لاوک کونجرینی : فرسەتەکەی پارتی فرسەت دێنێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆر لەمێژە ، بێز لە وەڵامدانەوەی خەڵکە کۆیلەکەی ناو حیزب دەکەم . بەڵام گیزەیان هەراسانم دەکەن ، ناچارم مێشکوژەکە بگرم بەدەستەوە .

چیت پییە لە هەگبەکەتدا ، گەر لە چوارچێوەی حیزبەکەت دەرچیت ، ئەوسا بەبێ ڕەوشتی تاوانبار دەکرێیت . ئەم سیستەمە ، ئیدیای حیزب و بیرکردنەوەی تەسکی حیزبە لەم هەرێمەی ئێمەدا.

کاتێک حیزبیەک قسە دەکات ، لەوە گەیشتووە لەسیستەمی حیزبەکەی سنوریی قسەکردن هەیە . سنورێک جگە لە پرێسی بیروبۆچوونی خوود ، کۆتوبەندو سزاو ڕێگری جەلادانە نایهێڵێت وەک ئەوەی خۆت دەتەوێت قسە بکەیت .

زۆر جار لێرەو لەوێ ، قسە دەکرێت لەسەر پانتایی ڕادەربرێن لەناو حیزبدا ، جەڵتڵمانێکی حیزب بەسنگی دەرپەڕیوەوە لەسەر بیلدشیرمی تیڤێکان دەردەکەوێت و دەڵێت : من لەناو حیزبەکەمدا ئازادم ، چۆن قسەبکەم و چۆن بدوێم . ئەم پروپاگەندەیە ئەوەمان پێناڵێت لەدوای قسەکانی ، چی ڕوویداوەو چۆن سەرزەنشت دەکڕێت و ، چۆن ئامۆژگاریی دەکرێت ـ تا جارێکی تر دووبارەی نەکاتەوە . ئەم سانسۆرە نەگریسە لە کۆتوبەندی ڕادەربڕین ، لە حیزبێکەوە تا حیزبێکی تر دەگۆڕێت . بەڵام ئەوەی لامان ڕوونە لەناو پارتیدا جگە لە پێهەڵدان بۆ بنەماڵەی بەرزانی و ، بەپێی بەرنامەیەکی دارێژراویی هێرش بەر ، کەس لەو چوارچێوەدا ناتوانێت فزە بکات . واتا پارتییەک ناتوانێت قسە بکات ، تا وەحدەی تێنەکرێت وەک تەلەفوون ، هێندەش شەحن دەکرێتەوە تا نێتسی داخوازییەکانی سەرەوەی خۆی تیا نەخشین دەکرێت .

فرسەت فرسەت دێنێت و دەڵێت : له‌ سایه‌ی په‌رته‌وازه‌یی و كێشه‌ ناوخۆییه‌كانمان رۆژ به‌ رۆژ دۆخی كوردستان به‌ ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسی دارتر تێپه‌ر ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر هه‌رچی زووه‌ خه‌مخۆرانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ جدی نه‌یه‌نه‌ پێشه‌وه‌، به‌ دوور نیه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌ربچێت .

ئەم جۆرە بۆچوونە تێڕوانینی حیزبی عەبەشەکەنەییە ، تا سەروقلات نەدات ڕەفایی بە مێشکی نایەت . تا وەک ئەوەی پارتی دەخوازێت ناتوانێت زکریی خوود بکات و قسەیەکی خێر لەسەر ئەوەی کێ ئەم دۆخەی گەیاند بەم ڕۆژە ، لە کویادا خورییەکە دەبێتەوە بە ڕێسەکەی جاران ، کە پارتی و بنەماڵەی بەرزانی وەک مارو پەیژەکە گێرانییەوە بۆ دواوە . فرسەت قسەی خۆی نەکرد ، گەر بیکردایە دەیزانی چۆن قسەدەکات و وای دەوت : لە پێگەیەک ، کەدەبێت وەک کورد ، وەک یاسا ، وەک دیموکراسی ، وەک ڕەوشتی سیاسی . بەهەموو ئەم گۆشانە سەرۆکی پارتی تاوانباریی یەکەم و کۆتایی ئەم ڕەوشەیەو ، ئەوە پارتییە فارگۆنەکەی کورد وەردەگێڕیت و چارەنوسی ئەم گەلە بۆ ناوچاڵ دەنێرێت .

ئەو پەرلەمانتاریی ئەم گەلە نییە ، گەر پەڕلەمانتاریی ڕاستەقینە بوایە ، بە شێوە یاسایەکەو بەپێی ڕەوشتی پەڕلەمانی و دوور لە هاتووهاواریی نادروستی حیزبی ، ئەم کێشەیەی وەک خۆی شی دەکردەوەو ڕێگا چارەکانی بۆ دادەڕشت . ئەو لانادات ، بەڵکوو دەبێت وا بدوێت و ئەو ڕاستیەی ئەو و ئێمە دەیزانین کە :

1 – کێشەی سەرۆکایەتی گەر بەرزانی و پارتی بیخەنە سەر سکە قانوونییەکەو ، عەوداڵی دیکتاتۆری و دەسەڵاتی تاکڕەووی نەبن ، چ دەگوزەرا ؟ ، واتا کێشەکان ساڕێژ دەبوون .

2 – تا بیرکردنەوەی تاڵانی نەوت و مۆنۆپۆلی سەرمایەی خەڵک دەستی پێنەکرد ، لەژێر ناوی ئابووری ئازاد دا . خەڵکی کوردستان  نان بڕاو نەبوون و بێکێشە ، مانگانە بەپێی یاسای دابەشکردنی بووجەی عێراق ، کە % 17 بوو لەبەغدادەوە دەهات . واتا ئەوە پارتییە نانی ئەم گەلەی بڕیوە .

فرسەت دەنوسێت : ” دڕدۆنگی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی به‌ نامه‌یه‌ك داوا بكرێت نه‌وتی كه‌ركوك له‌ رێگای هه‌رێم نه‌ڕوات، تا ئێستاش نه‌متوانیوه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه‌ هه‌زم بكه‌م، كه‌چی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زۆر به‌ جورئه‌ته‌وه‌ داكۆكی لێده‌كه‌ن و ته‌رویجی بۆ ده‌كه‌ن، چه‌ندین ساڵه‌ حكومه‌تی عێراق پاره‌ی پترۆ دۆلاری كه‌ركوك نادات و به‌ ملیۆنان به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیشی فرۆشتوه‌، كه‌چی ئه‌گه‌ر هه‌رێم 100000 به‌رمیل بفرۆشێت و به‌ داتپێدانانی خودی پارێزگاری كه‌ركوك به‌شێكی پترۆ دۆلاریش دراوه‌، به‌ڵام ئه‌م وه‌زعه‌ دروست كراوه‌.زۆر له‌ لام سه‌یره‌ كه‌سانێك جورئه‌تیان هه‌یه‌ باسی شه‌فافیه‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن كه‌ تا سه‌رئێسقان خۆیان له‌ ناشه‌فافی غه‌رق بوونه‌، حه‌قه‌ دواین كه‌س له‌م وڵاته‌ باسی شه‌فافیه‌ت بكه‌ن ئه‌وان بن، چونكه‌ دیواری قاسه‌كانیان بێ بن و پۆڵاینه‌، له‌م وڵاته‌ كه‌س نه‌زانێ من باش ده‌زانم كێ چی بردوه‌و كێش چه‌ندی لایه ” .

کێشەی خەڵکە نەتەوەییەکە لەوەدانییە ، کێ  و چۆن حیزبەکان ململانییەکان بەئاراستەیەکدا دەبەن ، هێندە یەکتری تاوانبار بکەن ، تا دەگاتە ئاستێک سوکایەتی و جنێو و قسەی بازاڕی بەیەک بڵێن . ئەوەی لای ئێمە گرنگە ـ کێیە ئەم رەوشەی خوڵقاندووە ؟. سەرەداوەکان لای کێیە هۆکاری ئەم ڕەوشە قێزەوندەیە ؟ . هەموومان ئەوە دەبینین دەسەڵاتی پارتی دەتوانێت ئاشتی بێنێت یان ئەم ڕەوشەی ئێستا بنیاد بنێت .

ئەو شەڕەی پارتی لەگەڵ یەکێتی و نامەکەی هێرۆخان بۆ بەغداد ، دوو ئاراستەی لێکدابڕاو و هاوتەریبی یەک گۆشەیە ، نەوتی کوردستان لەڕێی هەرێمەوە دەڕوات و بەردەوامە ، هێندە دەڕوات بەپێی سەرچاوەکان زۆر زیاتر لە دابینی مووچە ، گەر لەمەی ئێستا زیاتر نەوت ڕەوانە بکرێت ، چ لە ڕەوشی خەڵکی کوردستان دەگۆڕێت ؟ . پارتی هەموو شتێکی گێراوەتەوە بۆ دواوە ” یاسا ـ پەڕلەمان ـ ململانییە حێزبییەکان ـ ترسی شەڕی براکوژی ـ ڕەوشی گشتی هەرێم و خەڵکی کوردستان ” ، جگە لە پیلانی نەوت ، جوونکە ئەمە لەبەرژەوەدنی خۆیەتی و ئەوانی تر لە گەڵ بیرکردنەوەو ئەدای پارتیدا یەکناگرنەوە ، وێران و تێکی دەدات و نەوت دەخوازێت . کەواتە ململانییەکان ڕێدەکەن بۆ ئەوەی پارتی چۆن دەسەڵاتە یاساییەکانی مۆنۆپۆلکردووەو ئاوها سەرمایەی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تەواویی مۆنۆپۆل بکات و وەک ئاویی خۆشکراو بۆ نەخۆش بە دڵۆپ دڵۆپ پێی ببەخشێت ، سەرئەنجام مرۆڤێکی کڕنوشبەرو گەوجاو و ئالی بێت ، نەک تاکێکی ئاکتیڤ و ئازاد .

تێبینی : وتەکانی فرسەت سۆفی ” لە بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک وەرم گرتووە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت