ڕونکردنەوەیەک لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند ڕۆژێکە شەقامی کوردی بەهەڵەو بەتێگەیشتنی تەسکی حیزبانە شرۆڤە بۆ وەڵامێکی من بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە دەکرێت . ڕاستە لە وەڵامی پرسیارەکەدا وام وتووە :  فه‌رمانى بارزانیم له‌ئایه‌تى قورئان لاپیرۆزتره .

ئەم قسانەی من لەکاتێکدایە ماڵی کورد پێویستی بەیەکڕیزی و تەبایی هەیە  .  دور لە گیرۆدەی تەسکی حیزبایەتی ، وەڵامێکی دروستی خۆمم داوەتەوە .

من لەخێزانێکی ئاین پەروەرم و ، هەمیشە ڕێزمان بۆ ئاینی ئیسلام هەبووەو بۆچوونەکەشم لەسەر ئەوەی قسەکانی کاک مەسعودم شوبهانبێت بە قورئان ، وەک هەر شوبهانێکی ‌شاعیرانە ، بەڵام بەدیوەکەی تردا ، من وەک کەسێکی سیاسی و سەربازیی بۆ ئەمڕۆی ڕەوشی کورد وای پێویست دەکردو ، ئاراستەیەکیشە بۆ دوژمنانی کورد ، گەر لەوەو پێش هەر ناکۆکی و دووبەرەکییەکمان هەبوبێت ، ئەوا ئەمڕۆ وا ئەرکە بەو زمانە وەڵام بدەینەوە .

 من یەکێتیم و لەخەباتی ڕابردووم هیچ پەشیمان نیم ، گەر لەئەمڕۆدا وتەکانی کاک مەسعودم واشوبهانبێت ، تەنهالەبەر ئەوەی بەڕێزیی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی هەرێمەو ، منیش سەرکردەیەکی سەربازیم .

هاوڵاتیانی بەڕێز ، یەکێتی یە تێکۆشەرەکانی .

من یەکێتی ـم و یەکێتیش بەهی خۆم دەزانم ، پاراستنی یەکێتیش بەئەرکی ڕاست و ڕەوای خۆم دەزانم . کوردایەتی و نیشتمان پەروەری لەو پێگەوە خولیاو قاڵبوو بووم تیایدا ، کە یەکێتی هەڵگری دروشمەکانی بوو . کاتێک بەو زمانە تەعبیر لە وتەی سەرۆکی حیزبێکی تر دەکەم ، ئەوا جگە لە ئیلتیزامە سەربازییەکە بۆ یەکڕیزی ماڵی کوردو خۆ کۆکردنەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێم ، هیچ واتایەکی تر نابەخشێت .

نوسینگەی ڕاگەیاندنی تایبەتی شێخ جەعفەر مستەفا

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت