erdogan

هەواڵی گەرم: تورکیا و پارتی لەئانوساتدا هێرش دەکەنە سەر شەنگال و قەندیل.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نوسەرو لێکۆڵەر لەبوارەکانی سیاسەتی تورکیا ( نیاز حەمید) لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کورتە نوسێنێکی نوسیووە، بەناونیشانی” هەواڵێکی گرنگ. ئامادەکارییەکان تەواوبوون” لە کورتە نوسینەدا، باس لە ئامادەباشی تەواو لە لایەن تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە پارتی و تورکمانەکان بۆ هێرش بردنە سەر شەنگال، دەکات و دەنوسێت: دەولەتی تورکیا، ئیدی تەحەمولی نەماوە، پاش ئازادکردنی موسڵ و هەنگاونان بۆ ئازادکردنی رەقە و تەلەعفەر، ئامادەکارییەکانی بۆ هێرش بۆ سەر شنگال و قەندیل تەواوکردووە. هەروەها لەبەشێکی تردا باس لەوە دەکات، کە ئەم هێڕش بەبێ پارتی و تورکمانەکان و داعش ئەنجام نادات و، ئەوان بەشێکی گرنگی هێرشە مەیدانییە مرۆییەکە

ئەمەی لای خوارەوە، کورتە نوسینەکەی نیاز حەمید دە، لێکۆلەر لەبوارەکانی سیاسەتی تورکیا

هەواڵێکی گرنگ. ئامادەکارییەکان تەواوبوون
دەولەتی تورکیا، ئیدی تەحەمولی نەماوە، پاش ئازادکردنی موسڵ و هەنگاونان بۆ ئازادکردنی رەقە و تەلەعفەر، ئامادەکارییەکانی بۆ هێرش بۆ سەر شنگال و قەندیل تەواوکردووە. لەسەر کاتژمێری سفر وەستاوە, کە ئایا هەلومەرجی نێونەتەوەیی بەتایبەتی ئێران و حکومەتی عێراق رێگەی پێدەدەن بۆ ئەو هێرشە یا نا، تا چەند دەکەونە بازاڕەوە لە گەڵینادا، بەتایبەتی رژێمی کۆماری سێدارە ؟

ئەو هێزانەی بەشداری دەکەن:
1- سوپای تایبەت تورکیا .
2- زێرەڤانی ئاکەپە- پارتی و جاشەکانی باکوری کوردستان.
3- تیرۆریستانی داعش ، کە دواتر ئەو تیرۆریستانە وەک پلانکراوە و ، لەگەڵ پارتی ئیتفاقکراوە لە چیای شنگال و قەندیل بە جێبکرێن.
4- تورکمانە شۆڤینییەکان کە لە بەعشیقە دەزگای جاسوسی میت راهێنای پێکردوون.
5- هەندێ گروپی لە حزبە کەمپنشینەکانی رۆژهەلاتی کوردستان وەک مورتەزەقە.
جێگای باسە پارتی وەپێش سوپای داگیرکەرانی کوردستان دەکەوێت ئەوانیش لە دواوە دەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت