محەمەد هەریری: لە ساڵوەگەڕی کودەتا شانۆگەریەکەی سەر ئەردۆگان!
پار کە لە 15- 07- 2017 هەواڵی کودەتای سەربازی تورکیا بەسەر ئەردۆغان بڵاوبوەوە، بەپێی پۆستەکانم کە کردم لەو ساتانە، من تەنها سەعاتێك کەمتر باوەڕم بە هەقیقەتی ئەو کودەتایە کرد. بەڵام دوای ئەو سەعاتەی یەکەم گومانێکی قوڵم لا دروست بوو لە ساختەکاری ئەو کودەتایە، چەندین پۆستیشم کرد لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەو کودەتایە ساختەیە ولە مۆنتاژ و دەرهێنانی خودی ئەردۆگانە!
چونکە من زۆر دەمێکە چاودیری هەموو وتە و جوڵە و کارەکانی ئەردۆگان دەکەم، دەزانم چەندە مرۆڤێکی فریودەر و بلیمەتە لە فریودان، دەزانم بە قەد بۆمبێکی کاوڵکەر مەترسیدارە وەك پەیمانگای توێژینەوەی ئەمریكی جارێك وەسفی ئەردۆگانش کرد بە کەسێکی لە داعش مەترسیدارتر!
هەموو هەوڵێكی ئەردۆگان بۆ مانەوەیە لە دەسەڵات و بە هێمنی بە ئیسلامیکردنی تورکیایە، ئیسلامێك کە زۆر گونجاوە لەگەڵ میزاجی شەڕانگێژانەی تورك و ئەردۆگان! ئینجا هەوڵی دووەمی لەناوبردنی كوردە، ناساندنی پ ك ك یە وەك حزبێکی تیرۆرست.
دیکتاتۆریەتی ئەردۆگان هەموو لایەنێکی ژیانی تورکیای داگیرکردوە، پاش سیاسەت و پەروەردە، ئێستا بەو شوێنە گەیشتووە هەتا لە هونەریش ڕەنگی داوەتەوە، لیستێكی نووسەرە قەدەغەکراوەکان بۆ شانۆکارانی تورك ناردراوە، شانۆگەریەکانی شێکسپیر وبرێخت و پێکت وچەندینی تر نابێت نمایش بکرێت!
هەر لە سەرەتای بەناو کودەتاکەوە ئەردۆگان وەسفی کرد وەك بەخششێک و دیاریەکی ئاسمان! بۆ ناڵێت دیاریەك لە خۆمەوە؟!
هەر پار گووتم ” لە وتارێکدا لە نوسینی گای تێیلەر، لە 07- 04- 2016 نووسراوە، بە ناونیشانی: تورکیای ئەردۆگان زەنگی کودەتای سەربازی بەکار دەهێنێت بۆ فراوان کردنی زیاتری دەسەڵات، و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن! Turkey’s Erdogan uses military coup buzz to expand powers, curb dissent
نووسەر دەڵێت: ئێستا دەزگا و میدیاکانی سەر بە ئەردۆگان هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی کودەتای سەربازین، لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا، لە پێناو وەبەرهێننی سیاسی بۆ ئەردۆگان و باوەڕهێنان بە خەڵکی تورکیا، کە کودەتایەك بەڕێوەیە!
ئەردۆگان ئەو پڕوپاگەندەی سیاسیە بەکار دەهینێت، دەربارەی هەولی کودەتای سوپا، وەک ئامرازیك بۆ بەهێزترکردنی دەسەڵاتی بەهێزی، و پەکخستنی ئۆپۆزسیۆن!”
ئاماژە زۆرن بۆ ئەو ساختەکاری ئەو کودەتایە، بەڵام هەرە بە هێزترین ئاماژە، ئەو هەڵەزمانییەی سەرۆك وەزیرانی تورکیا بینعەلی یەلدریم بوو لەگەڵ ڕۆژنامەی حوڕییەتی تورکی، کاتێ گووتی: ئەردۆگان و من لە شەوی کودەتاکە بڕیارمان دا تاوانی ئەنجامدانی کودەتاکە بە ئەستۆی بزوتنەوەی خزمەت هەڵگرین، بەبێ پشت بەستن بە هیچ زانیاریەکی موخابەراتی!
هەر پاش کودەتا ساختەکەش گۆڤاری [فۆکس] ی ئەڵمانی وتارێکی ڕاتەکێنەری بڵاوکردەوە بە ناوی [دەسەڵات .. وڕێنە .. ئەردۆگان] کە ڕووبەرێکی زۆری بۆ ڕاپۆرتی موخابەراتی بەریتانی تەرخان کردبوو، کە دەڵێت چەندین گفتوگۆی تەلەفۆنی و ئیمێڵی بەرپرسی باڵای تورکیای دەست کەوتوە لەکاتی ڕوودانی کودەتاکە، دەیسەلمێنێت کە خۆیان بە ساختەیی کودەتاکەیان کردوە بۆ ئەوەی بە زۆر بزوتنەوەی خزمەت تێوەگلێنن وەك بیانوێك بۆ لێدانی زەبرێکی کوشندە لێی! [1]
[1] huffingtonpost
Was Turkey’s Coup For Real?
The truth will come out.
huffingtonpost.com
Gesehen von Mohammed Hariri am 00:20