کادرێکی باڵای یەکێتی : یاخوا ئەوەی من بیستومە ڕاست نەبێت .

کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

نەوزاد موهەندیس ـ کادری باڵای یەکێتی ، لەبەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر نەدانی مووچە . کە جێگای تێڕمان و قسەکردنە لەسەریی . ئەو دەنوسێت : لێپرسراوانی حکومەت وتوویانە ـ زۆر پەشیمانین كەوا ئەو هەموو مووچەیەمان چەند ساڵە داوە بە فەرمانبەران ، چونكە ئەوا 10 مانگە 3 چارەكە مووچەمان داونەتێ‌ و كەس قسە ناكات . ئەم قسەیە زۆر ترسناکەو ، نێتی ئەم سەرکردییەتی هەرێمی کوردستان ـە بۆ دووژمنکاریی گەلەکەی و ئەوەی بەعس و داگیرکەران پێی نەکردوون ، ئەمان بیخەنە بەرنامەی خۆیانەوە .. ئەمەی خوارەوە کورتە نوسینەکەی بەڕێز نەوزادی مەهەندیس ـە :

یاخوا ئەوەی من بیستومە ڕاست نەبێت .
قسەیەكم بیستوە گوایە لێپرسراوان لە حكومەتدا گوتویانە ( زۆر پەشیمانین كەوا ئەو هەموو مووچەیەمان چەند ساڵە داوە بە فەرمانبەران ، چونكە ئەوا 10 مانگە 3 چارەكە مووچەمان داونەتێ‌ و كەس قسە ناكات ) .
ئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بێت ، ئەوا مانای وایە حكومەتی هەرێم لەمەودوا نیەتی ڕاستكردنەوە و پێدانی مووچەی تەواوی نیە بە فەرمانبەران گەر نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە .
هەروەها ئەو مووچانەی ساڵی 2015 كە 4 مووچەن ئەوا هەموومان دەستی لێبشوێن و هیچ كات حكومەت نامانداتەوە .
ئەمە لەكاتێكدایە كە تەنها لە مانگی 4 /2016دا بڕی 15356651 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە .
پارەكەی دەكاتە 376395901 ملیۆن دۆلار .
ڕۆژانە 511888 بەرمیل نەوت فرۆشراوە . وەك ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندوە كە مانگانە پێویستی بە 750 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ مووچە . كەواتە تەنها پارەی نەوتی مانگی 4/2016 زیاد لە نیوە مووچەی سەرجەم فەرمانەبەران دەكات . ئەمە بێجگە لە داهاتی نەوتی تانكەر و داهاتە ناوخۆییەكان .
ئەی كەواتە كە نیوە مووچەكە نادەن ، بۆچی چارەكە مووچەكەش لەكاتی خۆیدا نادەن؟
لێرەوە دەردەكەوێت كە تەنها پارتیە و سەركردایەتی پارتیە چەند ساڵە بەرپرسیاری یەكەم و كۆتان لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداد و وەرنەگرتنی موستەحەقاتی پێشمەرگە و نەدانی مووچە و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران .
ئەوەتا مووچەی مانگی 4 دواكەوتوە لەبەرئەوەی پارتی نیگەرانە لە ڕێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان .
كەواتە سەركردایەتی پارتی لە پێناو كورسی و بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵە و حیزبەكەیاندا هەموو میلەت برسی دەكەن و مووچە و مافی ڕەوای خۆیان وەك چەكێك و كارتێكی سیاسی دژی میلەتەكەی خۆیان بەكار دەهێنن .
بەغداد بەو خراپی دۆخە سیاسی و ئابوریەوەی تا ئێستا مووچەی فەرمانبەران و ئاوارەكانی داوە و دوای نەخستوە.سەرەڕای بوونی شەڕی داعشیش .
كەچی لە هەرێمەكەی خۆماندا ڕۆژ بە ڕۆژ خواخوایانە مووچە دوابخەن .
ئایا كاتی قسەكردن و توڕەبوون و ناڕەزایی دەربڕین و گۆڕین و تەنانەت ڕووخاندنی ئەم حكومەتە فاشیلە نەهاتوە ؟

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت