Parki-Daik-Jin-kushtin

پارکی دایک ، وەک مەملەکەتی ژن کوشتن .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو شوێنەی جەستەی تیا ڕاکێشاوە ، هێواش هێواش بە نەرمونیانی ڕووەو خەوێکی قوڵ هەنگاو دەنێت . ئەو شوێنە باوەشی دایک نییە ، بەڵکو کوانوی بەر فڕیدانە ، جەستە لە ڕۆح و ویژدان لە هەست و بینین لەچاوان .
ئەم نەریتە لەمڕۆوە نایبینین و نایبیستین و کردەمان نابێت ، ئەمە هەمان بیرکردنەوەیە لەدورگەی عەرەبییەوە ، لە ژێر تەوەری عەگال و لە ژێر ڕەشماڵی جزداشەوە ، لەژێر بیرکردنەوەی ژنکوشتندا هەڵی کرد .
لەوێ هەموو بەهاکان لە ناوگەڵی ژنەوە دادەکەوێت . پیرۆزی پیاو و ژیان و بوون و نەبوونی مرۆڤ ـ چۆن مرۆڤەکان تیایدا لەدایک دەبن ، بەهەمان شێوە دەبێتە عار و شەرم .
کاتێک ئەقڵەکان دادەڕزێن ، دادەدۆشرێن و دەبنە کۆیلەی نەزانین ، ئیتر جستە دەبێتە بکوژی ژن دەبێتە بکوژی ژیان .
خواتان بێت ، ئەوانەی ژن دەکوژن ، هەموو شتەکان دەکوژن و دژ بەخواو مرۆڤایەتین .

شێرکۆی کورد هەستەرەوە
شێرکۆی کوردایەتی هەستەرەوە
شێرکۆی مرۆڤ دۆست و ژن دۆست و کورد دۆست ، وا لە شارەکەی تۆ لەتەنیشت دوا مەزارگات ژن دەکوژرێت ، گوڵ دەوەرێت و هەرجی ڕەوشتە هەراج دەکرێت .
هەستەرەوەو بۆ جارێکی تر هەمان هۆنراوە بڵێرەوە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت