mohamed-Ahmad

محەمەد ئەحمەد – دیسان خورماتوو پێشێل كرا ..!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

  خورماتوو

بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پەرلەمان بە شێوەیەكی دیموكراسی, لایەنە سیاسێكانی هەروڵاتێك كاندیدی خۆی دەستنیشان دەكات بۆ سەرخستنی لیستەكەی تا لە رێیەوە بتوانێت زۆرترین پۆست بۆخۆی بەدەست بێنێت, هەر بۆیە بەدوای باشترینەكان و ناسراوەكان دەگەرێن تا بردنەوەكەیان مسۆگەر بكەن .

كوردستان, ماوەی چەند ساڵێكە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت و ئەمجارەیانە بە گەرمترین هەڵبژاردن وەسف دەكرێت چونكە پێشتر چەندلیست و حزبێك پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و ئەمجارە هەریەكە و لیستیكی تایبەتی خۆی هەیە و بۆیە كێبڕكێكە گەرمترە .

كاندیدەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا پێكهاتوون لەوانە “سیاسەتمەدا, شاعیر, نووسەر, ئابوریناس, …. هتد” و زۆربەیان دانیشتووی هەرێمن .

وەك هەموان ئەیزانن كە بەهۆی ئەو سیاسەتە دڕندانەی دوژمنانی كوردەوە و لەت لەت كردنی كوردستان و لەتكردنی بەشەكانیشی, بۆیە هەرێمی كوردستان بەشێكی لێ جیاكراوەتەوە و ئێستا پێی دەوترێت “ناوچە دابڕینڕاوەكان” یان “ناوچە كێشە لەسەرەكان”, هەرچەندە ئەوبەشە پێشوتر داوایان كردوە ئەوانیش بەشداربن لە هەڵبژاردنەكان و رێگەیان پێنەدراوە, بەڵام لە چەند ناوچەیەكی ناوچە جێناكۆكەكان چەندكەسێكیان لێ كاندید كراوە بۆ پۆستی ئەندام بەرلەمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان, قەزای “خورماتوو”یش یەكێكە لەو شوێنە دیارانەی ناوچە دابڕاوەكان و نە ئێستا و نەش ئەوجا كاندیدی هەبووە بۆ پەرلەمانی كوردستان و جگەلەوەش هیچ پۆستێكی باڵای حزبی و حكومیشی بەخەڵكی ئەوشارە نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵگرانبوونی خەڵكی خورماتوو .

ئێمیە دانیشتووی خوماتوو, جاران و ئێستایش چمكی شێرمان بەركەوتووە لە قوربانیدانی گیانی و مادی كە خەڵكەكەی تاكو ئێستایش نەهامەتیەكی یەكجار زۆر ئەكێشن بەدەست بەرقەرار نەبوونی باری ئەمنی خورماتوو, خەڵكەكیشی حكومەتی هەرێم و سەرجەم بەرپرسە حزبێكانی هەرێم بە كەمتەرخەم ئەزانن لە هەمبەر خزمەت نەكردنی خورماتوو .

“ئەوەشمان بیرنەچێت كە خورماتوو چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری “نەوت”ی تێدایە و لەلایەن حكومەتی هەرێم ئەدۆشرێت بێ ئەوەی خەڵكەكەی سودی لێوە ببین, بەكوردێكەی, ئێمە خورماتوو سودی بەوان بەخشیوە و ئەوان سود بە خورماتوو نابەخشن “.

لە كۆتاییدا داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر خەڵكی خورماتوو لە خۆیان توڕە نەكەن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت