لوقمان غەفوور: ئەو کامێرای چاودێرییانە لابەرن .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

خەریکە بەبیانووی ئاسایشەوە ، ئازادییەکانی دانیشتن و هەڵسوکەوت تەواو تەسکدەبنەوە ، ئەرکی دەوڵەتە ئاگای لەهەموو جموجولێکی نائاسایی بێت ، بەڵام ئەرکی هاووڵاتییەک نییە لەشوێنی کارکردنەکەی وردودرشتی ژیان و ئازادی هەڵسوکەوتی کەسەکانی ئاگا لێبێت کە سەردانی دەکەن .

ئەمڕۆ 28/11 لەیەکێک لەکافێکانی سلێمانی لەگەڵ خێزانەکەم ( سۆزان جەمال ) ویستمان دوور لەژاوەژاوی ناوماڵ و دوور لەمنداڵ ، پشوویەک بدەین ، پشودانێکی کورت بۆ ئێمەیەک تەمەنێکمان تێپەڕاندووە ، وەک کوڕو کچێکی گەنج نییە ، ئەوان هێشتا تاڵی و شیرینی ژیانیان نەچێشتووە ، ئەیانەوێت شیرینییەکانی ژیان لەکافێیەکدا بکەنە نێو یادگارییەکانیانەوە و بۆ نەوەکانی بگێڕنەوە ، بەڵام چ کافێیەک ئەو کافێیەی کە بەکامێرای چاودێری تەنرابوو ، هەروەک بڵێی ئەوانەی دەچن سەردانی ئەو کافێیە دەکەن لەگروپێکی نەخوازراوی کۆمەڵگە بن ، ئەم دیمەنە سەیرە ئێستا لەشوێنەکان بۆتە مۆدێلێک بەناوی ئەمن و ئاسایشەوە تەواوی ژیان و ئازادی خەڵکی کۆنترۆڵ کردووە .

خاوەنی سۆپەر مارکێتێک یان مۆلێک یان بۆتیکێک یان هۆتێلێک ئازادە لەوەی کون و کەلەبەری شوێنەکانی پڕکات لەکامێرای چاودێری ، بەڵام کافێیەک هیچ ئازاد نییە لەوەی ئەوانەی لەوێ پشوویەک دەدەن لەرێی کامێراوە چاودێرییان بکات .

لەم دیالۆگە سادەیەدا بووم لەگەڵ سۆزان جەمال ، ژمارەیەک کوڕو کچی گەنج کە پێدەچوو خوێندکاری یەکێک لەخوێندنگە نموونەییەکان بن ، پێکەوە لەدەربڕینی خۆشی و ئارەزووە هەرزەکارانەکەی خۆیاندا بوون ، لەناکاو یەکێک لەکچەکان ویستی بچێت خواردن بێنێت ، سەرسنگێکیدا و کەوت، تێکڕای هاوڕیکانی دایانە پڕمەی پێکەنین ، پێکەنینی هاوڕێکانی بەشێکە لەو خۆشییەی کە لەو کافێیەدا دەریدەبڕن ، بەڵام کێ گرەنتی بەو کچە خوێندکارە دەدات کە لەرێگەی ئەو کامێرایەوە ئەو کەوتنەی ئەو ، نابێتە یەکێک لەگرتە ڤیدیۆییەکانی یۆتۆب و سایتەکان.

ئەوەی کە باسیشمکرد تەنیا ئەو کافێیە نییە ، بەڵکو تائێستا کافێیەک نەچووم بەکامێرای چاودێری نەتەنرابێت ، لێرەوە داوام لەبرادەرانی ئاسایشی هەرێمە بەچاوێک لەو مەسەلەیە بڕوانن ، چاوی ئازادی تاکە کەسی بێت و دوور بێت لە هەندێک پاساوی نابەجێی خاوەن کافێکان بۆ مەسەلە ئازادی و ئەمنییەکان .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت