goran_puk

لاوک کونجرینی : لەو دیو ڕێکەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی . پارتی چ پیلانێکی تری پێیە ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1 – لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدامەوە ، یەکێتی و پارتی بۆ داڕشتنی کڵێشەی سیاسی هەرێم ، هاوپەیمانێتی ستراتیژیان واژوو کرد . لەیەکێک لە دانیشتنەکان قسە لەسەر ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت . بەرزانی چوونکە لەوە دڵنیا بووە بەپێی ڕێکەوتنەکانی پێش وەخت ئەو بپێگەیە بەرئەوان دەکەوێت ،  بەڕاشکاویی داوا دەکات بۆ دوو خول و هەر خولەی 20 ساڵ بێت . سەرۆکی دانوسانکاریی یەکێتی ، نەوشیروان مستەفایەو بەرپەچێکی توندی دەداتەوەو پێی دەڵێت : بۆ ئەتەوێت ببی بەخوا .

2 – ڕابردوو بخوێنینەوە ـ لە ئەگەریی یەک مسقاڵ زیان بە عەزەمەتی بنەماڵەی بەرزانی ـ نەک پارتی و لەنێوان هێزەکانی تردا بەسەریی هاتبێت ، بەپەرچدانەوەی توند بێ گوێدانە سەروەری ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی هەنگاویان هەڵگرتووە . دەرکەوتەی هەنگاوەکانی سەرتاپای ناپاکی نیشتمانی بووە . دەکرێت هەموو پێکپڕژاندنەکانی بادینانی نێوان هێزەکان ، بەتایبەتی یەکگرتوو . هەروەها بەشێک بووە لەبەربەستە گەورەکانی ڕووشاندنی عەزەمەتی ئەو بنەماڵەیە ، چونکە ئەوان خۆیان بە میراتگری زاراوەی بادینی و کرمانجی زانییەوەو هەروەها تا ئێستاش کاریان لەسەر گەورەیی بادینی بەسەر سۆرانییەوە کردووە . هەر ئەوانیش بنەمای ناکۆکی ئەو دوو بەرەی زاراوەی سۆرانی و بادینین . نمونە /

یەکەم : قسەیەکی بەرزانی باوک هەیە لەچەندین شوێن دووبارەکراوەتەوە ، ئەویش کە وتوویەتی : سۆرەی قوندەر . واتە سۆرانی گاندەر .

دووەم : لەنوسینێکدا نوسەرو ڕووناکبیر شێرزاد شێخانی بەناونیشانی ( یان شەڕی ناوخۆ یا دو ئیدارەیی ) دەنوسێت : ئەوەتا مەسعود بەرزانی زۆر راشکاوانە بە ریشسپییەکانی بنەماڵەکەی راگەیاندوە : ئەگەر دەسەڵات بکەوێتە دەست سۆرانییەکانەوە ، کوردستان غەرقی گۆمی خوێن ئەکەین .

3 – گەمەسیاسیەکانی پارتی لەناوچەکە ئەم بەرو ئەوبەریی کردووە ، لەدوای ڕاپەڕینەوە پاش ئەوەی بەتەواوی قۆڵی بەرەی تورکیای قایم کرد ، پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران لاواز کرد . بەدرێژایی قیادەی موەقەتە پارتی بەشێک بووە لە قەرارگای ڕەمەزان و بنەماڵەی بارزانی سەربازیی ئەو لەشکرە بوون . لەدوای ئەوەی ڕووی کردە تورکیا ، چەپکە گوڵی نێوانیان ـ لێدانی پەکەکە بوو . بەداخەوە یەکێتی زۆر نەزانانە توشی ئەم دەردە بوو بەشداری لێدانەکەی کرد . لەئێستادا تورکیا بەهۆی گوشارەکانی ئەوروپا بۆ لابردنی مادەی تیرۆر و هاوپەیمانێتی ئەمریکا لەگەڵ یەپەکە ، کە بە ڕۆحیانەتی پەکەکە ناوازایە . دەبینین پارتی جارێکی تر ڕوو دەکاتەوە ئێران ، نمونەش هاتنی وەزیی ئیتڵاعاتی ئێرانە بۆ لای بەرزانی . ئەم ئاڵوگۆڕە نوێیەی پارتی و ئێران دەبێت لایەنەکانی ڕۆژهەڵات ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن ، چوونکە پارتی ڕەحمی نیشتمانی و نەتەوەیی نییە .

4 –  هاتنە مەیدانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆخۆی پەرچەکرداری هەموو ئەو دەرهاویشتانە بوو لەدوای 31 ئاب ، کە پارتی بەهۆی فیلتەرە دەرەکییەکانەوە بەسەر یەکێتیدا هێنا . واتا خودی بزوتنەوەکە بۆ ڕزگارکردنی پاڵەپەستۆکانی پارتی و فیلتەرەکانی بوو ، نەک بۆ دووقاشکردن و لاوازکردنی . جگە لەمەش  لەدوای دروستبوونی گۆڕان نەخشەی دووەمی تاڵەبانی و نەوشیروان دەستی پێکرد ، ماوەدان بەپارتی بۆ خستنە سەرپشتی دەروازەی خەونەکانی . ئەویش هەنگاوەکانی نا ، دیموکراسی ناشرین کرد ـ پێزانینی خەڵكی لەوەی دەخوازێت دەسەڵاتێکی بنەماڵەیی بسەپێنیت بەسەر کوردستانداو ، قۆڕخی سەرمایەو بن مایە کوردستان و … هتد ، بکات . ئەمانە بەشێک بوون لە تاکتیکی تاڵەبانی و نەوشیروان بۆ دابەزینی ئاستی بنەماڵەی بارزانی لە بۆ خەلکی کوردستان ، کە بەم ڕۆ گەیشتووە .

5 –  چەکی پارتی هەمیشە لەوچوارچێوە بەدەر نییە ، کەلەمەو پێش ئەنجامی دراوە . تەنها دوو چەکی بەدەستەوە ماوە . ئەویش / یەکەم : بە پێی هاوپەیمانی خۆیان و تورکیا ، ڕاپێچی هێزی تورکیا بکات بۆ سەر قەندیل و لە وێشەو بۆ ڕاماڵینی هێزەکانی سلێمانی ، هاوشێوەی 31 ئاب . بەڵام ئەم ڕاپێچ کردنە بۆ ئەم زەمەنە زۆر جیاوازەو بەڵکوو تورکیاش توشی قەیرانی سیاسی نێودەوڵەتی و ئێقلیمی دەکات .

 دووەم : دەرگا بخاتە سەرپشت بۆ داعش وەک جاری تر لە تەسلمکردنەوەی شەنگال تا هەولێر  ئەنجامیان دا ، ئەم ئەگەرەش لەبەر ئەوەی هێزەکانی یەکێتی و پەکەکە ، وەک چۆن لەوەو بەر هەمیشە لەئامادەباشی پاراستنی خەڵکی کوردستاندا بوون ، ئەو بۆشاییەش پڕ دەکەنەوەو ، پارتیش بۆ هەتا هەتایە ڕیسوا دەبێت .

6 –  ئەگەریی بەهێز لەلایەن پارتییەوە ، ئەوەیە دەستی دەستی بە یەکێتی و گۆڕان بکات .

یەکەم : داوا بکات سەرکردایەتی هەرێم بکات بە کۆمیتەو ، خۆی بۆ ماوەیەک سەرۆکی دەستەی بەریوەبردنی هەرێم بێت .

دوو : وەزارەتی نەوت و پیشەسازی بەهەمان شێوە بکات بە لێژنەی وەزاری و وەزیرێکی خۆیان سەرپەرشتی بکات .

سێ : وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەو دارایی و پەیوەندییەکان بەهەمان شێوە ، لەمانەش خۆی کەڵەگای یەکەم بێت . گەر ئەمانەی بۆ سەرگرت ، ئەوسا زۆر بەئاسانی هەموو ئەو وەزاراتانە دەخاتە پیلانێکی خۆیەوەو ئۆباڵی ناشرینکردن و تاوانی ئەم وەزاراتانە دەخاتە پاڵ یەكێتی و گۆران و ، مێژووی ناشرینی تا ئێستاشی بەوان جوان دەکاتەوە .

7 –  لەئەگەری پارتی و یەکێتی گۆڕان کێشەکانیان قوڵتر بۆوە . ئەوا گۆڕان زۆر لەمێژە قسەی لەسەر ئەوەکردووە ، یان دوو ئیداری یان ڕێککردنەوەی هەموو یاساکانی کاری سیاسی هەرێم بەپێی یاسا نێو دەوڵەتییەکان ، واتە هێزەکان بەپێی ئیستحقاقات حکوم بکەن ، نەک بەم شێوەی پارتی مۆنۆپۆڵی هەرێمی کردووەو ، یاساکان پێشەل دەکات . لەم دوو ئەگەرە پارتی زیانلێکەوتووی یەکەم و باجی هەموو ئەو هەڵانە دەدات ، کە لە ڕابردوو داویەتی . وەک :

یەکەم : لەئەگەریی یەکسانی ئیستحقاقات بەپێی ڕێژەکانی هێزی شەقام ، پارتی چەمکی دەسەلاتی بەسەر سێ وەزارەتە سیادییەکە کورت دەبێتەوەو ، لەسەر هەر سێ پێگە گرنگەکەی وەک سەرۆکایەتی و حکومەت و پەڕلەمان لاواز دەبێت .

دووەم : لەگەریی دوو ئیداریی ، بەپێی سەرچاوەکانی زانستی ووزە ، ناوچەی سەوز زۆر لەسەروو % 60 بەرهەمە ژێر زەوییەکانی لە خۆ گرتووە ، جگە لە کەرکوک ، ئەمەش ناوچەی زەرد توشی ناڕێکییەک دەبێت لەبەرهەمهێنانی ژێر زەویی و دارایی . جگە لەمەش پارتی تاکلایەنانە ، هەموو ئەو گرێبەست و پەیمانانەی بە کۆمپانیاکانی داوە ، توشی سزایی یاسایی و داراییان دەکات . لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی نامێنێت بەسەر ناوچەی سەوزدا و  هەروەها ناوچەی سەوز لەمێژووی گرێبەستەکاندا هەمیشە ناڕازیی و بەناشەفافی داوەتە قەڵەم و ، هەر پارتیش تاکلایەنانە گرێبەستەکانی واژوو کردووە .

لەنێوان دوو مێژووی ناڕێک و خوێناویدا ، هێشتا هێزی دەست بەخوێن ، تۆویی ناڕێکی خۆی دەچێنێت و خۆیشی بەمیراتی هەموو کێڵگەکان دەزانێت ـ لەکاتێک خاوەندارێتی گشتیشی بۆ قووت بۆتەوەو ، ملنادات . لێرەدا هێز ـ بڕیاریی ناجۆر دەدات و ، یاسا بە چەکی هێز سەردەبڕێت . ئەم قۆناخە تا ئێستا هاتووەو ، بەڵام چەکەرە نوێکان بڕەو لە دارپیرەکان دەبرێت و یان دەبێت بەبیرکردنەوەی نوێ خۆی نەوژەن بکاتەوە ، یان دەبێت خۆی بۆ لارکردنەوە ئامادە بکات .  

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت