجارە بە شێوەیەکی تر کەلەسەریی نەکەوێت ، شاڵاویی عەلی عەسکەری یە . ئەویش لە ئایەتی دووی سورەتی ئالی بەرزاندا ـ وتی : گەر شەیتان بەیانی دەوڵەتی کورد بکات ، من لەگەڵیدام .

لەنێو شەقامی کوردیدا ، لەو دەمانەدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پانتاییەکی زۆریی ئێنتەرنێتی لە هەرێمی کوردستان داپۆشی ، قسەوباسی زۆر سەیرو پڕ نهێنی هاتنە بەر دیدو گوێی هەمووان . فایلێک هێندە قێزەوەندە جێگای باسوقسەکردن نییە لەسەریی . فایلەکان بەهەمان سیستەم ـ کاریی لەسەر کراوە ، کەزلهێزەکانی جیهان بۆ جێگیر کردنی پیلان و پرۆژە گەورەکانیان هەنگاویان بۆ ناوە ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ( تزیپی لیڤنی ) لەچەند چاوپێکەوتنیکدا زمانی لەوەداوە ، لەپێناو ئیسرائیلدا سێکسی لەگەڵ سەرکردە فەلەستینییەکان کردووە . باس لەوە دەکرێت ئەفسەرەکانی وڵاتانی ناتو بۆ ئەستێرەی چوارەم کاتێک دەچنە پنتاگۆن ، قسەوباسی سەیریان لێدەگێڕدرێتەوە .

 لەناوخۆی کوردستان هەواڵەکانی پارتی شەرمەزارمان دەکەن ، لەسایتی چاوی گەل لەوتارێکدا قسە لەسەر ئەوە کرابوو ، کەپارتی چەند سەرکردەیەکەی یەکێتی خستۆتە داویی سکسی و پاشان فلیمەکانی کۆپی کردووەو نوسخەیەکی داوەتە دەستی خۆیان و لەئێستادا وەک ڕەبۆت بە قسەوباس هەڵیان دەسوڕینێت . قسە لەسەر زۆر کادر و نوسەرو .. هتد ، ـی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم حیزبە دەکرێت بەنێرو مێوە بەهەمان تەڵەی سکسی ، بۆ خستنە نێو کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانەوە ، تا لە مەبەستە ناکاوەکاندا بەکاریان بهێنن و بیانکەنە توتی نێو تیڤیی و مێدیاکان .

باسەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناچنە گۆمی فەڕمییەوە ، تەنها سەرنج و هەڵوێستەی لەسەر دەکرێت ، دەشکرێت هەمان پێوانەی لەگەڵدا هەژمار بکرێت ، لەنێوماڵی کورددا قسەوباسەکانی شەقام سەرچاوەیان هەیە .

ناکرێت بۆ هەر باسێک قسە لەسەر کۆمەڵێک جومگەی دەرەوەی فایلە بەڵگەدارەکان ـ بکەینە بنەمای باسەکە . ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەو سێ زاتەی ناویەکێتی یە ، هەڵەن لەگۆمی حیزبەکەیانەوە کۆمەڵێک دەنگ بڵندبکەنەوە هەم مێژویی خۆیان و هەم حیزبەکەیان ناشرین بکەن  .

دەنگێک جگە لە سێرەی تیخی بریندارکردن و خۆ ناشرینکردن ، لەو لاوە ئاسودە بوونی نەیارە تەقلیدییەکەی حیزبەکەیان ، کە ئەوانی تیا ناسراوەو ، تیایدا بوونەتە ئەم مرۆڤەی ئەمڕۆ . دەکڕێت ئەوان بۆخۆیان ببنە باڵێک یان کوتلەیەکی ناڕازیی و خۆیان ئامادەبکەن بۆهەر ئەگەرێک خواستەکانیان لەچوارچێوەی حیزبەکەیان گوێی لێ نەگیرێت و ، پاشان خۆیان وەک کاک نەوشیروان و هەڤاڵەکانی ساخ بکەنەوە . بەڵام ئەمانە خۆیان بەشێکن لەسەرنج و بەسەماتی هۆکاریی ناڕازیی بوونی خەڵک ، ئەمانە لەودیو ڕاستەڕێی شەقامە ناڕازییەکەوەن ، بیریان لەوە نەکردۆتەوە ئەوەی دوێنی بە چاکەیەک ئافەرینێکت دەداتێ ، ئەمڕۆ بە هەڵەیەک سەرت پێ شۆڕ دەکات .

 ئەمانە لەئەمڕۆدا ، لە هەڵدانەوەی سەرقاپی بۆشکە ڕزیو و ترشاوەکەدا ، لە ڕەفتارە ناجۆرە نەگۆڕەکەی ناو پارتی مەستن بە  مێژوویان ، مەستن بە برسیکردن و بەزین و دۆڕاندنیان ، مەستن بەو هەموو گەندەڵی بێ یاسایی و سەرەڕۆییەیان  ، ئا لەم ساتەدا دێن و خۆیان لەپاڵ دیوارێکی ڕووەو ڕوخاو و بێبەرگی لە ئاست باهۆزی ناڕازیی دەنگی حەقدا مڕەیان دێت و سەما دەکەن تا پاشان لێیان ڕازی بێت .

لەتێرواندندا کۆمەڵێک خوێندنەوە دەکرێت ، سیاسەت لای ئەمانە لە پڕی گیرفاندایە  ، ئەمانە لەئێستادا ئەهلی سیاسەت نین ، بۆیە خوێندنەوەیان نییە بۆ خودی حیزب و ناوچەکەی تیایدا دەسەڵاتدارن . ماڵباتی تاڵەبانی ژیرانە هەنگاو دەنێن ، ئەوان ئێستا خاوەنی حیزبن ، دارایی ـ پەیوەندییەکان  ـ  جەماوەر ـ ڕاگەیاندن ـ پاشخانی تاڵەبانی خۆی . ئەی ئێوە چیتان هەیە ، جگە لە خەرمانی توڕەبوون و پشتتێکردنی خەڵک .

ئێوە دەبوو بەدوای نەوشیرواندا ژیرانە هەنگاوتان هەڵبنایە ، لەسەر ڕێچکەکەی بنیادی یەکێتی خۆتان هەڵچنایە ، یەکێتی بۆ ئەوە دروست بووە مەیدانەکە بە پارتی چۆڵبکات ، نەک ببێتە پاشکۆی . ئەوەی یەکێتی باجی لەسەردا تائێستا تاڵاویی دەنۆشێت ، دەکرێت دوورکەوتنەوەو بیرکردنەوە لە سەر پچووکردنەوەی پارتی لەئاهەنگیدا شێرینی بنۆشن ، نەک ببنە پاشکۆیی و قسەیەک لێرەو قسەیەک لەوێ ، ئیتر بۆ دانابڕێن و بە ڕاشکاوانە پارتی بوونی خۆت بەیان ناکەن .

  

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت