مەحبوبە مەحمود: گۆڕان وەک بەرپرسیاریەتی قۆناغێک.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕان وەک شێوازێکی تر و مۆدێلێکی تر لە خەباتی مەدەنی و بێ چەک توانی زۆر گۆڕانی گەورە بکات و جۆری ململانێکانی گۆڕی، ئەگەرچی وەک پێویستی قۆناغەکە پارتەکانی ناو دەستەلات نەیان ویست بچنە ژێر باری میتۆدی کاک نەوشیروانەوە وەک پێویستی گۆڕانی قۆناغەکە و ئەو پرۆسەی ڕیفۆرمە گشتیەی بچوک کردەوە بۆ ململانێی حیزبی، سەرەڕای ئەوەی گۆڕان وەک حیزب ویستی پەیامێکی گەورەی بڕینی قۆناغێک بگەیەنێ، کە خۆی بونیادنابو لەسەر میتۆدەکانی کاک نەوشیروان، بەڵام دوو بارە مایەی ئەسەفێکی گەورەیە ئەم دوو حیزبەی دەستەڵات بەستیانەوە بە بازنە بچوکەکەی حیزبەوە کە ئەم میتۆدانە زۆر لە گۆڕان گەورەتر بو، دەکرا بڵێین گشتی بو تا ئەو ئاستەی بازنەی بەرژەوەندیەکانی هەرێمی دەگرتەوەو هەمو حیزبەکان دەکەوتنە بەردەم ئەم پێداویستیە مێژوییەوە، بۆیە بینمان کاتێک ڕەهەندی ئەم میتۆدانە بچوککرایەوە بۆ چوارچێوەی حیزبی ئیتر کەوتنە بەردەم بەرپرسیاریەتی مێژوییەوە. گەر هەر ئەو کات ئەم میتۆدانە کاری لەسەر بکرایە کە لە بەرژەوەندی گشتیدا بوە، ئێستە هەرێم بەم دۆخە نەدەگەشت بەتایبەت گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بە پەرلەمانی و دەستاودەست کردنی دەستەڵات و سەربەخۆی کردنی دادوەری و دروستکردنی ژینگەیەکی پڕ زانیاری بۆ دەستەڵاتی چوارەم و ماف و ئەرکی تاک لەبەردەم یاساکاندا.
وا ئێستە هەرێم لە قەیرانی قوڵی سیاسی و سیادی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئیداری گەورەدایە، کە هەموی دەکاتە ئەوەی کە کاتی خۆی 2009 نەیانتوانی پرۆسەی گۆڕان و ڕیفۆرمی گشتی و میتۆدەکانی کاک نەوشیروان کاری لەسەر بکەن و بچوکیان کردەوە بۆ حیزبی بون، ئێستەشی لەگەڵ بێت گەر حیزبەکان دان بنێن بە شکستی سەرتا سەریدا بە بێ خواستی خۆیان دەبێت بگەڕینەوە بۆ میتۆدەکانی کاک نەوشیروان و ببێتە بەرنامەی ڕیفۆرمی گشتی، دوای ڕودانی ڕوداوە گەورەکان ئەوە فێر بون کە لە 2009 دا نەوشیروان مستەفا چی وت و دەیزانی هەرێم بەرەو کوێ دەچێت، بۆیە گۆران لە ئێستاشدا کە میتۆدەکانی کاک نەوشیروانی لەبەردەستدایە دەتوانێت زۆر کاری گەورە بکات و گۆڕان تەنها وەک لەوحەیەک دانێ بۆ نوسینەوەی میتۆدەکانی کاک نەوشیروان و بە گشتی کردنی، ئەوا دەتوانێت یارییەکی گەورە بکات کە قۆناغەکە پێوستی پێیەتی، دوا جار گۆڕان بوتە جێی هیوای گۆڕینی قۆناغێک هەمو گلەیی و ڕەخنەکانیش لە چوار چێوەی گلەییە لە گۆران کە ناتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت