Hemin-Hawrami

هەوڵەکانی پارتی بۆ شکستی کۆبونەوەی 23 – 6 2015 پەڕلەمان .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ چوار پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێكرد . له‌و دانیشتنه‌دا پارتی دیموكرات و كه‌مینه‌كانی نزیك له‌ پارتی , سۆسیالیست دیموكرات و ئاراسته‌ی سێهه‌م به‌شدارییان نه‌كرد . بەڵام بەشدارینەکردنی پارتی هەروا ئاسان نەبو ، بەڵکو بەهەڕەشە و چاوسورکردنەوە لە پەڕلەمانتاران و پارەپێدان و بەڵێنی ئیمتیازاتی زۆر هەوڵی شکستپێهێنانی ئەو کۆبونەوەیان داوە ، کە لێرەدا چەند وێنەیەکی ئەو دراما سیاسییەی ٢٣ی مانگ ئاشکرادەکەین :

– بۆ پەڕلەمانتاران بەرەبەیانی چونە پەڕلەمان ؟
بەرەبەیانییەکی زوو ، لە کاتژمێر ٧ وە ، پەڕلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ ڕویان لە پەڕلەمان کرد. ئەمەیش بەهۆی زانیاریییان پێدرابو ، کە پارتی هەوڵدەدات کێشەی هاتوچو و شەقام داخستن دروست بکات، تا هەندێ لەو پەڕلەمانتارانە نەگەنە کۆبونەوەکەو ڕێژەی یاسایی تەواو نەکات .

– هێمن هەورامی پەیامی کێی گەیاندە سەرۆکی پەڕلەمان ؟
هێمن هەورامی ، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ، پێش کۆبونەوەکە چوە پەڕلەمان و بە یوسف محەمەدی سەرۆکی پەڕلەمان دەڵێت : ” جەنابی سەرۆک داوا دەکات ئەو پڕۆژە یاسایانە نەخرێتە کۆبونەوەی پەڕلەمان ، ئەمە قبوڵ ناکرێت و هێڵی سورە ” ، بەڵام سەرۆکی پەڕلەمان پێی ڕاگەیاندوە کە پاشگەزنابنەوەو ئەوە کارێکی یاسایی و پەڕلەمانییەو شکۆی پەڕلەمان دەشکێت بەکشانەوەی . دواتر کە هێمن هەورامی نائومێد دەبێت لە سەرۆکی پەڕلەمان بە زمانی هەڕەشەوە پێی دەڵێت : ” ئەمە باجی خۆی دەبێت و دەبێت قبوڵی بکەن ”.

– نێچیرڤان بارزانی ٣٥ دەقە قسەی لەگەڵ کێ کردوە ؟
کاتێک پارتی نائومێد بون لە سەرۆکی پەڕلەمان ، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە فەخرەدین قادرـەوە دەکات و ماوەی ٣٥ دەقیقە قسەی لەگەڵ دەکات و داوای لێدەکات بکشێتەوە لەو کۆبونەوەیەو پارتی قەرەبوی هەموشتێکی بۆدەکاتەوەو لە پۆستی گەورەی حوکمی و پێدانی ئیمتیازاتی مادی گەورە. هەروەک وتویەتی هەڕەشەی جدییان لەسەر دروست بوەو خۆی و پەڕلەمانتارانیتریش بپارێزێت بە کشانەوەی .

ـ چیان بە ئەبوبەکر هەڵەدنی وتوە ؟
بێجگە لە هەڕەشە ڕاستەوخۆ و شاراوەکانی پارتی بۆسەر ئەبوبەکر هەڵەدنی ، سەرۆکی لیستی یەکگرتو ، بەڵام پێش کۆبونەوەکە ، مەکتەبی سیاسی یەکگرتو ، پەیوەندی بە ناوبراوەوە دەکەن و داوای کشانەوەی لیستەکەیان دەکەن ، بە بیانوی هەڕەشەی سەرکردایەتی یەکگرتو لە بادینان و هەڕەشە لەسەریان ، بەڵام هەڵەدنی دەڵێت ” کشانەوەمان نییەو ئەوە ئینتیحاری سیاسی دەبێت بۆ یەکگرتو ، خواستی دەنگدەران و ئەندامانیان بەدی دەهێنن و ناکشێنەوە ”، بەوهۆیەشەو ناکۆکی توند لەنێوان فراکسیۆنی یەکگرتو و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە دروست دەبێت ، بەڵام ئەندام پەڕلەمانێکی بادینانیان کشایەوە و چوە پاڵ سەرکردایەتییەکەی ئەو دەڤەرەیان .

– پەیامنێرەکانی ڕوداو چیان وتوە ؟
پەیامنێرەکانی ڕوداو ئەو ڕۆژە بونەتە نوێنەری پارتی ، هێڤیدار ئەحمەد دەچێتە لای عەلی حەمە ساڵح و پێێ دەڵێت : ” بێوەفا بون بەرامبەر پارتی ، ئێمە لەڕوداو بایەخی زۆرت پێدەدەین و نەدەبو ئاوا بکەن لەگەڵ پارتی ” . عەلی حەمە ساڵح ناوبراو بەجێدەهێڵێت و دەڵێت کاتی ئەم قسانەم نییە لەگەڵ تۆ . هەروەک سەنگەر عەبدولڕەحمان بانگی بێستون فایەق دەکات تا لەدەرەوە لێدوانی لێوەربگرێت ، ئەمەیش بۆ ئەوەی نەچێتە ژورەوە ، ئەویش دەڵێت ئێوە گەلەکۆمەکی لەپارتی دەکەن و تۆ مەچۆرە ژور، پارتی ئەوەت بۆدەکات کە قەت پەشیمان نەبیت ، دەڵێت ” عەیبە وا لەگەڵ پارتی دەکەن ” . فایەق توڕە دەبێت و دەڵێت ” تۆ مافی ئەوەت نییە نەسیحەتی من بکەیت ، پەیامنێریت یان نوێنەری پارتی ”.

– پەڕلەمانتارەکەی تورکمان ، چی بە مونیرە عوسمان وتوە ؟
پەڕلەمانتارێکی بەرەی تورکمانی ، کە لەدەرەوە بوە ، مونیرە عوسمانی پەڕلەمانتاری گۆڕان چوە بەدوایدا تا بانگی بکات و بێتە ژور . ئەویش دەڵێت پەلەمەکە ئامینە زكری ” پەڕلەمانتاری پارتی ” بەڵێنێکی پێداوم ئەگەر ڕاست نەکەن یەمە ژوور . دواتر ئامینە زکری دەچێت و دیارە بەڵێنەکانیان ڕاست بوەو ئەویش ناچێتە ژور . بەپێچەوانەوە پەڕلەمانتارەکەی حزبی شیوعی کە وادانرابو نەچێتە ژور ، بڕیاری گۆڕی و چوە ژوور .

س : م

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت