Mstefai-Said-qadir-Barzani

موستەفای سەید قادر: نابێ گۆڕان لە یەکێتیی نزیک بێتەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئاخۆ لەبەر چی بێ؟
هەفتەی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی میللەت کە لەسەرچاوەیەکی ئاگاداری باڵای سیاسییەوە دەستی کەوتوە ، کۆبوونەوە ناوخۆییەکەی سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەفتەی رابردوو ، تەوەرێکی تایبەت بووە بە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا .
لەو کۆبوونەوە داخراوەدا ، سەرکردایەتی گۆڕان باسیان لە پەیوەندییەکانی گۆڕان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کردوە و کۆبونەوەکانی پێشوتری نێوان یەکێتیی و گۆڕانییان هەڵسەنگاندووە.
سەرچاوە باڵاکەی میللەت ، ئەوەی ئاشکرا کرد کە جگە لە موستەفای سەید قادر ، تەواوی سەرکردایەتی و هەڵسوڕاوانی باڵای کۆبونەوەکە و ئاگادار لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و گۆڕان ، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتیی بەرز نرخاندووە بەڵام موستەفای سەید قادر رای پێچەوانەی هەبووە.
بەپێی زانیارییەکان ، موستەفای سەید قادر زۆر بە توندی دژی یەکێتیی و پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی قسەی کردووە.
موستەفا کە وەزیری پێشمەرگەیە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان ، لە کۆبونەوەکەدا داوای کردووە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نزیک نەبێتەوە و راشیگەیاندوە لە هەر هەنگاوێکدا پێویستە رای پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەند وەربگیرێت.
موستەفای سەید قادر کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( ی. ن. ک) بووە ، لە کۆبونەوەکەدا بە بڕیار بەدەستدانی بزوتنەوەکەی راگەیاندوە کە نابێت گۆڕان هیچ هەنگاوێک بنێت کە ببێتە هۆی توڕەبونی پارتی و نابێت گۆڕان لە پارتی دور بکەوێتەوە.
چاودێرانی سیاسی باوەڕیان وایە کە رەفتاری ئەم دواییەی موستەفای سەید قادر چەندین نیشانەی پرسیاری لەسەر خۆی دروست کردوە بەتایبەت لەوەتەی پۆستی وەزارەتی پێشمەرگەی وەرگرتووە کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە . چاودێرەکان دەڵێن لێدوان و هەڵوێستی موستەفا لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا هێندە گوماناوین کە بە سەرکردایەتی گۆڕانیش لێکنادرێتەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت