نەبەز جەلال: پارتی و هەژموون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بنەماڵەی بەرزانی لە ناو خودی پارتیدا بەدزیی کادر و ئەندامانی مەکتەب سیاسیەکەی خۆشیانەوە، بیر و بڕیار لە چۆنیەتی کار و کاردانەوەکانیان بۆ روداوو پێشهاتەکان دەکەن، بۆ ئاگاداریکردنەوەی سەرکردایەتیەکەیان لە کۆبونەوەیەکی کورتدا جەنابی عالی بەجۆری خودانی خانەوادە بە لوتفەوە پێیان ڕادەگەیەنێت: ئەمە کارەکەمانە و برۆن بۆ جێبەجێکردنی.! بێ ئەوەی هیچ کام لەو ئەندام و کادر و مەکتەب سیاسیانەی گوێگرن یەک وشەی لێکبدەنەوە و بڵێن: ئەوە جێگای بیر لێکردنەوەیە، بە کوردی وەک هێلکەی پاکراو بە عەقڵی خۆیان دەرخواردیان دەدەن و ئەوانیش جگە لە حیکمەت و فەرمودەیی گەورییان هیچ نادەن لەروو.!
ئەگەریی هەرباسێکی گوماناوی دەبێتە کاردانەوەی خێرای غەزەب و مەرگ بۆ قسەکەرەکە و دەرس و پەندی جەغت کردنەوە لەسەر نەگۆڕی سیستمی کارکردنیان لە پێناو گەورەیی بنەماڵە و سەرۆکی فەرماندە. ئەم سیستمی بەڕێوەبردن و پەروەردەکردنی حیزبی و سەرخستنەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی و ناعەقڵانییەکەیدا هەیە. بە مانەوە و ژیانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیداو گەشەیکردوە و خەڵکی خستۆتە نێو لوغزو مۆتەکەی بەڕێوەبردن و ملکەچبوونەوە بۆ گوێگرتن و سەرشۆڕی و دەست بەسنگەوەگرتنی دەسەڵاتی بنەماڵەیی. تەنانەت لەبازنەکانی خوارەوەشدا بۆ رەواندنەوەی ترس و گومانی ئەگەری هەر جۆرە لەق بونێکی دەسەڵاتەکەیەتی لە نێو پرۆسەی پەروەردەکردنەکەدا، بۆ دروست بونی مرۆڤی بەناو حیزبی کۆیلە و میللەتێکی ئازادی گوێ لەمشت. هەموو جۆرە کوشتن و ئازاردان و شەڕە و خۆفرۆشتن و دزی و بازرگانی کردنی رابوردویان لە پێناو ئەم ئامانجەدا کردوە.! دواجار ئامانجی ڕووکەش و رەتوشیان خستۆتە بەرچاوان و هەمیشە لەگەڵ پێچدان و سەرقاڵکردن خەڵکدابون بۆ بەردەوامی کردن و مانەوەی هەنگاوەکانیان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو. ئەم جۆرە ئازاردانی خەڵکە جگە لە خوێناویکردنی زیاتری جەستەی پارتی و دروست بونی پەڵەی ناشرینتر لەسەر رووی مێژووە دوبارە بوەکانیان دەنەخشێنێت.! هیچ ئاسودەییەک بەخەڵکی ناو پارتی و رابوردویان ناگەیەنێت کە ببێتە مایەی شانازیان. لە داهاتودا کەوەک تا ئێستا نەبوون و بەوجۆرەش دەمێننەوە، نەشیانتوانیوە بۆ ساتێکی کەمیشبێت ئەو جۆرە شێوازە لە زهنی خەڵکیدا کاڵ بکەنەوە.

بەرهەمی ئەم جۆرە پەروەردە سیاسییە بنەماڵەییەی بەرزانی، پارتی وەک حیزب بەبەردەوامی خستۆتە دۆخێکی شەڕانگێزیەوە کە تەواوی ژیانی بە ململانێ و شەڕدا تێپەڕێنێت و سیمای راستەقینەی خۆی نەشارێتەوە و هەمیشە لەگەڵ بەرپەرچدانەوە و سەنگەرگرتنی بەرامبەردا گەشە بکات و هەموو شتەکان بکات بە دوژمن و نەیاری خۆی لەبەرامبەر خودانی خاوەن بڕیار و دەسەڵات لەسەر و هەموو سەر و تێگەیشتن و بیرکردنەوەکاندابن بۆ ژیان لە ناوچەکەدا.! دەرئەنجامی ئەم جۆری شەڕ و ململانێیەی کەهیچ جۆرە تێگەیشتن و بیرکردنەوەیەک هەڵنەگرێت. دەبێت وردتر و گەورانەتر هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت و کۆتایی بە تێگەیشتن و بیرکردنەوەکەی بهێنرێت. تەواوی میللەت لە خەونی مۆتەکەی بنەماڵە دەربازبکرێت، نەک گرووپ و ناوچە و دەسەڵاتی حوکمڕانی. بۆئەوەی کار ناگاتە ئەو دۆخەیی هەموومان بکاتە خۆراکی خواستەکانی خۆیی بۆ دەسەڵاتی هەتایی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت