محەمەد هەریری: هاریکاری وڵاتە بەناو عەلمانیەکان بۆ گەشەی تووندڕەوی!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وڵاتانی بەناو مەدەنی و عەلمانی گەورەترین پاڵپشت بوون بۆ توندڕەوی دینی لەوەتەی هەن. ئەوەندەی ئەوان یارمەتی توندڕەویان داوە بە پڕۆگرامەکانی خوێندن، کە لە زۆر وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی جیاوازیی نیە لەگەڵ پرۆگرامی داعش، بەڵکو داعش کتێبە مەنهەجیەکانی وڵاتێکی وەك سعودیەی چاپ کردۆتەوە! یان بە میدیا سەدان بەرنامەی دینی کە تەنها ڕوحیەتی پڕ خورافات و ناواقیعی و توندڕەوی زیاد دەکات. یانیش بە چاوپۆشی لە کار و کردەوەی تووندڕەوان!

لە میسر کاتێ عمر عبدالرحمن موفتی سەلەفیەتی جیهادی مرد، دەسەڵاتداریی میسر ڕێگای بە هێنانەوەی تەرمەکەی کرد، بە شێوەیەك گەورەترین نمایشی تیرۆرستان و تووندڕەوان بوو لە میسر! کەچی ئیسلام بحێری بەند دەکات لەسەر ڕەتکردنەوەی چەند حەدیسێکی بوخاری! ئەوە یارمەتی تووندڕەوی نییە؟! دەیان کەسایەتی مەدەنی و شارستانی لە غوربەتدا سەردەنێتەوە، دوو مەتر گۆڕی نیشتمانیشی پێ ڕەوا نابینن، ناهێڵن بگەڕێتەوە، کەچی تەرمی گەورە تیرۆرستێکی وەك عمر عبدالرحمان گەورەترین پێشوازی لێ دەکرێت!
نموونەیەکی تر، تووندڕەوێکی وەك عصام طاهر البرقاوي ناسراو بە شێخ ابو محمد المقدسي مامۆستا و شێخى زەرقاوى گۆڕبەگۆڕ[٩] نۆۆۆ منداڵی هەیە یەکێکیانى ‏نەناردوە بۆ قوتابخانە گوایە کوفر و حەڕامە، دەوڵەتی دیموکراتی ئوردنیش نەبای دیوە و نە بۆران! باشە خۆی ملی دەشکێنێ یاخوا ئینتیحاریش دەکات کێشە نییە، بەڵام چۆن دەکرێت وڵات بێ هەڵوێست بێت بەرامبەر چارەنووسی 9 منداڵ؟! لە وڵاتێکی وەك بەریتانیا منداڵت نەچێتە قوتابخانە ناڵێم، چونکە ئەوە کوفرە نابێت ڕوو بدات، بەڵکو چەند ڕۆژێك بێ عوزر نەچێتە قوتابخانە سزای دادگا و سزای پارەش دەدرێی و موسیر بووی زیندانیش دەکرێی! چۆن دەکرێ لە کۆی 9 منداڵ نەهێڵی یەکیان وەک منداڵی ئاسایی بچنە قوتابخانە! ئەوانە نەخۆشن دەبێت خەڵک و منداڵ و ژنیان لێیان ڕزگار کەیت، دەنا ژیانی ئەوانیش لەناو دەبەن! چۆن دەوڵەت وا بێ بەها دەبێت بەرامبەر هاوڵاتی خۆی؟!
ئەو کەرایەتیەی لە وڵاتێکى وەک بەریتانیا ڕوویدابایە هەموو ‏منداڵەکانیان لێدەساند و دەیانخستنە ژێر چاودێری دەزگاکانى دەوڵەت، تا عومری ماوە نەدەبا بشیان بینێتەوە!
وەك گووتم: ئەگەر ئەو وڵاتە سەخیفە بەناو عەلمانیانە وا دۆخین شل نەبان بۆ توندڕەوی ئیسلامی تیرۆرستی، ژیان بەو دۆزەخە نەدەگەیشت کە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە تیایدا دەتلێنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت