نەوشیروان مستەفا ، کوڕە بەعسیەکی کوژراویی سەردەمی ڕاپەڕین ـ دەیداتە دادگا .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، عەدنان کۆچەر ” شارەزا لە ئاسایشی نیشتمانی و كوڕی شەهید کۆچەر ـ دەنوسێت : باوکی ناوبراو ( مەروان بورهان ) لە ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لە 11 ئازار 1991 لە هەولێر لە بەردەمی دائیرەی زراعەی هەولێر لە ڕێگای کەرکوک بە دەستی خەڵک کوژرا ، چونکە بەعسیەکی درندە بوو .

هەروەها وتاریکورد بەدواچوونی بۆ تێکستەکەی بەڕێز عەدنان کۆچەر کرد . پرسیارمان لە چەند کەسێکی شارەزا لەو بارەوە کردو ، ئەوانیش هەرچەندە نەیان ویست ناویان بدرکێین بەهۆی شوێنەکەیانەوەو ، وتیان ؛ ئەم دادوەرە ـ کوڕی بورهان ڕەفیق ـی حیزبییە ، پیاویکی زۆر دڕندەو دڵسۆزێکی بەعس بووە و لەناو شاری هەولێر بەزۆر خەڵکی بەبەعسی کردووەو دەیان کەسی خزاندۆتە نێو زیندانەکانی بەعس . کاتێک ڕاپەڕینە مەزنەکە هەولێریش دەگڕیتەوەو ئەو شارە ئازاد دەکرێت . خەڵکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر تۆڵەی تاوانەکانیان لێ دەکەنەوەو بەسزای گەلی دەگەیەنن .
هۆکاری بەرزکردنەوەی دۆسیەی نەوشیروان مستەفا ، کەپارتی لەڕێی ئەم دادوەرەوە جوڵاندویەتی ، وەک سوکایەتی کردنێک بە کرامەتی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێر ، لەوەی کوڕی کوژراویی بەعسییە بەدەستی خەڵک ، دەتوانێت تۆڵەی باوکی بکاتەوە لە ژێر ڕەشمالی دەسەڵاتی حکومەتەکەی پارتی ، لە ئەندازیاریی ڕاپەڕین و بنیادنەریی هەرێمی کوردستان .

ئەمەی لای خوارەوە ، کورتە نوسراوەکەی عەدنان کۆچەرە .

باوکی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی ـ بەعسییەکی کوژراوە .
بۆ کاک نەوشیروان
کورە بەعسیەك دۆسیەی دادگای کردنی بەرێزتان دەجوولێنێت .
مەروان بورهان کە ئێستا سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتیە ، باوکی ناوبراو لە ڕاپەرینی خەلکی کوردستان لە 11 ئازار 1991 لە هەولێر لە بەردەمی دائیرەی زراعەی هەولێر لە ڕێگای کەرکوک بە دەستی خەلک کوژرا ، چونکە بەعسیەکی درندە بوو . هەروەها جێگرەکەی مەروان کە طه عبدلغفوری ناوە ـ کورە بەعسی بوو و باوکی ئەویش بە هەمان شێوە بەدەستی خەلک کوژرا . بۆیە ئاسوودە بە کاک نەوشیروان ، چونکە بارزانی ئیسپاتی کرد دەیەوێت 31 ئاب دووبارە بکاتەوە .
من وەکو کورە شەهیدێك هەست بە شەرمەزاری دەکەم کە لەسایەی پارتی و بارزانی کورە بەعس و جاشەکان بۆنەتەوە حاکمی هەولێر .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت