هەموو ڕاستییەکان دەربارەی ڕیفراندۆم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاوپێکەوتنی وتاریکورد لەگەڵ بەڕێز دکتۆر کەمال میراودەلی

دکتۆر کەمال: ئامادەم مونازەرەی تەلەفزیۆنی لە سەر ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لەگەڵ بارزانی یان هوشیار زێباری بکەم تا خیانەت و گەندەڵییەکانیان ئاشکرا بکەم، با گەل خۆی حەکەم بێت و بە چاو و عەقڵی کراوەوە بڕیار بدات نەک بە خەواڵوویی  بۆ دەیان ئەنفالی تر ببردرێت.

1- کێ دژی ڕیفراندۆمە؟

وەک پرینسیپێکی یاسایی نێودەوڵەتیی و وەک پراکتیسی مافی بڕیاردانی چارەنووس، کەس دژی ئەوە نییە  کورد ئەو مافەو ئەو میکانیزمە بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدات.

2- ئەی مەسەلە چییە، ئەم هەرایە بۆ؟

مەسەلە ئەوەیە ئەوەی بارزانی سوورە لە سەری نە ڕێفراندۆمە،  نە بۆ سەربەخۆیی یە   نە کاتی ئەوەیە. کەواتە جێگەی گومان و ترسە.

3- بۆ ڕیفراندۆم نییە؟

ڕیفراندۆم میکانیزمێکی نیونەتەوەیی یاسایی یە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییە ئالۆزەکان. ئەم ڕیفراندۆمەی گەندەڵەکان هیچ مەرجێکی دەستووریی و یاسایی تێدا نییە. وەک پێشتر چەندجار جەختم کردووە بە بێ سێ مەرجی دەرەوەیی و سێ مەرجی ناوخۆیی ڕیفراندۆم  لە پرۆژەیەکی ساختەیی و خیانەتکاریی زیاتر نییە:

مەرجی دەرەوەیی:

1- نەتەوە یەکگرتۆکانت ڕازی کردبێت و هاوکاریت بکا لە بە ڕێوەبردنی.

2- لەگەڵ حکومەتی عێراق بە پێی دەستووری عێراق، کە کوردو هەموو خەڵکی عێراق لە ڕێفراندۆمدا دەنگی لە سەر داوە، رێک بکەوی و دوای ئەوە نەتەوە یەکگرتۆکانیش بێتە ناوەوە.

3- دەوڵەتێکی بەهێز واتە ئەمریکا یەکلایەنەش بێ بە ئاشکراو بە ڕێکەوتنی نووسراو  بێ پێچ و پەنا یارمەتیت بدات  و سەربەخۆییەکەت بپارێزێت.

بە بێ هەر نەبێ یەکێ  لەم سێ مەرجە ڕیفراندۆم  ناوەرۆکی سیاسیی و یاسایی نییە و هەوڵێکی بۆشە بۆ ئامانجێکی گومانلێکراو. دروستکردنی دوژمن و دابرانە لە دنیا و بەهانەدانە بە دوژمنانی کورد نەخشەی ئەنفالی تر دابنێن.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێکەوتنەکە، کلیک بکەسەر هەموو ڕاستییەکان دەربارەی ڕیفراندۆم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت