لوقمان مصطفی: تورکیا لە نێوان بەرەی فاشیزم و دیموکراسیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی لە ئێستادا لە تورکیادا دەگوزەرێت، بەڕوونی دیارەو هەستی پێ دەکرێت کە ئەو ووڵاتە دابەشبووە بەسەر دووبەرەی دژ بەیەک. بەرەیەک کەبەرەی فاشیزمەو خودی دەوڵەت کە ئۆردۆغان و حیزبەکەی (ئاکەپە) ڕابەرایەتی دەکات، هەروەک دەزانرێ ئایدۆلۆژیای فاشیزم { بریتیە لە گشتگەرایی، واتە پارتێکی سیاسی دیاریکراو لە ووڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەکانی ووڵات، بەسەر ھەموو دام و دەزگاکان و میدیاکان بەگشتی، بەجۆریک کە فەزایەکی تایبەت یان ڕێکخراویکی سەربەخۆ نابینرێت {. بەختیارعەلی.. واپێناسەی فاشیزم دەکات {بریتییە لە بوارنەدان بە جیاوازییەکان تا دەربکەون، تا هەموو هەمان مافیان هەبێت، نەوەک لە بنەڕەتدا هەر جیاوازیی قەبووڵ نەبێت و بۆ دۆخێکی وەک یەکی و تەبایی ئینسانیی لە نێوان هەموو شوناسەکاندا بگەڕێت، فاشیزم پیشەسازیی دروستکردنی «ئەوی دییەک» ـە کە شایەنی ژیان نییە، شایەنی ئەوە نییە کە لەگەڵ سوبێکتی فاشیستیدا تێکەڵبکرێت یان بەراوردبکرێت.} ئەم دەسەڵاتە بە هەموو مانایەک لەگەڵ نەیارەکانی هەنگاوەکانی فاشیزم پیادە دەکات، هەر لە کوشت وبڕوو بگرە تادەگاتە دەست درێژی بۆسەر ژن ومناڵی نەیارەکانی، زیندانەکانی تورکیا گەواهی ئەوەدەدەن، کە لێوان لێوە لە بەندکراوانی کورد و گوڵەنیەکان و ئەوانەی سیاسەتی ئۆردۆغانیان پێ قەبوڵ نیە، ئۆردۆغان و داروو دەستەکەی بە هەمووشێوەیەک بۆمانەوەی دەسەڵاتە تۆتالیتاریەکەی دەست لە هیچ ناپارێزێ، بە هەموو لایەکدا پەلەقاژەدەکات، خۆیان گووتەنی بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات دەست دەخەنە نێو دەستی شەیتانیشەوە. ئەوەی لە ئێستادا لە تورکیا دەگوزەرێت ڕێک درێژە پێدەری ڕەفتارفاشیەکانی ئەتا تورکی باوکیانە کە دژ بە کورد و ئەرمەن لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامینداوە، کورد گوتەنی گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە.
بەرەی دووەم… بەرەی دیموکراسیە، کە هەدەپە ڕابەرایەتی دەکات کەڕێک پێچەوانەی فاشیزمی ئاکەپەیە، هەر لە ستراتیژو ئامانج وتێڕوانینیان بۆ ئازادی تاک و ژیانێکی شەرەف مەندانە کەشایستە بە مرۆڤی کورد وهاوڵاتیانی تورکیابێت بەگشتی (پارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی: هەدەپە HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، هەڵبەتە بەڕێزگرتن لەسەرجەم ئائن و ئاینزاکان، پارتەکە لە 15ی تشرینی یەکەمی 2012 لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن ، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر، هاوکات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەک هاوبەشانە کار دەکەن. ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، 50 لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان، ئەم پارتە ھەروەھا ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردن و چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. ھەدەپە خوازیارە کە سیاسەتەکانی ئەم پارتە سەرترە لە سیستمی دوانەیی تورک و کورد، لەکاتێکدا لە دانۆستانەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشداریان کرد. دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە تۆمەتبار دەکا بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ pkk و کۆماجڤاکێن کوردستان.
ئایدۆلۆژیای ئەم حیزبە هەروەک: یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک لە ئەندامانی سەرەکی ھەدەپە[، جەخت لەمە دەکەنەوە کە بنەمای سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلان قبووڵ نەکردنی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە بۆ بەرژەوەندی یەکانی سەرجەم شارۆمەندانی تورکیا و بە چاوپۆشین لە نەژاد، رەگەز (ژن یان پیاو) یان ئایین.لە ئەنجام دا و بەڕوونی دیارە، لەم دووبەرەیەدا کێهانیان ئازادیخواز و دیموکراتی خوازن و موستەحەقی ئەوەن کەفەرمان ڕەوایەتی و ووڵات بکەن، بە دڵنیاییەوە ئەگەر پیلانگێڕی و فرت و فێڵی ئۆردۆغان و دەسەڵاتدارانی ئاکەپە نەبێت ئەوا بەرەی دیموکراسی گەل دەسەڵات دەگرێتەدەست و کۆتایی بە جەبەڕووتی ئاکەپە دەهێنێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت