ژیلوان شۆڕش: مێژووی خەلافەتی ئیسلام. بەشى دووهەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاتنى سوپاى ئیسلام بۆ کوردستان
ڕۆژى دوو شەممە بوو لەشکرەکەى خالیدى کوڕى وەلید گەیشتە سنورى شارى هەولێر، خێوەتیان هەڵداو کە ژمارەیان 40000هەزار سەرباز دەبوو، پاشاى هەولێر ناوى چاتلیس بوو ئەم پاشایە زۆر سوار چاک بوو دەڵێن لە شەڕدا زۆر فێڵباز بووە ئەم پاشایە خاوەنى 14000هەزار سوارە و پیادە بوە زۆر جار یارمەتى کیسراى فاارسى داوە دژى هەرقلى ڕۆم.
یەکەم ڕوو بەڕوو بوونەوەى سوپاى چاتلیس و خالیدى کوڕى وەلید،کاتێک چاتلیس بینى سوپاى عەرەب لە نزیک قەڵاى هەولێر خێوەتیان هەڵداوە، هێرشى کردە سەریان و شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویدا، خالیدى کوڕى وەلید دەڵێت: ئەمە یەکەم شەڕە ئێمە دەیکەین لەگەڵ نەتەوەى کورد، داوام کرد لە سوپاکەم دەستیان لێ نەپارێزن ئەگەر کوژراین شەهیدین جیگەمان بەهەشتە،ئەگەر سەرکەوتین سەرو ماڵیان بۆ ئێوەیە ئێمە چەند ساڵێکە لە شەڕداین تەواو شارەزاى شەڕین، سوپاى کورد لە سوپاى کیسراو ڕۆم زیاتر نییە، دەڵێن شەڕێکى ئێکجار گەورە دەستى پێکرد تەپوتۆزى سمى ئەسپەکان بەرى خۆرى گرتبو،بە هەزارەها مرۆڤ کوژران چەندەها دەست و قاچ بڕان چاوەکان کوێر کران، خوێن و خۆڵ تێکەڵ بوو، ئەم شەڕە چەند ڕۆژێکى خایاند، هەولێریەکان تا دوا سەرباز جەنگان پاشا چاتلیس بە دەستى زرار کوڕى ئەزوەر کوژرا.
جا با بزانین زرار کوڕى ئەزوەر کێ یە: زرار لە دواى فەتحى مەککە موسوڵمان بوو شاعیر بوو یەکێک بوو لە پیاو کوژەکان زۆر حەزى لە شەڕکردن بوو دەڵێن زۆر بێ بەزەیی بوە، هەر نەیارێکى خۆى بەردەست کەوتبێت بێ دوو دڵى سەرى بڕیوە، خۆشەویستى محمد بوە، محەمەدی ئسلام ووتویەتى: زرار جیگەى لە دڵى مندایە. دەڵێن ناوهێنانى بەس بوە بۆ ئەوەى ترس بچێتە دڵى دوژمنەکانى.
شەو بوو شەڕەکە کۆتایی پێ هات 1000 کوردى هەولێرى بە دیل گیراو بۆ ڕۆژى دوایی هێنایانە بەردەم خالیدى کوڕى وەلید پێى وتن ئیسلام بن،ئەوانیش ڕازى نەبوون ووتیان دینى خۆمان هەیە بۆیە خالید فەرمانى کرد هەموویان سەربڕن،دوایی سوپاى ئیسلام سەرکەوتن بۆ ناو قەڵاى هەولێر،کەوتنە تاڵانکردنى سەرو ماڵیان و لە پارەو ژن و کچ و منداڵ بێ ئەوەى تۆزێک مرۆڤایەتى لەبەر چاو بگرن،وەک دەستکەوتى شەڕ ئەم کارە نا مرۆڤانەیان دەرهەق بە خەڵکى هەولێرى بە شەرەف کردوو ناموس و شەرەفیان لەکەدار کردن،هەروەها هەرچى ژن و کچى کوردە وەک کەنیزەو غولام دەفرۆشران و دەکڕدران لە بازاڕەکانى مەککەو مەدینەدا.
خالید دوایی خۆى ڕوى کردە قەڵاى هەولێر و ڕۆشتە ناو خەڵکەکەوە پێى وتن ئەوەى ئیسلام نابێت دەبێت جزیە بدات یان هەمووتان دەکوژین،ئیتر خەڵکەکە ڕازى بوون بە جزیە دان،وەک و مێژوو نوسان دەگێڕنەوە دەڵێن خالید زۆر دڵخۆش بووە بە موسوڵمان نەبونیان بە جزیە لەبەر ئەوەى جزیە وەک سەرمایەیەکى هەمیشەیی وابوە بۆیان خەرجى شەڕو ڕابواردنى خۆیانیان پێ دابین کردوە،دواى تاڵانکردن و سوتاندن و لەکەدار کردنى شەرەف و ناموسى تاکى کوردى هەولێرى ڕوو دەکاتە عبداللەى جندلى کە سوپایەک بەرێت و ڕووبکاتە هەرمۆتە بۆ داگیرکردنى.
سەرچاوەى ئەم نووسینانە لە گێڕانەوەى ئەبو تەبەریە:المستدرک لحاکم،ج3،حدیس رقم
هەر تاکێکى کورد گومان ئەکات لەم مێژووە خوێناویەى سوپاى ئیسلام ئەتوانێت خۆى بەدوادا چوونێک بکات بۆ مێژووى ئیسلام لە نووسینەکانى مێژوونوسە بەناو بانگەکانى ئیسلام کە هەموو موسوڵمانێک شانازى بە بوونى ئەم مێژوو نووسانەوە دەکەن،بەڵام گەورەترین کێشەى تاکى موسوڵمان ئەوەیە ناگەڕێت و توێژینەوەیەک لە ئاینەکەى خۆى ناکات،خوێنەر نین و تەنها گوێگرن و ئەوەى دەیبیستن و دەیزانن،تەنها ئەوەیە کە لە سەر زمانى مەلا دەنگ دڕاوەکان لە میمبەرى مزگەوتەکانەوە ئەیبیستن،زۆر دڵنیا بن تەواوى نووسینەکانم لە سەرچاوەى ئیسلامییەوە وەرگرتووە و ئەتوانن خۆشتان بە دوادا چوون بکەن و گوێگر نەبن و خوێنەر بن،ئێستاش کتێبێکم نووسیوە لە سەر ژیانى تەواوى خەلیفەکانى ئیسلام تەواوى سەرچاوەکانم لە کتیبە ئیسلامییەکانەوە وەرگرتووە،ئێستاش کتێبەکەم لە کتێبخانەى گشتى سلێمانییە حەفتەى داهاتوو ژمارەى سپاردەى ئەدەنێ و بە خۆشحاڵییەوە بڵاوى ئەکەمەوە،باس لە دڕندەیى و نا مرۆڤانەى زۆرینەى خەلیفەکانى ئیسلام دەکات،تەمەن ڕێگەمان بدات تەواوى نووسینەکانم لە سەر مێژووى ئیسلام بوونى کوردیش تەواو ئەکەم،تاکو تاکى کوردى بزانێت ئیسلام چەندێ زیانبەخش بوە بۆ نەتەوەکەمان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت