پارتی هێزیی زێرڤانی بەسەرکردایەتی بارزانی لە دێگەڵە کۆکردۆتەوەو ئامادەی شەڕی براکوژی کردوون .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی هەواڵێک لەسەرچاوەیەکی گرنگەوە دەست وتاریکورد کەوتووە ، هێزەکانی زێریڤان بە فەرمانی مەسعود بەرزانی لە دەوروبەری دێگڵە کۆکراوەتەوەو ئامادەی شەڕی برا کوژیی کراون .
هەمان سەرچاوە ئاراستەی هێزەکەی پارتی ، بەنا ڕوونی بە وتاریکورد ڕاگەیاند .
وتاریکورد پەیوەندی بەکادرێکی باڵای سەربازیی گۆڕانەوە کرد و ئەویش لەوەڵامدا وتی : بابێن بەخێر بێن گەر بۆ شەڕی براگوژی دێن و ئۆباڵی ئەم نەهامەتییە دەخەنە سەر شانی پارتی و بارزانی ، وەک چۆن لە مێژووی شەڕی برا کوژیدا هەر سەرچاوە بوون و هەرئەوان هەڵگیرسێنەر . بەڵام پێیان ڕادەگەنین تاکێکیان لێ ناهیڵین بگەڕینەوەو ئەوەی هەشیانە لەدەستی دەدەن .
هەروەها لە پەیوەندییەکی تردا لەگەڵ کادرێکی گۆڕانی تردا ، لەوەڵامی پرسیارەکەماندا وای وت : گومانم هەیە بتوانێ ـ بێ بۆ سلێمانی . هەلومەرج یارمەتیان ناداد ، ئەمجارە وەک هیچ جارێکی کە نابێ . ئەگەر لە ڕابردودا پارتی سودمەندی یەکەمی شەڕی ناوخۆ بووبێ ، ئەمجارە زەرەرمەندی یەکەم دەبن . فاتیحا بۆ خۆیان ئەخوێنن . وەکو جاران بواری جاشایەتی و هێنانی دەبابەی داگیرکەرانیان نەماوە .
هەروەها هەوڵماندا لەگەڵ کادرێکی باڵای یەکێتی لەپەیوەندیدا بووین و ئەویش بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکەی داینەوە : بروا بكه زانياريم نيه ، بەلام به دوريشى نازانم ، چونكه بەياننامەكەيان زۆر توندەو بۆنى شەڕى لێدێت زياتر ، لە ئاشتى .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت