xoi

هەلگورد سەمەد نوسەرکی بێ حەیایە و کامەران محەمەدم پێ ژیرنابێتەوە و عیسا خدریش فیرعەونێکە ، دەم باتەوە بۆفکری مناڵی و رۆژانی زیندان : کەژال نوری .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەمیشە ئەوپرسیارە لەخۆم دەکەم ئەم سێ هەولێری یە لەچی مەعدەنێک دروست بون ؟ هەلگوردسەمەد ، پەتەریانەو بیباکانەو سەرمەستانەو بێ حەیایانە دەنوسێ ، بەلام کەدەنوسێ و ئەوەندە بێ حەیایە و ئەوەندە ئاژاوەگێرە عەرش دەلەرزینی ،، من خۆمم لەبەردەم نوسینی هەلۆدا پێناگیرێ ، هەمووجاریک کەنوسینیکی دەخوینمەوە هەتا تەواوی دەکەم ترسم لەخۆمەو واهەستەئەکەم نوسینەکەی ئاراستەی من کردبێت ، بۆیە هەناسەنادەم تاتەواوی دەکەم .

ئاخر زۆر گرنگە کە ئەوەندە ئاراستەکراوانە بنوسی تەنانەت خوینەر بترسێ لەوەی کە بەخۆی وترابێت و شوین پێی دێرەکان هەلگریتەوەو بزانی لەکویدا دەکەویتە یەکێک لەو چاڵەگەورانەی کەکرایە هەر جادەیەکەوە هەرگیز شارەوانی بۆی پرناکریتەوە ، ئیتر ئەمە هەلۆیە ! کە دواجاریش هەرنوسینیکی تەواودەکەم دەبینیم ڕووی رمەکەی لەسەرسنگی خۆیەتی و لەوێوە مینتالیەتی هەموو پیاوە سیاسی و خیڵەکی و بێ دەرپێ و بکوژەکانی کوردی بە نەخوینەوارو خوینەواری (کۆلەوارەوە ) بچوک بچوک کردۆتەوەو لەخۆیدا لەقالبی داون .

ئاخر کەهەلۆدەنوسێ واهەست ئەکەم قسە بۆ هەموو کورو کچە هاورەگەز بازەکانی رۆژ ئاواو ئەو ولاتانە دەکات کە هاوسەرگیری هاورەگەزی تیایدا ڕێگە پێدراوەو باسی ئەوەیان بۆدەکات کەئەوەندەی بەنهینی لەولاتە ( گوایە) زۆرینە موسلمانەکەی ئێمەدا نیربازی و پان پانۆکێ لەنێوان کورو کچەکاندا دەکرێ ئەوەندەی لەولاتەکانی ئەواندا ناکرێ بەلام لای ئەوان ئاشکراو لای ئیمە نهینی بۆیە لای ئێمە وادەرئەکەوێ کە گوایە هەر نەبێت !!! .

ئاخر هەلۆی بێ .. نووس ! بەپێی پێوەرو فەرهەنگی زمانی پیشینەکانمان کەدەنوسێ ، دەمباتەوە بۆرۆژانێک کە لەسەرسۆشتەی جادەکەی بەرماڵمان لەگەل کچان و کورانی گەرەک دائەنیشتین و بەدەم هەڵماقۆکردن و سێ رسکێنەوە باسی شەڕەکانی نێوان دایک و باوکانمان بۆیەکتر دەگێرایەوە ، کە هەمووشەویک لەبەرسێکس ئەیان کردو لەبەرئەوەی زۆر بێ باکانە ئیمەشیان لەژورەکەی خۆیاندا دەخەواند و هەموو شەوانێک ماڵەکەیان لێ دەکردین بەپۆرن ستۆدیۆو تەنانەت فیلمە پۆرنۆگەرییەکانی ئەوان لەخوار تەمەنی هەژدە ساڵانیشەوە بەکورو کچەوە هەموو مناڵانی خێزان بۆیان هەبوو بیبنن ؛ ئیتر ئێمەی مناڵ نەمان دەزانی سێ بەشی کۆمەڵگای کوردی لەبەرچی خیزانێکی گەورەی لەدووژوورو هەیوانیکدا ژیان بەسەر دەبەن و لەبەرچی مناڵەکان جیاواز لەخۆیان ناخەوینن و لەبەرچی سیکسی نێوان دایک و باوکەکان بەزۆری شەرو ئاژاوەو دەنگەدەنگ و هاکە هاکی تیایەو گەورەو بچوکی خێزانەکەی پێ بەخەبەردێتەوەو بۆبەیانییەکەشی کەکوڕو کچانی مناڵ ، رومان لەگەرەک ئەکرد بۆیاریکردن کورەکانمان بەردەبونە گیانی یەکتر و کچەکانیش لەپشتی دیواری ماڵە باجێنەکانمانەوە هەموو دەرپیمان دادەکەند و ( پانی بەپانی ) لاسایی دایک و باوکەکانی خۆمانمان دەکردەوەو ئەوەی ئەوان بەشەو بەتیکەلێک لەشەرو ئاژاوەوە بەبەرچاوی ئێمەی منالانەوە ( کەلەژێر لێفەوبەتانی یەوە بەدزی یەوە بزەی چاومان دەهات ودەمان بینین ) دەیان کرد ، ئێمەی منالانی گەرەکیش بۆبەیانی بەحیلکە حیلکەوە لاسایی ئەوانمان دەکردەوە و دەمان کرد ، بەبێ ئەوەی بزانین باشە یان خراپ خۆشە یان ناخۆش تەندروستە یان بێ رەوشتانەیە ! کەسێکیش نەبوو پێمان بلێ نەکەن ! کوران مەبنە نێرباز و کچان هاکا ئەو قیتکە نەعلەتی یەتان لەسەری داناو ئامۆژگارییەکمان بکەن ، بۆیە هەرزوو هەرهەمومان هەستی سیکسی و کۆئەندامی رەگەزیمان تیادا گەشەی دەسەندو ئیتر ئەوقۆناغە دەستی پێ ئەکرد کەتیایدا خۆشەویستی کردن بڤەو قەدەغەکراو بوو .

لەکاتیکدا کەبەمناڵی هەموو جۆرە مومارەسەکردنێکی گەورەکانمان بەچاوی خۆمان دەبینی و ئەوەندەمان بینی بوو بەباشی ئامادەبوین بۆئەوەی لەگەورەییماندا وەک کەسێکی ئەزموندار جێ بەجێی بکەین ؛ کەچی هەرئەو گەورانە خۆیان بەناوی ئاین و یاساکانی خێڵ و بیانوی بێ رەوشتی یەوە لێ یان قەدەغەدەکردین ، ئەوگەورانەی ؛ ئەوەی خۆیان لەمناڵیماندا لەبەرچاومان دەیانکردو ئێمەی مناڵیش لەگەرەک دا لەکاتی ماڵەباجێنەو چاوشارکی و تۆپ تۆپین دا ئەوانەی ئەوانمان دووبارە دەکردەوەو پرۆڤەمان لەسەردەکرد ،، کەچی نەشیان دەهێشت لەگەورەیی دا مومارەسەی بکەین ! ئاخر بۆیە کۆمەڵگای کوردی بەئاشکرا بەبەرچاوی خواوەو بەنهینی و بەدزی خێڵەوە زۆربەی پیاوەکانی تائیستاش نێربازو هەتیوبازو مناڵ بازن و هەندیکیشیان دوای ئەوەی بوون بەپیاوی گەورەش لەناو سیاسەتداو ئێستاشی لەگەڵدا بێت کەگەیشتون بەپۆستە بالاکانی حیزب و دەسەڵات هیشتاش هەر نیربازن و بەوە دەناسرینەوە کەفلانە بەرپرسیان قون گێ یە ! ، تومەز ئەمە ماکی پەروەردەی خیزان و تەمەنی مناڵی یە لەگیانی یاندا ماوەتەوە ،

کامەران محمد کەدەنوسێ ، هەست ئەکەم ئەو لەهەولێرەوە و من لەهۆلەندا وە لەتەنیشتمە و ئەرزو ئاسمانیش نێوانمانە ، کامۆ زۆر منالانەو ساوایانە دەنوسیێ ، بۆیە هەمووکاتێک کەدەنوسی هەست ئەکەم لەبێشکەدایەو توند بەدەسترازەیەک شەتەک دراوەو داوای کردنەوەی خۆی و ئازادکردنی دەکات و ئەوەندە کۆیلەیەکی نارازییە بەیاساکانی پەروەردەی خیزان لەناو بیشکەکەیدا ، منیش دەهێنێتە گریان و پرمەی ئەوشەوانەی کە مناڵبوم و بەهەمان دەردو نورمی باوی کۆمەڵایەتی جەستەیان بەدەسترازەیەکەوە شەتەک ئەدام و بەلولەیەکی دارینی قاوەیەیی یەوە ناوگەلیان پرئەکردم لەپەرۆکۆنەی پاشماوەی جلی دڕاو و لەویشەوە بۆناوقوتویەکی فافۆن یان شوشەی پر لەمیزو پاشەرۆ و بۆنی بێشکەکەشم ، هەمیشە بۆگەنی دەهاتێ و بۆخەولێخستنیش ڕایان دەژەنیم ، ئاخر بۆیە هەمووکورد ئەعسابی گەرمەو هەمووی دەمارگیرەو سەرمان لەشەرکردندا ئەوەندە گەرمە ، چونکە هەربەمناڵی لەناو بیشکەدا ئەوەندەمان ڕادەژێنن و ئەوەندەمان دەخولێننەوە هەمومان دەمارەکانی مێشکمان دەبێت بەکەرەستەی بەرهەم هێنانی توندوتیژی و نائارامی و هەڵچون .

کامۆ زۆر بێگەردانە دەنوسێت ، کەدەنوسی واهەست ئەکەم کۆرپەلەیەکی نۆمانگ و نۆرۆژی سکی دایکیەتی و هەرئێستا لەدایک ئەبیت و دەست دەکات بەقیژە قیژ و گریان و دەیەوێ ئەو جیاواز گەورە بکرێ و میشکی پرنەکری لەیاساو بەندە باوەکانی خیزان و گەرەک و خێڵ ،، کامۆکەدەنوسێت ئەڵێی کچێکی گرینۆکەو بەهەموو خێڵ و خێزانەوە بەرچەپۆکانیان داوەو لەیەکەم رۆژی لەدایک بونیەوە دەیچەوسیننەوە و تائیستاش هەرئەگری چونکە کامۆ دەیسەلەمینیێ کەپیاوەکانیش هەستیان هەیەو کە ئەوهەستە تەندروستانە گەشەی کرد ئەوە هەمیشە قابیل بەگریان و هەستی سۆزداری یە نەک توندو تیژی ،،،، کامۆ کەدەنوسێ هەست ئەکەم ئەگری و نازانم چۆن ژیری کەمەوە ئاخر ئەوهاوری یەکی زۆر گرینۆکەو نازانم دڵی گڕووی چی دەگرێ ؟ .

کامۆ خەریکە ژنێتیم لێدەسێنێتەوە ، ئاخر ئەوکەلەداخی (عەشرەت) ئەگری زۆر لەمن ناسکتر ئەگری ، ئەوزۆر لەمن ناڕازی ترەو ، ئەو زۆر لەمن چاوتەر ترەو ، ئەو زۆر لەمن پڕتریشە ،،، لەخەم و ،، خەم و ،، خەم و ،،، خەم .

عیسی خدر کەدەنوسێ دەمباتەوە بۆسەحرایەکی کاکی بەکاکی قەلعە سوکەرو ئەوکاتانەی کەلەتەمەنی چوارساڵی لەگەل خێزانەکەمدا دەست بەسەربوم بۆماوەی چوارساڵ ،، دەمباتەوە بۆ ساڵانێک کە مناڵ بووم و لەبری ئەوەی کە ناوی جیاکانی بەمۆ و زمناکۆو گوڵان و زەردەو هەیبەت سوڵتان و هەڵگورد و قەندیلم پێ بژنەون ؛ ناوو روخساری ئەوعەرەبە رەشتاڵەیەم لەبەردەکرد کە لەسجنی قەلعەسکر بەناوەکەی سەرسام بوم :- (خومایشە ) ،، ئاخر سەیربوو ئەوناوە ؛ خومایشە !، ئای کە عەرەبیکی رەشتاڵەی تێکسمراوی سەیر بوو بەلامەوە ! عیسی خدر کەدەنوسێ واهەست ئەکەم هێشتا لەساڵانی دەیەکانی سەرەتای تەمەنمدام و هێشتا لەزیندانم و بەر بریاری لێبوردنە گشتی یەکەی سالی ١٩٧٩ نەکەوتوم و نەگەراومەتەوە بۆ دەربەندیخان و کوردستان ، عیسی دەمباتەوە بۆ سەرەتای مناڵیم و یاری کردنم لەناو لمی بیابانە تەپ و تۆزاوی یەکەی قەلعەسوکەری فەلوجە ،، ئای عیسی! تۆ چ فیرعەونێکی و چەند سەربازانە دەنوسی ، بەخویندنەوەی نوسینەکانی تۆ هەموو جارێ واهەست ئەکەم ها ئێستانا تاوێکی دی تەپڵی جەنگ لێدەدرێ و بریاری جەنگێکی دیکەش واژوو دەکرێ و دەیەیەکی دیش لەتەمەنم بەبینینی شەرێکی دی یەوە بەسەردەبەم ،، ئاخر کەم نی یە منێک کەتەنیا لەسەرەتای دووەم ساڵی چوارەم دەیەی تەمەنم دام ، کەچی دەیەی یەکەمم لە ئاشبەتاڵ و نسکۆو کۆڕەو و زیندان و ، دەیەی دووەمم بەجەنگی ئیێران – ئیراق و ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی گوندەکان و دەیەی سێ یەمم بەجەنگی کووەیت و کۆڕەو و ئابلوقەو شەری ناوخۆ بەسەربردو وائێستاش لەدەیەی چوارەمدام و بەجەنگی دەروونی پر لەنامۆیی غوربەت و دووری نیشتمان و نەبوونی شوناسی نەتەوەیی بەسەردەبەم و داخۆ ساڵانی داهاتوو چ جەنگێکی دیکە ببینم ؟ ! من نازانم ، بەلام عیسی وتی :-

دایكم ، نه‌خوێنده‌وار بوو

باوكم ، سه‌ربازێكی دووره‌ وڵات

كاتێك نامه‌ی باوكم ده‌هات

به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ نه‌خوێنده‌واری خۆی بكات

ده‌یوت : باوكتان بیری هه‌موومان ده‌كات

بۆنی نامه‌كه‌ی ده‌كردو

ده‌یوت : له‌م رۆژانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه

,,,,,,,,,,,,,,,,,,

عیسای فیرعەون وای لێکردم بڵێم : ئای نیشتمان تۆش دەزانی منیش دوورم لەتۆ و دایکمەوەو دایکیشم نەخویندەوارەو ئەشزانێ کە بیری ئەکەم ، بەڵام نازانێ کە داخۆ ؛

من کەی دەگەڕێمەوە ؟!

 

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت