xoshawisti

ویستى پیاوێک : شاعری سربى : کاترینا برانکۆفیتش گاییتش .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گورینى بۆ عەرەبى : صباح سعید الزیدى

بۆ کوردى : ئازاد حەمدى

لە رۆژنامەى الطریق الثقافی ژمارە 64 / شبات 2013 وەرگیراوە

 

دانیشە ،

ئەمەوێت بتبینم ،

کە بیر ئەکەمەوە ..

لە هەموو بەشەکانى گیانت ،

ویستمە وێنەى هەموو بەشێکى رووت بکێشم ..

لە ناخمدا ،

وە چۆن ئەوە ناتووانم ؟

کە خەوەکان هەموو خەوەکانمن

هەموویان دەربارەتن…

ئەمەوێت لەسەر سنگم بیت ،

هەست بە هەموو لێکەووتنێکت کەم ،

بە هەموو لەرینەوەیەک ،

وە هەموو ماچێکى گەرمت،

هەتاوەکو پەنجەکانم ،

بۆ تۆیانی جێدەهێڵم ،

تا وەکو ، تاڵە ووردە هێمنەکانت ،

لە قژەکانت ، هەموو ڕومى پێدا ئەپۆشم ،

بەچەشنى دروێنەکراو بەداس ،

سەوز بوو ،

وەکو چەپکە کێڵگە تینووەکان ،

ئەمەوێت هەست بە مەمکەکانت کەم ،

هەردوو دەستەکانت پڕبن لە گوڵ…

ئەمەوێت بتخەمە ناخمەوە ،

ئەو قەدو و ئەژنۆ

و هەردو وقاچە درێژ ، وجوڵە پرَلە عیشەوەکەت ،

هەموو ئاڵۆزیەکانت و هەمو تێهەلچووەکانت ،

وە هەموو ئەو جوڵانەی پەرچەبنەوە سەرم ..

نا ، من شێت نیم ،

ئەزانم تۆ وا پێدەزانیت،

هەروا سانا نیە ،

لە گەڵ یەکێکى شێتدا ،

هەڵبکۆ ڵرێت لە خۆی خۆیدا ،

بەهێزو شێنە ییەوە …

ئاە ، چەند ئەمخواست ،

بۆ من بوویتایە هە تا هەتا ،

ئەزانم ،هەرگیز نایەتە دى ،

ئەزانم هەموو پێچێکى لەشت

بۆ یەکێکى ترە ،

ئەبو هەمووی بۆ من بووایە…

لەگەڵ ئەوەوەشدا ، من وەک خۆت خۆشم دەوێت ،

و شێتى تۆم ،

لە ناخى دڵمەوە خۆشم دەوێیت ،

بۆیە هەست ئەکەم تۆ لە گیانمایت ،

بەڵکو زیاتر لەخۆم . 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت