کامەران وریا قانع: كشانه‌وه‌و نه‌كشانه‌وه‌ى گۆڕان له پۆسته‌كانى.
سه‌ره‌تا مه‌رج نیه ئه‌و به‌ره‌یی له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى گۆڕانن له پۆسته‌كانى حكومه‌ت گۆڕانێكى عه‌یار بیست و چوار بێت و ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مانه‌وه بێت له ناو پۆسته‌كان گۆڕانێكى هه‌ژده عهیارە بێت. ئه‌مه دوو دنیا بینیه هه‌ر یه‌كه‌و به‌هانه‌و به‌ڵگه‌ى خۆیی هه‌یه بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ى، به‌ڵام من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام به هیچ جۆرێك ئه‌و پۆستانه نه‌درێته‌وه به پارتى و یه‌كیه‌تى له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه:
1- حكومرانى پارتى و یه‌كیه‌تى له‌وه ده‌رچوه تا چه‌ند ئه‌توانێ له سایه‌یی ئه‌و حكومرانیه خزمه‌ت به خه‌ڵكى بكه‌یت و پرۆژه‌یان بۆ جێبه‌جێبكه‌یت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌و ئاراسته‌یه كار بكه‌یت كه نه‌هێلێت له‌و پۆستانه گه‌نده‌ڵى بكرێت. به جۆرێكى تر مانه‌وه‌ى له‌و پۆستانه ئه‌وه‌نده‌ى بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى زیاتره ئه‌وه‌نده بۆ خزمه‌ت كردنى راسته‌وخۆى كۆمه‌ڵگاى كوردى نیه. باشترین نموونه‌ش هه‌ر دواى لادانى وه‌زیرى دارایى به چه‌ند مانگێك پارتى به هه‌زاران ئه‌ندامى خۆیی دامه‌زراندن له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌ت!.
2- ئه‌م پۆستانه مه‌كره‌مه‌و دیارى پارتى و یه‌كیه‌تى نیه بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هه‌ر كاتێك ویستیان به فشار دروست كردن له بزووتنه‌وه‌كه‌ى بستێنێته‌وه، ئه‌م پۆستانه مافێكى زۆر یاسایی بزووتنه‌وه‌كه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ستى هێناوه.
3- له رووى یاسایی و كارگێریه‌وه ده‌ركردن و به زۆرى و واز هێنان به ئیراده‌ى خۆت فه‌رقى ئه‌رزو ئاسمانى هه‌یه، به زۆر ده‌ركردن ئه‌و توانایه‌ت پێده‌به‌خشێت كه به‌رده‌وام وه‌كو قوربانیه‌ك ده‌ركه‌ویت و ئه‌و مافه‌ت ئه‌بێت له هه‌ر دادگایه‌ك یان هه‌ر ده‌زگایه‌ك سكاڵا بكه‌یت و داواى ئه‌و مافه‌ت بكه‌یت، به‌ڵام له دۆخى به ئاره‌زوى خۆت ئه‌و مافانه‌ت نامێنێت.
4- یه‌كێك له هه‌ڵه‌كانى ئه‌و ستافه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پۆسته‌كان كردویانه تا ئه‌م ساته، بێده‌نگ بوونه له‌و هه‌موو كرداره نایاساییه‌نه كه‌پارتى و یه‌كیه‌تى كردویانه و به هۆى ئه‌و پۆستانه‌وه ئاگادارى بوون . ده‌بوایه سیاسه‌تى ئه‌م به‌رێزانه له حكومه‌ته دا جا هه‌ر له وه‌زیرێكه‌وه بۆ بچوكترین به‌رێوه‌به‌ر به‌رده‌وام كاره نایاسهیهكانى بۆ راگه‌یاندن و خه‌ڵك بڵاو بكردایه‌ته‌وه، بۆ نموونه له شاره‌وانیه‌كان یاخود له په‌روه‌رده یان له هاتوچۆ چۆن كار ده‌كرێت و كراوەو… هتد.
5- ئه‌گه‌ر تۆ له ناو جومگه‌كانى ده‌سه‌ڵات نه‌بیت، چۆن ده‌توانى خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانى حكومرانى دیارى بكه‌یت؟ چۆن ده‌توانى پلانت هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خاڵه لاوازه‌كان و چۆن بتوانى سه‌رنجى خۆت بده‌یت؟ چۆن ده‌توانى دنیا بینى خۆت بۆ خه‌ڵك روون بكه‌یته‌وه له‌و هه‌موو قه‌یرانه كه هه‌یه.ئێمه ناكرێت بڵێن گه‌نده‌ڵى هه‌یه و ته‌واو وا هه‌ست بكه‌ین ئه‌ركى خۆمان به‌جێهێناوه، به‌ڵكو ده‌بیت به وردى ئه‌و پنتانه ئه‌و شوێنانه‌ى كه فهزاحهتى گه‌وره‌و بچوكى تیا كراوه ئاماژه‌ى پێبده‌ین بزانین چۆن قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین.
6- ئه‌وه به هیچ جۆرێك راست نیه به‌رده‌وام بوون له‌و پۆستانه ده‌تكاته شه‌ریك له فهشلى سیاسه‌تى ئه‌و حكومه‌ته و به‌شدار بوون له گه‌نده‌ڵیه‌كانى، چونكه كاركردن له ده‌زگاكانى حكومه‌ت له یه‌كچوو نیه، هه‌روه‌ها هه‌ر چاكسازیه‌ك له بچوكترین پنتى حكومه‌ت هه‌نگاوێكه كه كۆمه‌ڵگاى كوردى پێویستى پێیه‌تى. گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكردن و به‌رده‌وامى له پرۆسه‌ى چاكسازى، هه‌روه‌كو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى وه‌زیرى دارایی كردى كه بریارى دا پرۆسه‌ى مووچه بكرێت به بایۆمه‌ترى، گرنگ ئه‌وه‌یه داتایه‌ك هه‌بێت كه چى روو ده‌دات له‌م وڵاته هه‌ر قسه نه‌بێت، بۆ نموونه تا ئێستا ده‌ركه‌توه نزیكى %10 موچه خۆر هه‌ر به قسه‌ى پارتى و یه‌كیه‌تى خۆیان وه‌همین.
7- مانه‌وه‌ى له پۆستانه به راده‌یه‌كى باش وا ده‌كات گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆنتاكى به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا نه‌ك هه‌ر له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسى جه‌ماوه‌ر بكات، دواجار ئاستى رۆشنبیرى جه‌ماوه‌ریش له‌و ئاسته‌یه كه ده‌زانێت كێشه‌ى سه‌ره‌كى حكومرانى له كوێوه سه‌رچاوه‌ى گرتوه. بۆ نموونه كێشه‌كه له پارێزگارى سلێمانى نیه كه به‌رده‌وام حه‌ز به پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى خه‌ڵك ده‌كات، به‌ڵام پارێزگار چى بكات كه سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنه‌كانى ناده‌نه‌وه.
له كۆتایدا به‌شدار بوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زمونى له حكومرانى ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كه، ده‌بێت پشوى درێژى ئه‌م بزوونتهوهیه بكرێته سه‌نگى مه‌حك و نابێت له یه‌كه‌م ئه‌زمون ئاڵاى سپى هه‌ڵبكات و پیشانى پارتى و یه‌كیه‌تى بدات كه ئه‌م ناتوانێت حكومرانى بكات، كه ئه‌مه ئامانجى سه‌ره‌كى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره، ده‌كرێت ئه‌م ئه‌زمونه پێداچونه‌وه‌ى بۆ بكرێت بۆ به‌شداربوه‌كانى داهاتوو سودى لێ ببینێت. ئه‌بێت به‌رده‌وام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه روون بكاته‌وه كه ئه‌وه ستافهكهى ئه‌و نین قه‌یرانه‌كان دروست ئه‌كەن، ئه‌وه ترس و روح چونى پارتى و یه‌كیه‌تیه له هه‌ر هه‌نگاوێكى راستگۆیایه بۆ توزێك راستكردنه‌وه‌ى ئه‌و دوخه زۆر لارهى حكومرانیان.