نامەکەی لیدە .. لە ئنگلیزی یەوە : سامان فەرەج

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لیدە لە خێزانێکی هۆشیار ی ئەفغانی و لە ساڵی ١٩٨٩ دا هاتۆتە دنیاوەو لە سەردەمی تاریکە ساڵی ومەرگەساتی ژێر دەستەڵاتی دۆزەخیانەی تالیباندا وڵاتیان جێهێشت و ئاوارەی ئێران بوون .دواتر گەڕانەوە وڵات و لیدە وەک خۆی سەرقاڵی خوێندنی زانکۆیی یە لە بەشی یاسا داو هەروەها لە نێو دێری هۆنراوە سادەکانیا خولیاکانی خۆی بەرجەستە ئەکات و ئەڵێ :

” بە پێویستی ئەزانم بەسەرهات وچیرۆکی ژنە ئەفغانیەکان بگەیەنمە گوێی هەموو ژنانی دنیا ، چونکە ئەوە ئەرکی خۆمانە هاوکاری یەکتری بکەین , چونکە ژن کۆمەکی ژن ئەکا ” .

ئەم دەقە گەرچی بەزمانێکی سادە نووسراوە بەڵام باشترین هۆکارە بۆ دەربڕینی هەقیقەت و تێگەشتنی بەرامبەر ، ووشەی قەیرە ، یەکێکە لەوشە داڕزێنەرەکانی کۆمەڵگا پیاو سالاری ومن لە بری ئۆڤەڕایپا بەکارم هێناوە و هەوڵم دا ئەم کارە بەشێوازێکی گونجاو پێشکەش بە خوێنەرو ژنانی کورد بکەم .

نامەی ژنێکی ئەفغانی بۆ برا ئەفغانیەکانی

کە بە شەقامەکەدا تێ ئەپەڕیم

تۆ ئەپرسیت “من چەند باییم ؟”

گەر ماشێنکەش بهاوژم

تۆ پێم ئەڵێیت

” بڕۆ مالێ خەریکی شمەک شتن بە”

لەبەر باران من چاوەڕێی تەکسی یم ئەکەم

تۆش بۆ هەوەس لە نێویدا دائەنیشی و

بگرە منیش ئەتۆقێنی

خۆت وادەر ئەخەی کە خەوتووی

هەربۆ ئەوەی لەشت لەشم هەڵبسووی

کە لە شەقامەکەشدا شەڕ ئەکەی

هەر بە خوشک ودایکانا جوێن ئەدەی

لەکاتێکدا هەرچی خوشک ودایکان کردیان

مەگەر بۆ تۆ نەبووە پشتیوان

ئەکرێ قەڵاچۆی من بکرێ

تا دینی تۆ پارێزراوبێ؟

تۆ خۆت ژنت نەهێناوەو

ژنهێنان بە ” گێلی ” ناو ئەبەی

بەڵام من کە شوم نەکردبێ

تۆ بە “قەیرە” ناوم ئەبەی

کە ئەکەویە داوی عەشقیش

بن دەستم ئەکەی بە ئەندازەی خۆپەرستیت

گەر منیش خۆشەویستی کەم

تۆ پێم ئەلێیت

تەنیائە گەر دایکت پێم ڕازی بێت

ئەبێ هەر خۆم بم قاپ شۆر و چێشتلێنەر

بۆ تۆش زانین و تاببیە دکتۆر

کە پێت بڵێم گرنگی بدە بە مناڵەکەمان

تۆ پێم ئەڵێی ” کۆرپە تایبەتە بەدایکان “

بەڵام لەکاتی تەڵاقدان

تۆ ئەڵێی ” مناڵ تەرخانە بە باوکان”

نا ئیتر نا

من نامەوێیت

من نامەوێی نانی تۆ خۆراک من بێت

نا مەوێت تۆ پەرژینم بیت

خۆم بەرگری لەخۆم ئەکەم

خۆم نانی خۆم پەیدا ئەکەم

بۆ لەمەو دوا

مافەکانم لەچنگی تۆدا دەردێنم

ناهێڵم مناڵەکمم لێ بستێنی

نایەڵم بە پارە بمسێنی

راستە من بە تۆوە شادم

بەڵام بە بێ تۆش ئەتوانم

من ئەزانم هەربۆ ئەوەی ژینم خۆش بێ

مەرج نەبێ

دڵداری پیاوێکم هەبێ

من مافی خۆم باش ئەزانم

پێم بڵێ قەیرە گەر خوازیاری

بەڵام ناشێ بە یەکمان کات هاوسەرگیری

هەتا لە ئینسان تێ نەگەی وتوانای تێ گەشتنیت نەبێ

تا وا تێ بگەی کە مل کەچی وناموس

لەژیانما تاکە شت بێ

گەر ڕەفتارەت وەک ئەوەبێ

کە باوکت بووی

زۆر بەزوویی ئەمدۆڕێنی

ڕیێ تێ ئەچی بۆ تۆ ببمە هاوڕێ وهاوسەر

نەک وەک ئەوەی موڵکی تۆبم وتۆش مڵکدار

_________________

سەرچاوە

http://awwproject.org/2012/06/letter-from-an-afghan-woman-to-her-afghan-brothers /

 580 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت