Xoshawisti-9

ماچ و مەستی .. ئەفسانە سروش

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوکاتانەی

لە خەڵوەتی

تۆدا پێکی شەراب

لەسەرلێوی شەرابیت

ئەنۆشم ..

دەکەوتمە ناو

لەزەتی ئامێزی

فێردوس ئاسات . و

لە قیبلەگای لێوەکانتدا

لەگەڵ بۆنی خۆشی

گەردەنت بە ئاواتەکانمدا

شۆردەبمەوە ، و

بە باڵای ئارەزوەکانمدا

هەڵدەگەرێم ، تا

پێت دەگەم

ئەی خواوەندی

ماچ و مەستی

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت