ڕەنجدەر گڕاویی: وەڵامێک بە زمانی بەڵگە بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە برۆکسل.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەرچی نامەوێت باسی گرینگی هەبوون یان نەبوونی نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم بکەم بۆ ڕەوندی کوردی و، حکومەتە ناحکومەتەیەکی هەرێم. لەهەمانکیتشدا نامەوێت باسی ئەوەش بکەم: ئایا نوێنەرایەتی بە چ فۆرمێک لە بەلجیکا تۆمارکراوە (بازرگانی یا دبلۆماسی ). وە ناشمەوێت باسی ئەوەش بکەم: مانگانە چەند لەداهاتی خەڵکی کوردستان بەهەدەر دەدەن و، وە خودی نوێنەریش قسە لەسەر کەسایەتی بکەم. ئەمانە بۆخۆیان چونکە لای من و زۆرێک لەڕەوەندی کوردی دانیشتووی بەلجیکا لەبارەگایکی حیزبی پارتی دیمۆکراتی کوردستان زیاتر هیجی تر نیە، کارەکانیشیان بەڵگەن.
ئەوەی کە دەمەوەیت قسەی لەسەر بکەم، بریتە لە نوسینێکی نوینەری حکومەت کە لەدیجیتاڵ میدیای ئین ئارتی بڵاویی کردۆتەوەو، بەزمانی بەڵگە وەڵامی بدەمەوەو ڕاستیەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەم.
پێشەکی بۆبەر دیدی بینەران، گەر ئارەزوو بکەن، ئەمە لینکی ئەو نوسینەیە، کە نوێنەری بەناو حکومەتی هەرێم لەسەر سەردانەکەی بەرزانی بۆ پەڕلەمانی ئەوروپا نوسیویەتی، nrttv

لە دونیای ئەمرۆدا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەخیرایی هەموو شتێک دەگات بەهەموو کەسێک و، ڕاستی و ناڕاستیش بەئاشکرا وەکو ڕۆژی ڕووناک دیار دەکەوێت. لەسەرەتادا نوێنەری حکومەت دەنوسێت: ئامادەبوونی نوێنەرانی شەش کوتلەی سەرەکی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەڵ بارزانی و ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئاماژەیە بە گرینگیدانی بەرچاوی پەرلەمان بەم سەردانە.
لە پێشەکیدا ووشەی کوتلە هەڵەیەکی گەورەیە، دەبێت بڵێت: هاوپەیمانی. ئەمەش دەری دەخات ناشارەزایی ئەم نوێنەرەی حکومەتمان بۆ پیشاندەدات. پاشان شتێک نیە بەناوی کوتلەی کریستیان دیمۆکراتەکان، بەڵکو هاوپەیمانی هاوڵاتیانی ئەوروپی هەیە، کە کریستیان دیمۆکراتەکان خۆیان ڕێکخستووە بەم ناوە. ژمارەی پەرلەمانتارەکانیان 213 نیە، بەڵکو 2012 یە.
هەروەها کوتلەی لیبرالەکان هەڵەیە، ناوەکەی هاوپەیمانی لیبرال و دیمۆکراتەکانە، ژمارەی ئەندامەکانیان 51 نیە، بەڵکو 71 پەرلەمانتارن. هەروەها هاوپەیمانی کۆنسێرڤاتیڤەکان و ڕیفرۆمیستەکان 40 پەرلەمانتاریان هەیە نەک 73 پەرلەمانتار. هەرەوها هاوپەیمانی یەکێتی جەپ و سەوزە چەپەکان 45 پەرلەمانتاریان هەیە، نەک 52 پەڕلەمانتار. هاوپەیمانی سەوزەکان 55 پەرلەمانتاریان هەیە، نەک 51 پەرلەمانتار. وە هاوپەیمانی نەک کوتلەی سوسیال دیمۆکراتەکان 189 پەرلەمانتاریان هەیە، لەمایان ڕاستە.
پاشان من نازانم چۆن چۆنی دەیسەلمێنێت نوێنەری شەش هاوپەیمانی وەکو خوی ناویی بردووە کوتلە، ئامادەی ئیڤێنتێکی ڕۆژنامەوانی بوو (قسەی ڕیکخەری ئیڤینتەکەیە کەناوی چارلس تنۆکە)، کۆی گشتی ئامادەبوان 15 تا 18 کەس دەبوون، کە تەنها دوو دانەیان پەرلەمانتاربوون، ئەوانی تر یاردەدەری پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس بوون. ئەمە جگە لەوەی لەڕووی ئەتەکیەتەوە شەرمەزارێکی گەورەیە 16 کەس لەسەکۆی قسەکردن دابنیشت قسە بۆ 15 کەس بکات! ئەمانەش بەڵگە بۆ قسەکانی سەرەوەم.
پاشان باسی پاراستن و ئاسایشی سەردانەکەی کردووە، ئەوەی یەک ڕۆژ لە ئەوروپا ژیابێت دەزانێت، کۆپانیای کەرتی تایبەت ئەم کارە دەکات، لە بەرامبەردا پارە وەردەگرێت. ئەگەر سەردانی بارزانی لەسەر داوای حکومەتی بەلجیکا یا پەرلەمانی ئەوروپا بوایە، هەم شوینی مانەوەی تایبەت دەبوو، هەمیش پاراستن و ئاسایشی بۆ دابین دەکرا. بەڵام شوێنی مانەوە و سوکوریتیەکەشی بەکرێ گیرابوو. ئەمەش بەڵگە و ناو نیشانی ئەم هوتێلەی لە برۆکسل تیادا ماوەتەوە، کە یەکێکە لەگرانترین هوتێلەکانی برۆکسل.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت