daesh-12-2014

لە گیرفانی ئەمیرێکی کوژراوی داعشدا بەڵگەی مەترسیدار دەدۆزرێتەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە گیرفانی ئەمیرێکی کوژراوی داعشدا لە کۆبانێ  دەست بەسەر چەندین بەڵگەی نھێنی و وێنەی سەرنجراکێش و دیمەنی تاوانەکانی داعشدا دەگیرێت .
ئاری ھەرکی رۆژنامەنووس و لێکۆڵەری سیاسی بە SNN ی راگەیاند ، یەپەگە لە کۆبانێ  چەند بەلگە و دیمەنی نھێنی و جیاوازی چەکدارانی داعشی دەست دەکەوێت ، یەکێک لەو دیمەنانە چەند وێنەیەکن کە لە گیرفانی ئەو ئەمیرە دۆزرانەوە کە جێگر و دۆستێکی نزیکی ئەبو عمر الشیشانی یە و ٦ ی ئەم مانگە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری چەتە لە باشوری رۆژھەڵاتی کۆبانێ کوژرا .
لە بارەی دیمەنی وێنەکەوە ھەرکی دەڵێت : دیمەنەکان چەند وێنەیەکن لە گیرفانی ئەمیرە کوژراوەکەی داعش بەناوی جندوڵا دۆزراوەتەوە یەکێک لە وێنەکان ،کەسێکە بە ۳ ئونیفۆرمی سەربازی جیاواز کە پێکھاتوون لە ئونیفۆرمی سەربازی لوکسامبۆرگ،تورکی و داعش .
لەو رووەوە رونیکردەوە : لە گیرفانی ئەو ئەمیرەی داعشدا ، چەند بەلگەیەکی نھێنی لەگەڵ چەند وێنەی سەرنجراکێش و ھەندێکیان دیمەنی تاوانەکانی داعشن دۆزراونەتەوە .
ئەو لێکۆڵەرە ئەوە ئاشکرا دەکات ، لە نێو دیمەنەکاندا ٢ دانەیان دیمەنی کۆمەلکوژی ھێزی سەدان کەسی سەربازی بە دیل گیراون ، کە بە شێوەیەکی زۆر درندانە ئەشکەنجەیان دەکەن و دواتر گولەبارانیان دەکەن ، لە ھەمووی سەرنجراکێشتر و جیاوازتر ، ئەم وێنەیەیە کەسێکە بە ۳ ئونیفۆرمی سەربازی جیاواز ، لە ۳ شوێن و کاتی جیاوازدا . ئەم وێنەیە لەناو تەلەفۆنی ئەمیرە کوژراوەکەدا دۆزراوەتەوە ، خالێکی گرنگ و سەرنج راکێش لەم ۳ وێنەیەدا و لەسەر ئەم کەسە نھێنیە بەرچاو دەکەوێت ، پۆشینی جل و بەرگی فەرمی سەربازی تورکیایە و بێتەلێکی پەیوەندیکردنی لە دەست دایە .
ھەرلە بارەی ئەو وێنەیەوە ناوبراو ئەوە دەخاتەروو ” دووەم وێنەی وێنەکە بە جل و بەرگی سەربازی لوکسامبۆرگە و سێیەمیش داعش ، کە ریشی درێژ کردووە و کەلاشینکۆفێکی ھەلگرتوە ، ئەمە یەکێکە لە ھەزاران بەلگە لەسەر داعشی دوژمنی کورد و مرۆڤایەتی ، کە خۆشیان نازانن کێن و لە پێناو چی دەجەنگێن ، لێرەدا رۆلی دەولەتی تورک بە تەواوی دەردەکەوێت و پیلانگێریە مەترسیدارەکەیان لە بەرگەی داعشدا بە دەردەکەوێت ، داعش واتە پیلانگێری و شەری نھێنی دەولەتی تورک و کۆنە بەعسیەکان لەگەڵ چەند دەوڵەتی ھاوکار و ھاوبیریان لە بەرگەی داعشدا ، دژبە گەل و دەولەتانی ناوچەکە بە گشتی و گەلی کورد بە تایبەتی .
جێی باسە ” جند للەی ئەمیری داعش خۆی جێگر و دۆستێکی نزیکی سەرکردەی داعش ئەبو عمر الشیشانی یە ،کە سەرکردایەتی تەواوی ھێرشەکانی سەر کۆبانێ دەکات .

س – س ن ن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت