هاشم صالح : کێ دەڵێت عەرەب پێویستیی بە ڕۆشنگەریی هەیە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە عەرەبییەوە : جیهاد موحەمەد

رۆژێک ، دەبێت داوای لێبوردن بکەم لەو تاوانە نەویستراوەی کە کردومە : سەرسامییم بە بیرمەندە ڕۆشنگەرە ئەوروپییەکان ! دەبێت داوای لێبوردن بکەم لەوەی کە ساڵانێکی دوورودرێژم لەگەڵ دیکارت و سبینۆزا و ڤۆڵتێر و دیدرۆ و جان جاک روسۆ و فیکتۆرهیگۆ و دوا رۆشنبیر و بیرمەندییان ببۆل دیکۆر و هابرماس و هانز کۆنگ و لۆک فیري و دەیانییترییان بەسەربردوە ..  دەبێت داوای لێوبەردن بکەم لەو” گۆشەگیرییەی لە ئەشکەوتیی رۆشنگەریی تاریکدا “! هەموو ژیانم بردەسەر . کاتێک میوانێک ڕوو لە ماڵەکەم دەکات لە پڕ دەکەوێت بەسەر دەیان کتێبی کەڵەکەبوودا لەسەر مێزکەم ، یان لەسەر جێگەی پاڵکەوتنم ، یان لە سەر و ژێریی سەرینەکەمدا ، یان پەرشوبڵاو لەسەر ڕووبەریی زەویی ژورەکەم . یەکسەر میوانەکەم مێشکی بۆ ئەوە دەچێت کە ئەوە هەموویی کتێبی خۆمن ، کە لە ڕاستییدا لە کێبخانەکانیی دەورپشتی ئەو شوێنەی تیاییدا دەژیم خواستوومن . من لە پێنج کتێبخانەی شاردا ناوم تۆمراکراوە جگە لە کێبخانەیی زانکۆ . شەقامێک ، یان گەرەکێک و گوندێکی دوورەدەست نییە لە فەرنسادا بە بێ کتێبخانەی گشتیی بۆ ئەوەی هەموو گەل بتوانن خۆیان ڕۆشنبیربکەن بە خۆرایی و بێبەرامبەر . ئایا دەتانەوێت بەمە سەرسام نەبم؟  کاتێک تا هەنووکە هیچ بەڕێوەبەرێکی ئەو مەکتەبانە بۆ پێدانیی کتێبە خوازراوە زۆرەکانم پرسیاریی لێنەکردووم من موسڵمانم یان مەسیحی ، پرۆتستانیی یان کاثۆلۆکی ، سونیی یان شیعی ! ئەم نەخۆشییە تایەفەگەرییانە نییە لە ئەوروپایی شارستانییدا . دەمێکە ئەو هەستەیان پێبەخشییوم کە لەم شارستانییەتەدا ڕۆشنگەریی و خۆ ڕۆشنبیرکردن مافی هەموو خەڵکە وەک ئاو و هەوا ، هەروەک چۆن تاها حسەین لە میسردا خەونی پێوە دەبینی ، یان وەک چۆن ( شێخ می ) ژنە رۆشنبییر خەونی پێوەدەبینی لە بەحرێندا و بە گوێرەیی توانای خۆی هەوڵیی بەدیهێنانییدا .

ڕێگەم بدەن ناڕازیی و بێزاریی خۆم دەرببڕم بەرامبەر بەوانەی دەیانویست بە هەڵەماندا بەرن بەوەی کە هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان مێژوویی گەلاندا ، هەموو وەک یەک وان لە ڕووی گەشەیی مێژووییەوە ، عەرەب و موسڵمان پیویستییان بە ڕۆشەنگەریی نییە .. لەبەر ئەوەی لە خەلقبوونییانەوە ڕۆشنفکرن و پێویستییان بە تێپەڕبوون نییە بە قۆناغەکانی ڕۆشنگەرییدا وەک گەلانیتری دنیا . بم بەخشن ، کە سەرمسوڕدەمێنێت لەم هەڵوێستەی کە ئەفرۆزەی ئەوە دەکات دانبنێت بە دواکەوتوویی مێژوویی ئیسلام دا . تەنانەت ڕۆشنبیر و بە ئاگا و بەڕێزەکانی ئیسلام خەجاڵەتی دەکێشن شەرمدایاندەگرێت لە داننان بەو دواکەوتویی و بەجێماوییەدا .

کاتێک تەماشایەکی هەمەکیی و گشت گۆشەکانی دیمەنی ئێستای عەرەبی دەکەم ،  دەزانن چی دەبینم ؟ ! وێنەی ئەوروپا لە سەردەمی تێشکان و تارییکییدا دەبینم ، ئەوە دەبینم کە کاتێک قەشەکان و پیاوانی کڵێسا سەرتاپای عەقڵی خەڵکییان داگیرکردبوو و ، زاڵبووبوون بەسەر عەقڵ و بیرکردنەوەی هەموو کەسێکدا . ئەو وێنە قێزەونە فێندەمێتالیستە دەمارگیرەیی ئەوروپا دەبینم کە لەسەر شوناس یەکترییان سەردەبڕی : ئەوە کاثۆلیکییە و ، ئەوە پرۆتستانییە !. بەڵام ئەمڕۆ لە ئەوروپادا هەموو ئەو کردار و ڕەفتارە نامرۆییانە بە تەواوەتیی نەماوە و سڕراوەتەوە . بۆیە لە ئەوروپادا هەست بە خۆشیی و سەرسامیی دەکەم . لە قوڵایی دڵمەوە ئیرەیی و خۆزگەیان پیدەخوازم . بە هەناسەسواریی و چاو ئەبڵەقبوونەوە پرسیاردەکەم : چۆن توانییان ئەم سەرسوڕمانە دروستبکەن ؟ چۆن توانییان بەسەر خۆیاندا سەربکەون و دەمارگیریی و تایەفەگیرییە بەرتەسەکە ئاینیی و ئاینزاییەکان تێپەڕێنن ؟ چۆن توانییان تێگەیشتنێکی نوێی ڕۆشن بۆ دین بەدەستبهێنن ؟ ئەم پرسیارانە و وەڵامەکانییان بوونە هۆی ئەوەی کە من بزانم فەیلەسوفەکانی ڕۆشنگەری لێروە تێپەڕییون . لە ڤۆڵتێر و کانت و جان جاک ڕۆسۆ تێگەیشتم و ماناکانییانم زانی . مانای ڕۆشنگەرییم زانیی و ناسییم و دەستملێدان و هەستمپێکردن . کاتێک کە دەچووم بۆ سویسرا و هٶڵندا و ئەڵەمانیا و ئنگلتەرە هەستم بەم پێشکەوتن و ڕۆشنگەرییە دەکرد .. دانیپیادەنێم کە من سەرسام و ئەبڵەقم بە شارستانییەتی ، بەو هەموو دەستکەوتانەی کە مرۆڤگەلی ئەورپیی بەدەستیهێناوە . داندەنێم بەو دابڕانە ئبستمۆلۆژیەیی کە ئەورپای گواستەوە لە سەردەمی تایەفەگەرییەوە بۆ سەردەمی هاونیشتیمانیی و تازەگەریی و ، سەرسامییانکردووم . من دەچەمێمەوە لەبەردەم ئەم سەرکەوتنانەدا ، لەبەردەم ئەوەی کە ” مەحاڵ ” بوو لەسەر ڕووی زەوی بێتەدیی و ئەمان هێنایەنەدی . هەموو ئەو خوێنڕشتن و کوشتنوبڕین و جەنگە ناوخۆییە ماڵوێرانکەرەی ئێستا لە ڕۆژهەڵات و وڵاتانی ئیسلامیی و عەرەبییدا هەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە قۆناغی تایەفەگەریی و دینی و ئاینزاییمان تێنەپەڕاندوە . ئەو قۆناغە تاریکە دەمێکە ئەورپیەکان بە ڕۆشنگەریی تێییانپەڕاندوە . لەگەڵ ئەوەشدا دەتانەوێت سەرسامنەبم پێییان ؟ کەواتە کێشەگەلێک ، کێشەگەلێکی ڕاستیینە هەیە لە جیهانی عەرەبییدا . پیاوانی سیاسیی کەم دەستن لە چارەسەرکردنییدا . ئەوە تایەبەتمەندێتیی ئەوان نییە . بیرمەندە گەورەکان چارەسەری دەکەن ئەگەر لەسەر خاکی عەرەبی و جیهانی عەرەبییدا دەرکەون ، کە دڵنییام دەردەکەون !

بەو دۆستە خۆشەویستە ڕۆشنبیرە ژنە زۆر زیرەکە دەڵێم من زۆر دەمێکە باوەڕم بەو ئەفسانە جوانەی مەهدی چاوەروانکراو(مهدی المنتظر) نییە . بەڵام بەوپەڕی جدییەوە دەڵێم عەرەب و ئیسلام تێکەڵیدەکەن ، ئەوان پێویستە چاوەڕێیی بیرمەندی گەورەبن !، وەک چۆن لە ئەڵەمانیادا چاوەڕوانی بیرمەندی گەورەییان دەکرد تا لۆثر هات ، بۆ فەرنسیەکانیش دیکارت لە سەدەی شانزەدا هات ، بۆ بەریتانیەکانیش جۆن لۆک هات ، جارێکیتر بۆ ئەڵەمانیەکان کانت هات … هتد ببورن کە جان جاک ڕۆسۆم بیر چوو کە دەیخەمە سەرو هەمووەوە . هەروەها ڤۆڵتێر و هیگڵ و نیتشە و هەموو فەیلەسوفە مەزنەکانی ڕۆشنگەرییم بیر چوو . ئەمانە ئەو ڕووناکییانەن کە زەمەنەکان نایانبینن بە خۆیانەوە بە کەمی نەبێت . ئەم جۆرە بیرمەندە مەزنانە پێویستن بۆ پاکردنەوە و سڕینەوەی عەقڵە داخراو و دواکەوتووەکان . بەڵێ یەکەمجار بیر ، یەکەمجار وشە . بەڵام وشەی عەرەبی ئیسلامی ژەنگی هەڵهێناوە و تۆز و خۆڵی لێنیشتوە و پیسبووە . پێویستیی بە سڕینەوە و پاکردنەوە هەیە . کێ جیهانی عەرەبی لەو بارستاییە لە پیسیی و ژەنگ پاکدەکاتەوە ؟ دەتوانم بڵێم پێویستمان بە ماشێنی گەورەی مین هەڵگر هەیە بۆ ڕاماڵیینی هەموو ئەو مینە کوشندانەی کەعەقڵ و بیر دادەخەون و سەقەتیی دەکەن .

دانیشدەنێم بە قسەی ئەو هاوڕێ خۆشەویستەدا کە تۆمەتبارمدەکات بە پێشینەخوازیی ” سلفی ” من ئەو تۆمەتەم خۆشدەوێت و لێییپەشیمان نییم . بەڵێ من سەلەفیم بە مانای سەلەفییەکی ڕەسەن . بەڵام چاوگی سەلەفەیەتیی من ئەوەیە کە داخراوی عەقڵ لادەبات . سەلەفەیەتیی من ئەو ڕووناکییەیە کە کۆڵانە تاریکەکان ڕووناکدەکاتەوە . سەرەڕایی ئەمەش داندەنێم بەوەی کە سەرچاوەی سەلفەیەتیی من هەمووی ئەورپیی نییە . یەکەمجار ڕۆشنگەریی لە عەرەب و ئیسلامەوە بووە پێش ئەورپا . ڕۆشنفکرەکانی وەک جاحض و کندی و توحیدی و فارابی و ابن سینا و ابن ڕشد و معری و تاها حسین و نجیب مەحفوظ و محمد ئارکۆن و هەموو بلیمەتە عەرەب و ئیسلامییەکان. دواجاریش ئەگەر عەیب نەبوایە ئەوەم دەوت کە فرزدق وتیی :

أولئك آبائي فجئني بمثلهم

إذا جمعتنا يا جرير المجامع

http://www.aawsat.com//leader.asp?section=3&article=728183&issueno=12584#.UY7SVCYulDw.Facebook 

922 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت