لاوک کونجرینی : لێکترازانی ناو گۆڕان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خانەهەڵگریی ( جاسوسی )، بۆ محەمەد حاجی ـ بەم تاوانە تاوانباردەکرێت لەلایەن شەقامی گۆڕانەوە.
ڕستەیەک سەرکێشم دەکات، کەواتای سیخوڕیی و خۆ بەدەستەوەدان، لەپێناو ئەوەی خۆت نایخوازیت. سوودی چییە بەکارهاتی و، وەکو ئەوە وایە نەتزانی ژیان واتای نامێنێت، کاتێک خۆت کێشکردو میلی تەرازووەکەـ نیشانەی خولانەوەی بۆ زەمەنی بێ نرخی دا، ئیتر تۆچیت و بەکارهاتنت چ جێگایەک دەگرێت.
بیریان دەکات ئەو ڕستەیەی ناپلوێن، کاتێک بەهۆی سیخوڕێکەوە زۆر بەئاسانی گەیشتە ناو ڤێنای پایتەختی نەمسا، تەنها بێزیشی نەهات سوپاسی بکات و نەشی هێشت جەرەناڵەکانیشی یەک وشەی سۆزداریی بۆدەربڕن و توڕەبوو و وتی: یەکێک وڵاتەکەی خۆی فرۆشت بۆ دەبێت من سوپاسی بکەم. ئەوانەی هەرزانفرۆشی سیاسەت دەکەن بۆ هەرحیزبێک، مەلەکەرێکی زاناش بن لە ناخی ئەو حیزبەشدا هەر دەخنكین.
گەر بەپێی شەقامەکەی گۆران وا بێت مافیانە. دەڵێن هەر دوو گرتە ڤیدیۆکە، واتە ئەو وتەیەی محەمەد حاجی لەکۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دژی یەکێتی دەیڵێت، ئەوە پارتی فێری کردووەو بەدەستی ئەنقەست وتراوە و، کامێرەکانی پارتیش لەتەڵەی وتەکەی ئەودا بوون و، هەر خۆشیان بەدەستی ئەنقەست بۆ یەکێتییان ناردووە.
دووەم گرتە، قسە لەسەر ئەوە دەکەن گوایە ئەو وتانەی نەوشیروان مستەفا، کە قسەی کردووە لەسەر پارتی و دزەی کردووە و گەیشتووە بە وان، دیسانەوە ئەم زاتەی لەپشتیەوە بووە.
شەقامی گۆڕان وا قسە لەسەر محەمەد حاجی دەکەن، بەڵام بەڵگەکە بەوردیی نەخراوەتە بەر دید و گوێی خەڵکی، تەنها قسەی سەرپانتایی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و ورتە ورتی سەر شەقامە. گەر محەمەد حاجی ئەمەی کردبێت، لەهەموو وڵاتێکی ئاشتیخواز و سەروەر بەیاسا لێپێچینەوەی توندیی لەگەڵ دەکرێت و ئەو حیزبەش سزای توند دەدرێت کە خانەهەڵگرییەکەی بۆ کراوە. ئەگەر واش نەبێت، پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان هۆکاریی دەست کێشانەوەکەی محەمەد حاجی بەیان بکات. بۆ ئەوەی جەماوەرەکەی قسە لەسەر ڕووداوێکی جدی بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت