Shehid

وەزارەتی پێشمەرگە – ئاماری شەهید و برینداران و بێسەروشوێنانی پێشمەرگەی ڕاگەیاند .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماری شەھیدو بریندارو بێسەروشوێنانی ڕاگەیاند .

بەپێی راگەیەندراوەکە لە 10 – 6 – 2014 تا ئەمرۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعشدا ،727 شەھیدی و 3564 بریندار و 34 بێسەروشوێنی داوە هەیە .
شەھیدەکان لە ریزەکانی پێشمەرگەو ئەفسەروپلەداری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئەفسەران و پلەدارانی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن وھێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو و خانەنشینان و کەمئەندامان و ھاوڵاتیانی خۆبەخشی ئازاو دلێری کوردستان .
لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا ھاتووە : کە شەھیدان وبرینداران و بێسەر و شوێنە قارەمانەکانی شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی کوردستانی نیشتمان , شەھیدان و برینداران و بێسەرو شوێنانی کورد و کوردستانن وھی ھیچ لایەن و پارتێک نین بەتەنھا .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت