هشام غەسیب : بیرکردنەوە زانستییەکان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە عەرەبییەوە : جیهاد موحەمەد

سەرچاوە : حوار متەمەدن

بە لێوردبوونەوە و تێڕامان لەم ناونیشانە ، دەستپێ دەکەم ، کە پێویستی بە ڕاڤەکردن و شیکارییەکی فراوان هەیە ، ئەم ناونیشانە ، ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەڵوێستە و تێڕامان و بیرکردنەوە و پرسیارکردن لەسەری . برواناکەم کەسێک لە سەر ئەم جۆرە ناونیشانە هەڵوێستە و تێرامان بکات ، ئەگەر بیرکردنەوەیەکی ڕۆشنگەریی نەبێت ، قوڵنەبووبێتەوە لەوەی کە ناوی دەبەم بە بڕوای ( ڕۆشنگەرێتی) و ، لە نێو دڵی تازەگەرێتی بیرییدا نەبێت ، زانا و بە ئاگا نەبێت لە گرفتەکانی و ناکۆکییەکانی . واتا کەسانێک هەڵوێستە دەکەن لەسەر ئەم ( ناونیشانە ) ، کە شارەزابن و بیرکردنەوەیەکی بلیمەتانە و قوڵییان هەبێت لەسەر ئەوەی کە بیرکردنەوە زانستییەکان نەک هەر پێیوستن بۆ گۆرانکارییە کۆمەڵایەتییەکان ، بەڵکو مەحاڵە گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی ئەنجام بدرێت بەبێ بوونی بیرکردنەوەی زانستییانە ، کەواتە زانست و بیرکردنەوەی زانستییانە بناغە و بنچێنەی گۆرانکارییە کۆمەڵایەتییەکانە .

گرێدراوییە پتەوەکەی نێوان بیری ( زانستیی و گۆڕانی کۆمەڵایەتی ) ، خەسڵەتێکی دیاری بڕوای ڕۆشنگەرێتییە ، چ لە فۆرمە بۆرژوازییە شۆرشگێڕییە کۆنەکەیدا ، ئەو فۆرمەی کە لەسەر دەستی ( برۆنۆ و میکاڤیللی و بیکۆن و غالیلۆ و دیکارت و هۆبز و لۆک و سبینۆزا و ماددییە فەرنسیەکان و ، ڤۆلتێر و ڕۆسۆ و ئایدیالیستە ئەڵەمانییەکان) دا هاتە ئارەوە ، یان لە فۆرمە کرێکارییە شۆرشگێرێتییە نوێکەییدا لەسەر دەستی ( مارکس و ئنجلز ) دا هاتە ئاراوە . ئەمە کرۆکی تازەگەرێتییە . ئەم کرۆک و ناوەرۆکە زانستییانە بە ئاشکرا و بوێرانە لە یەکەم ساتی تەقینەوەی تازەگەرێتی لە سەدەی شازدەدا ڕاگەیندرا لە لایەن : ( برۆن و میکاڤللی و بیکۆن ) ـەوە ، دوای ئەوانیش لە لایەن ( دیکارت و هۆبز و لۆک و سبینۆزا و مادییە فەرنسییەکانی وەک ڤۆلتێر و کانت و فختە و هیگڵ) ەوە ، دواتریش کامڵکرا ، لە لایەن ( مارکس و ، ئنجلز و بە گشتی کەلەپوری مارکسیی) ـەوە …

ئەم بزاوتە تازەگەرێتیی و ، رۆشنگەرێتییە ، لەسەدەی شازدەوە بوو بە بومەلەرزەیەکی بەهێز کە هەموو جیهانی هەژاند ، بوو بە ڕووداوێک ، کە گۆرانکارییەکی هێندە گەورەی هێنایە ئاراوە کەوتە پێش هەموو گۆرانکارییەکانی سەردەمەکانی پێشخۆیەوە . بۆیە پەرچەکردارە بەهێزەکەی شتێکی سەیر نەبوو ، بە تایبەتی دوای ئەوەی ، کە ئەم بزاوتە تازەگەرێتییە کەوتە ژێر هەڕەشەی روخانەوە ، کە دروشمی بڕوای ڕۆشنگەرێتی بەرز کردبووەوە ، توانیی هەموو پەرچەکردارە نەرێنی و نەیارەکان بتوێنێتەوە و بیانسڕێتەوە بە ململانێیەکی یەجگار تووند و بە سام لەسەر ئاستی هەموو جیهان. ئەم ململانێ تووندە بووە هۆکاریی ئەوەی کە بۆشاییەک دروست بکات ، ئەو بۆشاییەش لە لایەن هێزی نا عەقڵانیی و تاریکستانیەوە قۆزرایەوە و پڕکرایەوە بەو عەقڵیەتە تاریکستانیە . ئەم جەنگە بەردەوامەو ، بڕواشم وایە ، دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیستویەک زیاتر تووندبوون و توڕەیی بە خۆییەوە دەبینێت بەرامبەر بە بڕوای ڕۆشنگەرێتیی و تازەگەرێتیی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … بیرکردنەوە زانستییەکان و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان

 911 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت