کامەران وریا قانع : مێژووى كورد و شیعه ناشرین مه‌كه‌ن .
یه‌كێك له و خاڵه هه‌ر ئیجابیانه‌ى میژووى عێراق ئه‌وه‌یه كه كورد و شیعه میژوویه‌كى هاریكارى و رێز و قوربانى له نێوانیان هه‌بوه پێچه‌وانه كورد و سونه . ئه‌گه‌ر به وردى مێژووى عیراق بكه‌ین هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى له 1921 ته‌ماشا بكه‌ین چه‌ندین خاڵى هاوبه‌ش له نێوان كورد شیعه هه‌یه ، كه زیاتر خۆى له فریاكه‌وتن و به‌ته‌نگ یه‌كه‌وه هاتنه , هه‌ر له ناردنى شیخ محمود سوپایه‌كى كوردى بۆ شوعیبه‌ى نزیك به‌سره له 1914 شه‌ڕكردن له گه‌ڵ برا شیعه‌كان دژى هاتنه‌ناوه‌وه‌ى سوپاى ئینگیز بۆ ئه‌م ولاته, له‌شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بنه‌ماڵه‌ى حه‌كیم فه‌تواى حرامكردنى كورد كوشتنى دا له‌كاتى شۆرش , هه‌روه‌ها شیعه‌كان بوون زۆر پشتگیرى سیسته‌مى فیدرالیان ده‌كرد له ده‌ستورى عێراق كه ئه‌مه داخوازى كورده , هه‌ر له سه‌رده‌مى برا شیعه‌كان بوون كه‌یسى كیمیاباران و ئه‌نفال به جینۆ ساید ناوبرا, هه‌ر له سه‌رده‌مى حكومه‌تى شیعه‌كان بوون ناسنامه بۆ برا فه‌یلیه‌كانمان گه‌رایه‌وه…هتد ..
تاكو ئێستاش گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه علی سیستانى قسه‌یه‌كى ناشیاوى ده‌رباره‌ى كورد نه‌كردوه ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگاداربم . یه‌كێك له سیفه‌ته باشه‌كانى شیعه ئه‌وه‌یه زۆر گرنگى به یه‌كیه‌تى عه‌ره‌ب ناده‌ن و ناسیۆنالزمى توندره‌وه نین وه‌كو سونه‌كان.
زۆر سه‌یره مرۆڤه‌كان زیاتر له مێژوو به‌سه‌رهاتى شه‌ره‌كان ئه‌كه‌ن به چیرۆكى گێرانه‌وه‌و زۆربه‌ى جار مێژوو مرۆڤایه‌تى مێژووى شه‌ركردنى مرۆڤه‌كانه له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌ك مێژووى یارمه‌تى و خۆشه‌ویستى نێوان مرۆڤه‌كان .
من ده‌زانم كێشه‌ى عه‌ره‌بى سونه و شیعه ره‌گێكى مێژوی قۆڵى هه‌یه ، وه‌ئه‌شزانم كورد زۆرینه‌ى سونه‌یه , به‌ڵام ئێمه له مێژوو باجی كوردبوونمان داوه وه زۆرترنین كورد به ده‌ست سونه‌كان كوژراون چ تورك بێت یان عه‌ره‌ب . زۆر بێ مانایه له‌به‌ر خاترى كه‌سێكى وه‌ك تارق هاشمى و صالح موته‌لگ یان سونه‌كانى ناوه‌راست هه‌موو ئه‌و مێژووى یارمه‌تیه‌ى نێوان كورد و شیعه‌ى عێراق بكه‌ینه قوربانى .
من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌م ئه‌گه‌ر كابرایه‌ك جیگرى سه‌رۆك كۆمار بێت و پشتگیرى تیرۆر بكات پێویسته بدرێته دادگا, سونه‌كان هه‌موو رێگه‌یك ئه‌گرنه به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌ر له جێگرى سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ پاسه‌وانى قوتابخانه‌ى گوندێكى دووره ده‌ست . واتا بۆچى بۆ سونه‌كان ره‌وا بێت هه‌موو شتێك بكه‌ن تاكو ئه‌م دۆخه تێك ده‌ن بۆ كورد ره‌وا نه‌بێت پارێزگارى له‌م دۆخه بكه‌ن كه له سایدا ژیانێكى نیمچه سه‌ربه‌خۆى به‌ده‌ستهێناوه ..
كورد چیرۆكى جوانى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هه‌یه له عیراق , به‌ڵام له‌گه‌ڵ سونه‌كان زیاتر له چیرۆكى غه‌مبارى شتێكى ئه‌وتۆمان نیه بۆ نه‌وه‌كانمان بیگێرینه‌وه ..