لاوک کونجرینی : لاهور شێخ جەنگی چۆن باسی بەرزانی دەکات ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

+ لاهور شێخ جەنگی چی گێرایەوە دەربارەی بەرزانی لە پاش گرتنی گوێڕ.

+ نەوشیروان مستەفا بۆ ناگەڕێتەوە . بۆ دووجار وەڵامی تەلەفونەکەی بارزانی نەداوەتەوە .

+ ئایا ڕزگارکردنی نەینەوا کۆتایی فەرمانبەرێکەی ماڵباتی بەرزانی و هەرەسی پارتی یە .

ئەمریکا لەپشت زۆر لە دەسەڵات و ئۆپۆزیسوێنە خوێناوییەکانەوەیە ، هەر دووکیان لەیەککاتدا پلانیان بۆ دادەنێت و ئەوەی زەرەردەکات ڕەوە جەكدارەکەو خەڵکە بێتاوانەکەیە .. خۆسێ مۆخیکا .

31 ئاب ئەو پلانەیە ، بەهۆیەوە تا ئێستا پارتی تیادا باڵادەستە . ئەو ڕووداوەیە سەرچاوەی کۆمەڵێک پلانە . 31  ئاب لە کوانویی توانای بەرزانی و پارتی بەهێز ترە  .

گەر بڕوانینە 31 ئاب دەبێت لەمەودای دووری ڕووداوەکە بدوێین ، ئەوانەی نەخشەی 31 ئابیان داڕشتووە لەو دیو پارتیەوەن ، چونکە جوڵاندنی هێزەکانی ناوچەکە و ستراتیژی 31 ئاب هەمان توانایە ، کە ئەمڕۆ بەپارتی دراوە . خوێندنەوەی سەرەتای پلانەکە تێگەیشتنە لە کۆی پرۆسەکە ، واتە ئەوان سەرکەوتو نەبوون تا ئەو ئاستەی باڵادەستی پارتی بگەیەننە کەناری خۆیی ، ئەویش تێگەیشتن و گیانی بەرەنگاریی و نیشتمانی خەڵکی سلێمانی وای کرد پرۆسەکە پچووک بکرێتەوە . بەڵام  ئەوان سوودمەند بوون لە بیرکردنەوەی سایکۆلۆژیی خەڵکی هەولێر . داڕێژەکە لەوە گەیشتبوون ، خەڵکی هەولێر و دهۆک لەکەمی هۆشیاریان بۆ نەتەوەو نیشتمان ، هەمیشە لە باڵادەستی دەسەڵات بەسەریانەوە ، بێدەنگی و عەوداڵی هەڵدەبژێرن .

ئێستا پارتی بەرهەمی 31 ئاب ناخوات ، بەڵکوو بەکارهاتووی ئەو پلانەیە تا ئەو ئاستەی نووکە ڕمی بەرژەوەندیەکان کار دەکات . دەکرێت خوێندنەوەمان وابێت ، وەک چۆن بنەماڵەی بەرزانی خوێندنەوەیان بۆ 31 ئاب هەیەو کەوتوونەتە کەڵەکردنی سەرمایەی بێ سنور . بۆ دوای کۆتایی پلانەکە . بەڵام ئەمجارە هەموو شۆڕشەکە لەگەڵ خۆیان قووت نادەن ، بەڵکوو بەتەنها پارتی دەبێتە وزەی بەرژەوەندییەکان .

زۆر لایەن و کورت مەودا قسە لەسەر یەکێتی و گۆڕان و هیزە سیاسییەکان دەکەن ، بەوەی ئەوان هۆکاریی مانەوەی پارتین بەم هەموو دەسەڵاتەوە . بەڵام تێناگەن و لایان ڕوون نییە ، سێ چەمک لەبوونی باڵا دەستی هێز بەرقەرار دەکات .

1 –  لەوڵاتی دیموکراسی دا ، کە چەقبەستووی سیستەمی سەرمایەداریی مۆدێرنەو بەهۆی بەرنامەی ئیدارییەوە ، دەبێتە هۆکاریی کۆکردنەوەی هێزی شەقام .

2 – لە وڵاتی شمولی هاوشێوەی دەسەڵاتەکانی ناوچەکە ، لەڕێی سەرکوتکردن و هێزی سەربازییەوە  ، بەپێی هەڵکەوتەی کۆمەڵگاکە ، کە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت .

3 – دەسەڵات و بوونی سیستەمی سۆشیالیستی .

بەڵام سیستەمی هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی باڵادەستی پارتییەوە ، لەهیچیان ناچێت .  پارتی وەک چۆن لە 31 ئابدا بەهۆی فیلتەرە دەرەکییەکانەوە بووە باڵادەست لەهەرێم و کوردستان . لەئێستاشدا فیلتەری زۆر گرنگ و باڵادەست بوونەتە هۆکاریی باڵادەستی پارتی و بەرژەوەندیە نایاسایی و بڕیاردانە سیاسییەکانیان ئەو هێزانە لەناوچەکەدا جیبەجێ دەکرێت .

لاهور شێخ جەنگی سەرپەرشتیاری هێزی دژە تیرۆر ، وەک لەسەرچاوەیەکەوە دەستمان کەوتووە و لەشوێنێک ئاوهای وتووە :

لەپاش ئەوەی داعش شەنگال و مەخمور و گوێڕیی گرت و هاتە لێواری هەولێر ، کاک مەسعود من و چەند فەرماندەیەکی سەربازیی و سیاسی یەکێتی بانگ کرد . کاتێک گەیشتینە لای ، زۆر شڵەژاویی پێوەدیار بوو . یەکسەر کەوتە قسەکردن و وتی : ئیتیفاقیەکە وا نەبوو ، دەبوو تەنها داعش موسڵ بگرێت . بەڵام درۆیان لەگەڵ من کرد و ئەوان وا هەولێریشیان گرت . هێزەکانی پارتی خەڵکی ترسنۆک و … و …. و .. جنێودان و تا دوایی  . دەستان ماچ دەکەم هەوڵ بدەن هەولێر نەگیرێت .. منیش پیم وت : کاک مەسعود هەولێر ناگیرێت و مەخموریش بەئاسانی دەگرینەوە ، بەڵام خۆت دەزانیت ئێمە هێزەکانمان هی بەرگری نییەو ئیلتزامان بە ئەمریکاییەکانەوەیە ، پاش ئازادکردنی کۆی ناوچەکە ، دەبێت ئێوە هێزەکانتان جارێکی تر کۆبکەنەوە و بینێرنە جێگای هێزەکەی ئێمە . بەشلەژاویی چەند جارێکی تر وتی : تکایە مەهێڵن هەولێر بگیرێت و ئەو خەڵکە با ئاوارە نەبن .

 نەوشیروان مستەفاو بێدەنگییەکەی .

پاش ئەوەی نوێنەری ئەمریکا و ئیدارەی ئەمریکی بە فەڕمی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بەرزانی وەک سەرۆکی هەرێم دەکرد ، لەکاتیکدا کێشەکانی ناوخۆی هەرێم گەیشتبووە ئاستێکی ترسناک ، ئا لەو کاتەدا نوێنەریی ئەمریکا بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی هێزەکانی هەرێم بۆ بەدوواچونی چارەسەرو کۆدەنگی لەسەر کێشەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و … هتد . لەسەرچاوەیەکەوە دەستمان کەوتووە ، کە نوێنەرەکەی ئەمریکا بەهەموولایەکی وتووە : ئێمە تا کۆتایی و هێوربوونەوەی ناوچەکە لە داعش ، پیمان باشە هەموو لایەک ڕازیی بن بە مانەوەی بەرزانی .

گەر بەشێوەیەکی ورد لەهەنگاوەکەی نەشیروان مستەفا بڕوانیت ، لەبونیای مەسئولیەت بۆ خاک و نیشتمان و نەتەوە هەڵدەقوڵێت . ئەو بۆچوونە هێندە لەرزۆکە دەڵێت : نەوشیروان مستەفا هەڵهاتووە . لەچی هەڵهاتووە ، کەسە سیاسیە دانسقەکانی هاوشێوەی نەوشیروان مستەفا تەنها لەدەسەڵاتێکی تاسەر ئێسقان مرۆڤکوژ و دیکتاتۆر و … هتد ، هەڵدێت . ئەگەر پارتییەکان ئەم شێوە دەسەڵاتە لە حیزبەکەیان دەبینین . ڕاکردنی نەوشیروان شەرەفمەندانەیە . بەڵام بێدەنگی و دورکەوتنەوەی ئەو لەمەیدانەکەو لەدوورەوە بڕیاردان وا بۆچوونە :

1 – گەر نەوشیروان مستەفا بگەڕێتەوە ، دەبێت وەک هەموو هێزەکانی تر دان بە بوونی بەرزانی دا بنێت وەک ئەوەی ئەیەوێت ، لەژێر فشاریی هاوپەیمانەکان .

2 –  لەکوردستان بوایە ، دەبێت سەرپەرشتی دەنگە ناڕازییەکان بکات و ، ئەوسا تەنها خوێن ڕشتن دادی کۆتایی پارتی دەدات ، ئەمەش ئەنجامێکی خراپی دەبوو .

ئێستای نەوشیروان مستەفا بەم جۆرە براوەیە ، ئەوە نییە پارتی بەردەرگای هیچ کەسێک نەماوە ڕووی تێنەکات بۆ ئەوەی لانی کەم نەوشیروان مستەفا بێدەنگێکە بشكێنێت و لەگەڵ پارتی بکەوێتە گفتوگۆ . ئەوە نییە بەرزانی جگە لەوەی دەیان کەسی ڕاسپاردووە تا قبوڵی گفتوگۆ بکات ، لەئەڵمانیاوە دوو جار هەوڵیداوە لەڕێی تەلەفوونەوە ، بەڵام نەوشیروان وەڵامی نەداوەتەوە .

نەینەوا قفڵی کردنەوەی چارەسەرییەکان .

گرتنی نەینەوا بەو هێزە کەمەی داعشەوە ، لەگێرانەوەی بەسەرهاتی سەیروخۆشمە دەچێت . قسەکەی بارزانی لەدوای گەیشتنی داعش بەهەولێر بۆ لاهور و باڤێڵ و مەلا بەختیار و … هتد ، ئەوەمان پێدەڵێت : بەرزانی بەئاگا بووەو یەکێک بووە لەداڕێژەریی پلانەکەی گرتنی نەینەوا . دواتر کە داعش سنورەکانی نەینەوا بۆ شەنگال و لەوێشەوە بۆ هەولێر و دەوروبەری دەبڕێت ، بەقسەی بەرزانی ئەم بێ ئاگا بووەو لەخەمی گرتنی هەولێردایە  . دەکرێت ئەو بەئاگا بوونەی بەرزانی وەک فاکتەرێکی گرنگ لە ئاگابوون و خاوەن بڕیاربوون لە ڕەشەکوژییەکەی یەزیدیەکان هەژمار بکرێت . ئەو قسانەی لاهور کە بەوشێوەیە گێراویەتیەوە ، بەرزانی و پارتی جگە لەوەی هێزەکەی و خۆیشی لەڕووداوەکە وەک مەسئولیەت تاوانبارە ، وەک پیلانەکەش تاوانباریی یەکەمە . ئەمەش ئەو قسەیەی خۆسێ مۆخیکا ی سەرۆکی ئۆرۆگوامان بیردەخاتەوە کە وتوبووی : ئەمریکا لەپشت زۆر لە دەسەڵات و ئۆپۆزیسوێنە خوێناوییەکانەوەیە ، هەر دووکیان لەیەککاتدا پلانیان بۆ دادەنێت و ئەوەی زەرەردەکات ڕەوە جەكدارەکەو خەڵکە بێتاوانەکەیە .

گەر داعش وەک ئۆپۆزیسوێن و بەرزانی و مالکی وەک دەسەڵات ، ڕێک ئەو هەموو خەڵکە بێتاوان و ئەو هەموو پێشمەرگە کوردپەروەرە دەبێتە سوتەمەنی پلانەکەی ئەمریکا و لەوێشەوە بۆ سەرانی کورد و عێراقی .

لوبی باسەکە ، نەینەوا دووا وێستگەی ڕاماڵینی داعش دەبێت ، نەینەوا فاکتەری مانەوەو بەردەوامی بەرزانی دەبێت لەدەسەڵات وەک نوێنەرەکەی ئەمریکا لەکۆبوونەوەی حیزبەکاندا بەسەرانی کوردی ڕاگەیاندبوو ، کەپێیان باشە بەرزانی لەدەسەڵاتدا بمێنیتەوە ، تا ڕەوشەکە هێور دەبێتەوە . لای زۆربەی سیاسی و ڕۆشنبیرەکانی کوردیش ، داعش چەکێکی زۆر گرنگە لای بەرزانی کاتێک لایەنەکان قسە لەسەر لابردنی بکەن .

 کەواتە ئایا نەینەوا ڕزگار دەکرێت ، پارتی بەشداری دەکات و ، بە دەستی خۆی کۆتایی بە خەون و هیواکانی خۆی لەپێناو کوردا دێنێت .  

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت