هەوار شاسوار: دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆپیشاندانی مامۆستایان جیاوازییەکی زۆری هەبو لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی تردا ، بە شێوەیەک ئەم خۆپیشاندانە سنوری دروشمەکانی مامۆستایانی بڕی بۆ ئاستی داواکارییە باڵاکان ، کە دەتوانرێت لەم چەند خاڵەدا باس بکرێت:

1- لەسەر ئاستی موچە نەک هەر گۆرانێکی ناچاری بەدەسەڵات کرد ئەگەر چی کەمیش بێت، بگرە چارەکە موچەی نەدراوی پیشەکانی تریشی خستە بەردەم باس کردن، بە شایستە داراییەکانیشەوە .

2- بێ خوێن و بێ چەک تونرا گەورەترین فشار دروست بکرێت.

3- پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بۆ مامۆستایان دەستکەوتێکی زۆر گرنگ بو .

4- داواکاری بۆ بە نیشتیمانی کردنی دام و دەزگاکان یەکێک بو لەو داواکارییانەی کە هەر کات بکرێت دەستکەوتی ئەم خۆپیشاندانانە و شەقام دەبێت.

5- سەرۆکی سەپێنراوی ناشەرعی هەرێمی ناچار کرد کە داوا بکات یاسای سەرۆکایەتی باس بکرێت بە ئاوت کردنی خۆی، ئەمەش فشاری مامۆستایان بۆ بەرز تر لە داخوازیەکانی مامۆستایان دەگەیەنێت.

6- بۆ یەکەم جار شەقام خۆی خۆی بو ، هیچ حیزبێک نەیتوانی خۆی بکات بەخاوەنی ئەتونم بڵێم لەم خۆپیشاندانەوە سەرەتای لە دایک بونی تاکی ئازاد بو بێ جیاوازی .

7- هەمو ڕەنگەکان وەک بەرژەوەندی نیشتمانی بەشداریان کرد.

8- هەمو حیزبەکانی ناچار کرد کە دان بە شکستی دەسەڵاتی خۆیاندا بنێن.

9- بەدەر لە مامۆستایان هەمو پیشەکان لە بەقاڵبێکەوە تا وەک کرێکارێک بەشداریان کرد لەم خۆپیشاندانە.

10- بۆ یەکەم جار شەقام گەورەتر بو لە حیزب.

11- دەتوانم بڵێم سەرەتای دەستپیێکردنی خۆپیشاندانی مەدەنیانەیە کە بتوانێت فشاری گەورە دروست بکات.

12- بۆ یەکەمین جار ژنان ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریان هەبو.

13- سەرەتای دەرکەوتنی کۆتای هێنان بو بەم جۆرە مۆدیلەی دەسەڵات.

14- ئەم خۆپیشاندانانەی مامۆستایان ئامانجی خۆی پێکا، بگرە سەرەتایەک بو بۆ پێکەوە گرێدانی خەمی پیشەکان ، وای کرد ئەگەر پیشەیەکی تر خۆپیشاندان بکەن ئەوا هەمو پیشەکان پاڵپشتی بکەن.

15- یەکەم لە دایک بونی ناڕەزای و شەقامی نیشتمانی بو.

16- ئەوەی دەسەڵات کردی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و لێکترازانی پیشەکان، ئەم خۆ پیشاندانە ئەو پەیامەی گەیاند و وەک جارەسەرێک بوە هۆی پێکەوەگرێدانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و پەیوەندیە پیشەییەکان ، پێچەوانەی پلانی دەسەڵات.

17- بۆ یەکەم جار بەرەی میللەت لە مامۆستایانەوە بو بە بەری میللەت بەرامبەر پاشکۆیەتی و جاشایەتی بۆ ولاتانی درواسێ .

18- دeنگی خەڵک بو بە واتای دەنگی هەقیقی خەڵک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت