هۆشیار جەمال: تەقەی بەناوخۆشی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێک لەو دیاردە ناشارستانی و ناشرینانەی نێو کۆمەڵگای کوردی، دیاردەی تەقەکردنە کە ناودەبڕێت بە تەقەی خۆشییە. کە ڕیشەی ئەم دیاردە ناشرینە دەگەرێتەوە بۆ ئەوکاتانەی لەگوندەکان ئاهەنگی هاوسەرگیری سازدەکرا، لەوکاتەدا وەک دەربڕینی خۆشی تەقە بە ئاسماندا دەکرا!
ئەگەر جاران دواکەوتوونی کۆمەڵگا هۆکار بووبێت بۆئەم دیاردەیە، و ڕوانینی تاکی کورد لەوەدا کورت بووبێتەوە کە ژن هێنان لەگوندیکی تر یان عەشرەتیکی تر یان تەنانەت لەو هەمان گوندو بنەماڵەدا ڕەمزی سەرکەوتن بووبێت، ئەی ئیستا و لەم سەردەمی تەکنەلۆجیاو، جیهانگیری و مۆدێرنەدا، کە دەمی هەرتاکێکی کورد بکەیتەوە لە شوێنە گشتیەکان یاخود سەیری بڵاوکراوەکانی بکەیت لە تۆڕە کۆمەلایەتەکان ئەبینی لە یەک کاتدا سەدان مامۆستای ئاینی و فەیلەسوف، ڕۆژنامەنوس، چاودێری سیاسی، کۆمەلناس، پسپۆری دەرونی. شەرەزای فەلەک ناسی، ڕۆشنبیر و ڕوناکبیر، هونەرمەند شاعیر نوسەر، هەموو ئەمانە دەبینیت قسەدەکات و گوێ لە هیچ کەسی تر ناگرێت و خۆی وادەردەخات دواین حەقیقەت لای ئەوە!
بەڵام لە حەقیقەدا کۆمەڵگایەکی وێرانەین هەموو ئەو پێشگری ناوانە سود و کاریگەری نەبووە نەک لە سەر خەڵكانی تر، بەڵکو لەسەر خودی کەسی قسەکەر خۆشی!
تائێستا تاکە ڕیگای دەربڕینی خۆشی ئەوەیەکە لە کاتی سەرکەوتنی لایەنێکی سیاسی لەهەڵبژاردنەکاندا دیاردەی تەقەکردنی هەرەمەکیە بەئاسمانی ناوچە جیاوازەکاندا، کە ئەم دیاردەی تەقەکردنە هەموو جارێک چەندین قوربانی لێکەوتۆتەوە چ بە بریندار کرد و چ بە کوشتن.
کوشتنی مرۆڤێک و لێسەندنەوە مافی ژیان جگە لەوەی تاوانیکی گەورەیە و لە ڕووی یاسایەوە سزای قورسی لەسەرە، واتا ئەوەشە کە خێزانێک لەبەریەک هەڵدەوەشێنیت و جەرگی دایکێک یان باوکێک دەسوتێنرێت و زۆرجار ژنیک بێوەژن بێت مندالێک بێ دایک یان باوک دەبێت. کەسی تەقەکەریش زۆر بێ شەرمانە و بە جورئەتەوە باسی ژمارەی ئەو فیشەکانە دەکات کە تەقاندویەتی یان باسی جۆری چەکەکەی دەکات!
لایەنە سیاسیەکان و حکومەت هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیەن و بێ باکن لە سەندنەوە مافی ژیان لە مرۆڤەکان و چونکە چەک دابە ش دەکەن بەسەر بە شیک لە لایەنگرانیاندا لە بۆنە جیاوازەکان و حکومەتیش مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بۆ هەندێ کەس دەکات هەندێ جارکە هیچ هۆکارێکی بڕوا پێکراوی پێنیە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتە.
هەر زووش لە ساتەوەختی دەست پێکردنی تەقەکانەوە لایەنە جیاوازەکان لە ڕاگەیاندەکانەو دێنە سەر شاشە و دەڵین: خۆشیەکانتان بە تەقەکردن دەرمەبڕن وەک بڵێی ئاگایان لە هیچ نیە کە خەڵک چۆن چەکیان دەست کەوتوە.
جگەلە تەقەی خۆشی دیاردەیەکی تریش لە بۆنەکاندا بە دی دەکرێت، ئەویش یاریە ئاگرینەکانە کە دیاردەیەکی زۆر ناشرینەو نایاسایشە، و لە کۆڵانەکان و ناوگەرەکاندا بە بێ ئەوەی حساب بۆ دانیشتوانی بکرێت دەدەقێنرێت.
ئەگەرچی زۆرجار تێبنی ئەوەم کردوە کە هێزە ئەمنیەکان هەرزوو دەگەنە ناوچەکە بۆ ئەوەی کەسانی فرۆشیار دەستگیر بکەن، تا ئێرە شایەنی دەست خۆشیە. بەلام دەپرسم کە ئەوەندە نایاسایەو هەمووان دەزانین سەرچاوەی بیزارکردنی خەڵکیە بۆ لە سنورەکانەوە بە ئاسانی دیتە خاکی هەرێم و لە ناوبازاڕەکاندا وا بە ئاسانی بڵاودەکرێتەوە؟
بۆچەک و تەقەمەنی لە وڵاتانی جیهانەوە بە یاسای و نایاسایی دەکڕیت یاخود وەک هاوکاری دێت بە هێزە ئەمنیەکان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیان، و پاراستنی سنورەکان و ئامادە باشی بۆهێرشی دوژمنان. بەڵام وابە ئاسانی دەگاتە دەستی کادری حزبەکان و بە ئاسانی مامەڵەی پیوەدەکرێت و لە بۆنەکاندا ئاسمانی کوردستانی پێ گولەباران دەکرێت و پێش کەوتنە سەرزەویش جەستەی مرۆڤیکی بێ گوناهی پی خوێناوی دەکرێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت