ڕێباز بابان: دەسەڵاتێکی داشۆراو لە هەمو بەهایەکی ئینسانی و ئەخلاقی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەگەڕانەوەیەکی خێرا بۆ چەند ساڵێک لەمەوبەوری حاڵ و ئەحواڵی خەڵک و ژیان و بیرکردنەوەیان ئەو ڕاستیەمان بۆ ساغ ئەبێتەوە کە هەر یەکێک لە ئیمە بێ ئارامی و بێ ئوقرەیی پێوە دیار بو لە نەبونی سەربەخۆیی نیشتیمانەکەی هەمومان تامەزرۆی ئەو ساتە بوین یەکێک لەسەرکردەکان یان حیزبەکان دروشمی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بەرز بکاتەوە، ئێمەش بێ ئاوردانەوە شوینی بکەوێن و ئەو خەونە لە مێژینەییە بهێنینە دی.
بەڵێ کات ڕۆی و ڕوداوەکان ڕوی ڕاستی ئەم دەسەڵاتەی بۆ دەرخستین کە چ شەرمەزارییەکن بە ناوچەوانی کوردەوە و وە چ ڕۆڵێکی گەوەرەیان هەیە لە کوشتنی حەزو ویستی هەمو تاکێکی ئەم میللەتە. و میللەت لەوپەری باوەر بە خۆ بۆ داکۆکی لە مافی خۆی بگاتە ئەوە ئاستەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی ڕەت بکاتەوەو ئەوەی دەسەڵات و حیزبە ریفراندۆم خوازەکان ویستیان هاتە دی بە لەتپەت کردنی هیوای خەڵک و دروست کردنی درزێکی گەوەرە لە بێ باوەری و دژایەتی کردنی خودی خەڵکەکە لە ناو خۆیاندا بەمەش گرەوێکی تری بردۆتەوە بۆ بەردەوامی بون لە دەسەڵات.
هەمو وڵاتێک لە بەرقەرار بونی یاساو کارکردنی حکومەتەی بە پێی بەرنامەو کاری پارلەمان کە تاکە نوێنەری خەڵکە گەشە ئەکات، بەڵام ئەوەی لە کوردستان ڕوو ئەدات هەر جارەو بە شێوازێک قەیرانێک دروست ئەکەن بۆ ئەوەی قەیرانەکانی تری بێ بشارنەوە بەم شیوازەش لە بونی فەوزایەکی سیاسی هەر ئەجیندایەکی خۆیان هەبێت تێی ئەپەرێینن و لە کۆتایشدا باجەکەی خەڵک ئەیدا. نمونەش زۆرە بۆ دروست کردنی قەیران ومەشغوڵ کردنی خەڵک هەر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوە تا دەگاتە پرسی نەوت دزین و بازرگانی لەگەل داعش و داخستنی پەرلەمان و دروستکردنی هێزی نا یاسایایی بۆکەمینەکان و هەوڵدان بۆ شێواندنی پەیوەندی پێکهاتەکان و زۆری تر کە ئەمانە هەموی بە بەرنامە کاری بۆ کراوە دوایین ئیبداعی دەسەڵات یاری کردنە بە موقەدارات و ژیان و ئازادی خەڵک، کە ئەویش مەسەلەی ریفراندۆمە.
ئیستا کە دوو بەرە لە ناو خەڵک دروست بون بەبەڵی یان نەخێڕ بۆ ڕیفراندۆم کە ئەمەش بەشێکە لەو شەرمەزارییەی ئەو دەسەڵاتەی کە بە کارو کردەوەکانی هێچ بەهایەکی جوانی تیا نابێنرێ لەبەر ئەوەی هەر ئەو دەسەڵاتە خۆی بێ رێزی بەرامبەر بە هاوڵاتیەکانی کردوە لە گرتنی بینە قاقایان و برێنی قوتی رۆژانەی ژیانیان و دزینی پارەو داهاتی وڵات و دروست کردنی دەیان ملیاردلێری بنەماڵە، خەڵک هەقی خۆیەتی بپرسێ چیتان هەیە تا متمانەتان پێ بکەین یان چی ماوە نەیکەین لە دزی لە پێشێلکردنی یاسا هەر کەسی یەکەم کە داوای ریفراندۆم ئەکات خۆی یاسای پێشل کردوە و بەدەستی خۆی هێزیکی بێگانەی هێناوەتە کوردستانەوە، خەڵک مافی خۆیەتی بپرسێ کە ژیانم لەم بێ دەوڵەتیەی ئەم دەسەڵاتە بەم شێوەیە بێت ئەبێت کە خاوەن دەوڵەت بن چێترمان پێ ئەکەن، دەسەڵاتێک پارەی بێوەژن و هەتیو ماڵە شەهید و کەم ئەندام پێشمەرگەی دێرین و مامۆستاو هەمو چین و تویژەکان بدزێ و دەست لەگەڵ داگیرکەر تێکەڵ بکات و دیموکراسیەت بکات بە قۆنەرەیەک لە پێی بنەماڵەکەی بکات. ئەبێت چ جۆرە ڕیفراندۆمێکی بەدەستەوە بێت یان ئەمەش ئەبێت بە شەرمەزاریەکی تر ئەبێت بە پەلەیەکی ناشرینی تر بەو مێژوە ناشرینەی کە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و ئینسانی تیا بەدی ناکرێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت