Dem-le-naw-dem

هانا عەلی : وێنەی ڕووتی ژن و پیاوی ڕووت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئارتیستە پیاوەکانی دونیا ، بێگومان لەووڵاتی خۆشمان هەر بەهەمان شێوە ، گەورەترین شاکارەکانیان وێنەی ڕووت و نیشاندنی مەمک و سمتی ژنە . کەچی بە دەگمەنیش نایبینین ، ئارتیستێکی ژن وێنەی ڕووتی پیاو و تاقم و جیهازی خوار ناوکی پیاو بنەخشێنێت.
من ئارتیست نیم و ناشتوانم هیچ ڕەخنەیەک لە ڕووە هونەریەکەیەوە باس بکەم ، بەڵام لایەنی جێندەری و لە دیدێکی فێمێنستانەوە دەتوانم بڵێم ، کە ئەوە ئازادی سێکس کردنە بۆ پیاوان. پیاو زۆر ئازادانە و به شێوەیەکی ڕەها ، سێکس دەکات . دەست لە لەشی ژن دەدات ، غەریزە سێکسیەکانی خاڵی دەکاتەوە ، چ بە پڕاکتیک کردن ، یان بە قسە و دەربڕین . تا دەگاتە خۆ ڕووتکردنەوە لەگەڵ کاغەز و فڵچە و بۆیە .
پیاو هەمیشە ڕووتە ، ڕووت ڕووت . ڕووت لە دەربڕینی هەستەکانی ، لە نواندنی تواناکانی ، لە پڕاکتیک کردنی حەزەکانی . بەڵام ژن هەمیشە داپۆشراوە ، پۆشتە پۆشتە ، لە هەموو ئەوانەی بۆ پیاو مافە و مایەیی موناقەشەکردنیش نیە…
ڕووتی ژن بۆ پیاو ، مافێکە کە نەک دەست بەرداری نابن ، بەڵکوو بەجۆرێک دونیای بیرکردنەوەیان داگیرکردووە ، کە تەنانەت ژنە فێمینستەکانیش جورئەتی ڕەخنە گرتنی ئەم ڕووت کرنەوەیەیی ژنیان نیە . لە موقابیلدا ، داپۆشراوی پیاو بۆ ژن ، نەک تەنیا ڕێگە پێدراو نیە ، بەڵکوو تەنها باسکردنیشی دەلالەتی بێ حەیایی و بێ ئەدەبیە. واتا پیاو ڕووتە ، بۆ پیاوەتی خۆی و ژنیش ڕووت دەکاتەوە دیسانەوە لە پیاو بوونی خۆی . ژنیش داپۆشراوە ، لەبەر ژن بوونی خۆی و ناشتوانێت پیاو ڕووت بکاتەوە ، لەبەر ژن بوونی خۆی .
پیاو خۆی ڕووتە و ژنیش ڕووت دەکاتەوە ، ژنیش پۆشتەیەو دەبێت پیاو بەداپۆشراوی بهێڵێتەوە… جیاوازی جێندەری نێوان نێر و مێ ، تا ئەم ساتە نەیهێشتووە مرۆڤ درووست بێت . ئێمە لە دونیایەکدا دەژین ، مرۆڤ هێشتا نەهاتوەتە بوون. تەنها ژن و پیاومان هەیە ، خۆی لەڕاستیدا ژن و پیاویشمان نیە. پیاومان هەیە ، دوای ژنی پیاومان هەیە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت