Hana-Ali

هانا عەلی : پیاو و کوڕی گانکەری کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر ئاکەوەنتی تایبەتی خۆی خاتو هانا عەلی نوسەرو چالاکوانی بەرگریکار لەمافی ژنان ، کورتە نوسینێکی ناڕازی و پڕ توڕەی بڵاوکردۆتەوە لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر . ئەمڕۆ لە لەتاوانێکی تراژیدیای تردا ژن و منداڵێک بوونە قوربانی هەوەسە هەڵچووەکانی گەنجێکی سەرسەخت و نەخۆش ، بەداخەوە دایکێک و منداڵەکەی کەوتە بەر شاڵاوی دڕندانەو ڕۆژێکی ڕەش و ناخۆشی بۆ هەولێری پایتەختی تۆمار کرد . خاتو هانا لەسەر ئەو ڕووداوە دەنوسێت : جۆرێک لە پیاومان هەیە ، هەر کە بستێک لەگیانیان ڕەپ بوو ، وەک وەحشی هار دەبن و خۆیان ئەکێش بە دار و دیواردا . ئەو وەحشیانە ، لە ناو سەرجەم توێژە جیاجیاکان و تەمەنە جیاوارەکاندا بوونیان هەیەو چۆکیان ئەکەن بە چاوماندا ، بە دڵ و ژیانماندا . پیاوی وەحشی و گانکەری نیشتمان ، هەر لە 15 ساڵیەوە سوێند دەخۆن ، یان دەبێت بمانگێن ، یان دەبێت بمانکوژن .

ئەمەی خوارەوە تەواوی کورتە دۆکۆمێنتەکەی خاتو هەنایە . بەناونیشانی / پیاو و کوڕی گانکەری کوردستان  .

من نە ڕقم لە پیاوەو نە بۆ یەک جاریش هیچ پیاوێکی دوور نزیک لە خێزانەکەم ، نە ژنیان کووشتوە ، نە ژنیان ئیغتساب کردووە، بۆیە ڕووی دەمم لە نێرینە خوێڕی و نەخۆشەکانی نیشتمانە ، نەک هەمووی … ئێمە جۆرێک لە پیاوی کوردمان هەیە، گانگردن ، لە نان و ئاو ، لە ویژدان ، تەنانەت لە خواو ئیمانیش کرنگ ترە بۆیان . جۆرێک لە پیاومان هەیە ، هەر کە بستێک لە گیانیان ڕەپ بوو، وەک وەحشی هار دەبن و خۆیان دەکێش بە دار و دیواردا .

ئەو وەحشیانە ، لە ناو سەرجەم توێژە جیا جیاکان و تەمەنە جیاوازەکاندا بوونی هەیە و چووکیان دەکەن بە چاوماندا ، بە دڵ و ژیانماندا .

پیاوی وەحشی و گانکەری نیشتمان ، هەر لە 15 ساڵیەو سوێند دەخۆن ، یان دەبێت بمانگێن ، یان دەبێت بمانکوژن .

ئەمڕۆو بەم ڕەمەزانە ! لە هەولێری پایتەخت ، دایکێکی 23 ساڵە و کچێکی ‌3 ساڵان بە چەقۆ دەکوژرێن لە لایەن کوڕێکی برسی گانکردن . ئەو وەحشیە کە ناوگەڵی تینی بۆ دەهێنێت ، دەچێته سەر کۆڵی ژنەکە و دوای ئەوەی ژنەکە بەرگری لە خۆی دەکات و ناهێڵێت ئیغتسابی بکات ، بە چەقۆ دەیکوژێت و کچە سێ ساڵەکەشی دەکوژێت ، بۆ ئەوەی ڕووداوەکە نەگێڕێتەوە …

بە نەعلەت بن پیاوی گانکەری نیشمان مێدیایی هیچ و پووچی کوردستانیش دیسانەوە بە حەرف ناوی بکوژو گانکەری بڵاو کردووەتەوە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت